کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت رایگەیاند، بەمنزیکانە وەفدێکی باڵای تورکیا لەسەر پرسی نەوت، سەردانی عێراق دەکات، ھەروەھا ئامادەکارییەکانی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ، تەواو بووە. 

ئاماژەی بەوەشکرد کە، پرسی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم پەیوەندی بە عێراق و تورکیاوە ھەیە.

لە ناوەڕاستی مانگی ئاداری رابردووەوە، ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێکی کوردستان لەڕێی بەندەری جەیھانەوە لەسەر بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس راگیراوە، سەرباری چەندین کۆبوونەوە، بەڵام ھێشتا وادەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنەکە دیاری نەکراوە، زیانی راگرتنەکەش بە دوو ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.