پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ لە دادگای سزا قورسەکانی ئامەد چوارەمین دانیشتنی دادگایکردنی ١٥ رۆژنامەنوسی کورد بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ١٥ رۆژنامەنووسە لە ئۆپراسیۆنێکدا لە رۆژی ٨ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٢ بەتۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخستنەکانی پەکەکە دەستگیرکراون، بڕیارە لە بەڕێوەچوونی دادگایکردنەکەشدا چەند پەرلەمانتارێکی پارتی چەپی سەوز و نوێنەری رێکخراوەکان ئامادەبن.