قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی ھونەرمەند کاروان شەمسەدین
کوردسات نیوز
١٢ی تەمووزی ٢٠٢٣
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان
بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو (کاروان شەمسەدین)
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی ئەکتەرو ھونەرمەندی شانۆکار (کاروان شەمسەدین)، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو ھونەرمەندێکی شانۆکاری بەئەزمون و دڵسۆز بوو، ھەموو ھەوڵ و توانای خۆی خستبووە گەڕ لەپێناو خزمەتکردن بەکایەی ھونەری لەکوردستان.
لەم بۆنە غەمناکەدا پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادەی کاکە کاروان و ھەموو ھونەرمەند و ھونەردۆست و ھاوڕێیانی دەکەم لە سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان و ھاوبەشی خەمتانم.
خوای گەورە لێی خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال



