دەقی  پەیامەکەی دەرباز کۆسرەت رەسول .... 

دەرباز کۆسرەت رەسول ھاوخەمی بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند کاروان شەمسەدین دەردەبڕێت

بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری ھونەرمەند کاروان شەمسەدین

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی دیارو ناسراوی کوردستان و شاری ھەولێر (کاروان شەمسەدین)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، ھاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆم ئاراستەی ئێوەو سەرجەم ھونەرمەندان دەکەم، ھیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی ھەموو لایەک بێت، خوای گەورە سەبووریتان بدات و کۆچکردوو جێگای بەھەشتی بەرین بێت.

دەرباز کۆسرەت رەسول
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان