لە نووسراوێکی کە بەرواری دووشەممە ٢٠٢٣/٧/١٠ ئیمزای سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ئاراستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنی عێراق کراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان دراوە، سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان داوای کردووە کۆمسیۆن ئامادەیی نیشان بدات بۆ سەرپەرشتیکردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.


لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە بەپێی فەرمانی ھەرێمیی ژمارە (٩٠) لە ٢٠٢٣/٣/٢٦، بڕیار دراوە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی ٢٠٢٣/١١/١٨ بەڕێوە بچێت، بۆ ئەو مەبەستەش داوای کردووە کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنی عێراق ئامادەیی نیشان بدات بۆ سەرپەرشتیکردنی ھەڵبژاردن لە بەرواری دیاریکراودا، یانیش لەگەڵ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا‌کانی عێراق لە بەرواری ٢٠٢٣/١٢/١٨.