جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە: پێش جەژن یەکەم ھاتووچۆی گەشتیاری لە مەرزی تەوێڵە دەستپێدەکات
کوردسات نیوز
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
بەپێی نوسراوێک کە جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە لە ھەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە و ئیمزای ئیسحاق جیھانگیری جێگری سەرۆک کۆماری ئێرانی لەسەرە، کۆماری ئیسلامی ئێران لە ١٠ی ئابی ٢٠١٩ەوە رەزامەندی داوە لەسەر ھاتووچۆی گەشتیاران لە مەرزی تەوێڵە و پشتە و کێلی.
رۆژی ١٨ی ئەم مانگەش قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم مەرزەکەی بەسەرکردەوە و رایگەیاند، لە داھاتوویەکی نزیکدا مەرزەکە بەرەسمی بە ڕووی ھاتووچۆی گەشتیاراندا دەکرێتەوە، ئەوەش کاریگەری دەبێت لەسەر بووژانەوەی ئابوری ھەڵەبجە و ھەورامان.
جەختیشیکردەوە، لەداھاتوویەکی نزیکدا گەشتیاران دەتوانن بەرەسمی بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لەنێوان ھەرێم و ئێران ھاتووچۆ بکەن کە ئەوەش ھاوکار دەبێت بۆ بوژانەوەی زیاتری ئابوری و گەشەکردنی کەرتی گەشتوگوزار لە ھەڵەبجە.



