مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی لە هەولێر كۆدەبنەوە
کوردسات نیوز
٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
د.سۆران جەمال تاھیر، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سبەی سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆ ھەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە ھەولێر کۆدەبنەوە.
د.سۆران جەمال تاھیر، ھەروەھا رایگەیاند، وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەبێت و ھەریەک لە جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و شاڵاو عەلی عەسکەری و سالار سەرحەد ئەندامی وەفدەکەن.
وتەبێژی یەکێتی دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی ھەردوولا دەکرێت، ھاوکات ھەڵسەنگاندن بۆ ئەو رووداوانە دەکرێت کە لە ماوەی رابردوودا لە ھەرێمی کوردستان و عێراق روویانداوە و ئەگەرەکانی بەردەم ھەرێمی کوردستان بۆ ئایندە تاوتوێ دەکەن.



