دەقی پرسەنامەکە... 

ھەڤاڵ بڵێسە جەبارفرمان  ئەندامی سەرکردایەتی ی.ن.ک، خاتوو کڵپە و دەریا  ، بنەماڵەی سەرکردە کاک جەبار فەرمان

بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە  ھەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی خاتوو سەبیحەی ھاوسەری سەرکردەی کۆچکرد کاک جەبار فەرمانمان پێگەیشت  و لە دڵەوە خەمباری کردین.

خاتوو سەبیحە لەھەموو قۆناغە سەختەکانی خەباتدا، نموونەی ھەڵوێست و خۆڕاگری بوو و خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە سەربەرزی و تێکۆشان بووە ھەم لەڕێکخستنەکانی ناو شار و تا سەردەمی خەباتی شاخ، ھەمیشە ھاوسەنگەری سەرکردە  جەبارفەرمانی بووە، لەکاری ڕێکخراوەی و مرۆڤ دۆستیدا لەناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی  جێگە دەستی دیار بوە و چەند پڕۆژەیەکی لانەی بێ سەرپەرشتان  کردۆتەوە, جگە لەوە باخچەیەکی ساوایانی لە قەزای خانەقین.

باخچیەکی ساوایان و خوێندنگایەکی ١٢ پۆلی لەناحیەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار بەناوی رەوەند جەبار فەرمان کوڕە جوانەمەرگەکەی دروستکردووە، لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە و بۆ ئەم خەمە  ھاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم ، لەیەزدانی گەورە داواکارم سەبووری ھەموو لایەک بدات و کۆچکردووش جێگای بەھەشتی بەرین شاد بکات.

إنا للە وإنا إلیە راجعون

ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد 
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن.ک