عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، لە گشتاندنێکدا کە لەلایەن فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون/بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی وەرگرتن ئامادە کراوە و ئیمزای وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەرە و ئاراستەی گشت زانکۆ حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان کراوە، لە ڕێکەوتی (٢٠٢٣/٧/١٢) تاکو (٢٠٢٣/٨/٣١)، پڕۆسەی گواستنەوە و دابەزین بە پێی مەرج و ڕێنماییەکان بەردەوام دەبێت.

لە ڕێنماییەکەدا گواستنەوەی خوێندکاران لە کۆلێژی کۆنمرە نزمەکان بۆ کۆلێژی کۆنمرە بەرزەکان، گواستنەوە لە نێوان زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێم، گواستنەوەی خوێندنی خوێندکارانی دەرەوەی وڵات بۆ زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێم، باشوور و ناوەڕاستی عێراق، ھەروەھا دابەزینی ئاسایی خوێندکاران، دابەزینی خوێندن بە شێوەی سیستمی خوێندنی پارالێل و چەندین وردەکاریی دیکە لەبارەی گواستنەوە و دابەزین خراوەتە ڕوو.
بۆ خوێندنەوەی دەقی ڕێنماییی گواستنەوە و دابەزین کلیک لەم لینکە بکەن