کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم بەیانیە لە  لایەنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕەوە بە سەرپەرشتی عەبدوڵای ئازەربار ھێرشکراوەتە سەر فێرگە و ئوردوگانیان و بە قەناس تەقە لە پێشمەرگەکانیان کراوە و تائێستا دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە زەحمەتکێشان بە ناوەکانی سامان ئیبراھیمی و ھیوا سادقی گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوێنێوە دوای راگەیاندنی کۆتایی پڕۆسەی یەکگرتنەوە لەلایەن ئەوانەوە، ھەوڵیاندا کە ئەم شەڕە ڕوونەدات، بەڵام کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بۆ قەرەبووی شکستەکانیان لە ھیچ کردەوەیەک دەست ناپارێزن.

شەڕەکەی ھەردوو کۆمەڵە لەدوای ئەوە دێت، کە رۆژی چوارشەممە دوای حەوت مانگ،، یەکگرتنەوەی ھەردوو کۆمەڵەکە ھەڵوەشایەوە.