کوردستانکوردستان

دەقی پەیامەکەی وەهاب هەڵەبجەیی:

35 ساڵ بەسەر یەکێکی دیکە لەو کارەساتانەدا تێدەپەڕێت، کە دژبەرانی مرۆڤایەتی و کورد، بەرامبەر شاری هەڵەبجە ئەنجامیاندا، ئەم ڕووداوە ئەڵقەی ناو زنجیرەیەک ڕووداو و کارەساتگەلێکی درێژ و بێ ئەنجامبوو، بۆ دەستەمۆکردن و قڕکردنی گەلی کورد.

کارەساتی کیمیبارانکردنی هەڵەبجە هێندە بێبەزەییانە ئەنجامدرا، کە لە کورتمەودادا 5 هەزار ڕۆڵەی بێ تاوانی ئەم نیشتیمانەی شەهید کرد و لە درێژمەوداشدا بووە هۆی سەرگەردانکردن و لێکدابڕانی هەزاران خێزان لە یەکدی، کە بەشێکیان هەتا ئێستاش بەردەوام سەرقاڵی گەڕانن بەدوای کەسوکاریاندا.

ئەوەی لێرەدا گرنگە بوترێت، بەڵێنە بێ کردارەکانە کە هەموو ساڵ لەگەڵ نزیکبوونەوە لەم ساڵیادەدا،  لەلایەن حکومەتی هەرێم و دامەزراوە فەرمییەکانی ناوەندەوە بە گوێی خەڵکی شارەکەمدا دەدرێت، هەتا ئێستا نەتوانراوە بەپێی پێویست خزمەت شاری شەهیدان و  بریندارەکانی کارەساتی کیمیاباران و منداڵە ونبووەکانی شارەکە بکرێت، بە ناچاری پەنا دەبرێتە دەرەوەی کوردستان و عێراق بۆ چارەسەکردنی بەشێک لە ئازارەکانی جەستەیان.

لێرەوە وەک ڕۆڵەیەکی شاری شەهیدان دەمەوێت ئەوە بڵێم، حکومەتی هەرێم بە ئاشکرا و لە سەرەوەی هەرەمی دەسەڵاتی حکومەتەکە، بڕیاری دووبارە خنکاندنەوەی هەڵەبجەی داوە، لەڕێگەی ئابڵوقە خستنەسەر و گرتنەوەی پرۆژەی ستراتیژی و ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکان، کە ئەم کارەی دەکرێت، هیچی کەمتر نییە لەوەی ڕژێمی ڕووخاوی بەعس دەیکرد بەرامبەر شارەکەمان.

شەهیدانی هەڵەبجە لەپاڵ شەهیدانی دیکەی ڕێی ئازادی کوردستان، بوونەتە سومبولێک بۆ ڕەوایەتی دۆزی کورد لە جیهاندا و بەشێکە لە پێناسەی کورد لەناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، بۆیە ئەرکە کار بۆ بەرزڕاگرتن و خزمەتکردنی ئەو سمبولە بکرێت.

دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و سەلامەتی و سەرفرازی بۆ برینداران و قوربانیانی ئەو کارەساتە.

براتان 
وەهاب هەڵەبجەیی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، ھەلی کار دەرەخسێندرێت بۆ ھەڵگرانی بڕوانامە جیاوازەکان و بۆ زیاتر خزمەتکردنی دامەزراوەی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، بۆ ئەم مەبەستەش ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران وەرگیرا بۆ دامەزراندنی ٣٠ ھەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بۆ سەنتەری ئۆتیزم لە قەزای بازیان، سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لە سلێمانی و پەیمانگاکانی سەربە چادێری کەمئەندامانی سلێمانی.

 ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، میکانزمێکی گونجاو بڕیاری لەسەردرا تا شایستەترین دیاری بکرێت ئەویش لە ٢٠ ھەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریوس لە بەشی پەروەردەی تایبەت و پێنج پسپۆڕی زمانی ئینگلیزی، دوو پسپۆری بیرکاری و لە بواری زیندەوەرزانی و کیمیاش سێ کەس پێکدێت.               

ئاشکراشیکرد، ھەرکەس ئارەزومەندە بۆ سوودمەندبوون لەم دەرفەتە لە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بەوردی زانیاریەکان بخوێننەوە تا بێبەش نەبیت لەو کەسانەی فۆڕم وەردەگریت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان، پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، ئامادەکاری و ھەنگاوەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و گفتوگۆی نێوان لایەنەکان.

لە دیدارەکەدا شاڵاو کۆسرەت رەسول دیدو تێڕوانینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی خستەڕوو، جەختی لەوەشکردەوە کە وەک یەکێتیی ھەمیشە لەگەڵ گفتوگۆو لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکان دایەو پلان و بەرنامەی وردی ھەیە بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاوات جەناب وەزیری دارایی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان ئاماژەی بەوەکرد، رێککەوتن لە نێوان ھەرێم و بەغداد کراوە و پشکی ھەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بە رێژەی ١٢.٦٧ دیاریکراوە، تا سەرژمێری گشتی لە عێراق ئەنجام دەدرێت.

وتیشی، ٤٠٠ ملیار دینارەکەی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەران ھاتووە و بۆ ھیچ شتێکی تر خەرج ناکرێت، مووچەی مانگی داھاتووش بە پێی ئەو لیستەی دیاریکراوە دابەش دەکرێت و ھیچ موچەیەک دواناکەوێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دوای بڵاوبوونەوەی پارچە ڤیدۆیەکی پزیشکێک بەناوی (د. عەتیە) کە باس لەوەدەکات لەساڵی ٢٠٠٥ دەرمان لەوڵاتی ئوردن لە جیاتی ئەوەی فڕێبدرێت نێردراوە بۆ ھەرێمی کوردستان و تا ئێستاش بەردەوامە. وەکو بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی کۆنتڕۆڵی جۆری، ھاوڵاتیان دڵنیا دەکەنەوە کەوا ڕێکارەکانی ھاوردەکردن و ھێنانی دەرمان بەرەسمی و یاسایی بە زنجیرەیەک رێکاری زانستی و تۆمارکردن و دڵنیابوونی سەرچاوە و کارگەی بەرھەمھێنان و پشکنینی تاقیگەیی وورد دادەڕوات، پاشان ڕێگە بە ھاوردەکردن و پێدانی مۆڵەتی بەکارھێنان دەدرێت و مەحاڵە لەئێستادا ھەر دەرمانێک بەفەرمی ڕێگەپێدانی بەکارھێنانی پێبدرێت ئەگەر تەواوی ڕاستی و دروستی کوالیتی نەبێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی کۆنترۆڵی دەرمان، داوا لە  د. عەتیە دەکات راستی و دروستی قسەکانی بە بەڵگەوە بسەلمێنێت، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی لە دژی دەگیرێتەبەر، لەبەرامبەر دروستکردنی گومان و دڵەڕاوکێ و لاوازکردنی متمانەی ھاوڵاتیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ھەولێر، دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی و گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵی دادگەری کۆدەبنەوە، بۆ تاوتوێکردنی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەکان و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان. 

رۆژی شەممەی رابردوو، وەفدی ھاوبەشی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی  لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو، شیوعی و پارتی کرێکاران و رەنجدەران، لەسلێمانی لەبارەی پرسی ھەڵبژاردن کۆبوونەوە و رێککەوتن لەسەر سیستمی چوار بازنەیی، پشت بەستن بە تۆماری بایۆمەتری کۆمیسیۆنی عێراق، کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیداری سلێمانی کۆنفرانسێکی ئاستبەرزی سیاسییە و تیشک دەخاتە سەر رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای باشور و لەلایەن پەیمانگای لێکۆڵینەوە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکان (IRIS)، لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بەڕێوە دەبرێت. 

لەماوەی دوو رۆژی دیدارەکەدا کەسانی بیرمەندو و پسپۆڕ و شارەزا و بڕیاربەدەستانی ناوچەکە و جیھان کۆدەبنەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرسە ھەر دیارە ناوچەییەکانی جیھان و خستنەڕووی بیروبۆچونەکانی ئێستا و ئەو خاڵانەی جێی ناکۆکین.

دروشمی ئەمساڵی دیدارەکە بریتییە لە "پاش ٢٠ ساڵ: عێراق و ناوچەکە لەنێوەندی ئاڵنگارییە جیھانییە نوێیەکان".

ئەمە بۆ جاری حەوتەمە زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی دیداری لەم جۆرە ساز دەکات و تێیدا بابەتەکانی وەک سیاسەت، ئابوری، ژینگە، یاسا، مافی مرۆڤ، تەندروستی، وزە و چەندین پرسی دیکەی گرنگ  باسدەکرێت.

دیداری سلێمانی ھەوڵدەدات، بیرۆکە و گفتوگۆکان وەربگێڕێتە سەر کردار و سیاسەتی کۆنکرێتی کە بتوانێت گۆڕانکاری لە ژیانی خەڵکدا دروستبکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
د.رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ گوێگرتن لە سەرنج و داواکارییەکانیان لەگەڵ پێکھاتەکان کۆبوونەوە و جەختیان کردوەتەوە کە نایانەوێت ھیچ لایەنێک دەست لەکاروباریان وەربدات و بە ھۆکاری دواکەوتنی ھەڵبژاردن دابنرێن.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، پەرلەمان پابەندە بەجێبەجێکردنی یاسای بەردەوامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و زەمینەسازیی سیاسی و یاسایی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی دیاریکراودا.

راشیگەیاندوە، پێشوازی لە بەرەوپێشچوونی ڕێوشوێنە تەکنیکییەکانی ئامادەکردنی پڕۆژەی ھاوبەش بۆ ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن دەکەن، ھەموو ئەو پێشنیازەیاسایانەش پێشتر لەلایەن فراکسیۆنەکانەوە پێشکەش کرابوون ئاراستەی لێژنەی یاسایی پەرلەمان کراوە، بۆ دەستپێکردنی ھەنگاوە کردارییە یاساییەکان و دروستکردنی سازانی نیشتمانی لەنێوان فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان. 

سەرۆکایەتی پەرلەمان داواش لە لایەن و فراکسیۆنەکان دەکات، دەستوبرد بکەن لە گەیشتن بە لێتێگەیشتنی ھاوبەش لەپێناوی خێراترکردنی پرۆسەی ئامادەکاریی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەمساڵدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، بڕیارە سبەینێ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و لە شاری ھەولێر لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ھەرێم کۆببێتەوە.

ھەروەھا بڕیارە دواتریش سەردانی شاری سلێمانی بکات، بە مەبەستی بەشداریکردنی لە دیداری سلێمانی، بۆ تیشک خستنە سەر پرسە سیاسییەکان لەسەر ئاستی ھەرێم، عێراق و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، کە لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لەلایەن پەیمانگای لێکۆڵینەوە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارێزگاری دھۆک راگەیەنراوێکی سەبارەت بە ھێرشکردنە سەر پزیشکێک، کە بە چەند کەسێک لێیاندابوو رایگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، دوای بەدواداچوونی لیژنەیەکی تایبەتمەند لەسەر کێشەی چەند ھاووڵاتییەک لەسەر مۆلیدە و قەرز، ئەمڕۆ چەند تۆمەتبارێک کە سکاڵایان لەسەر تۆمارکرابوو، دەستگیرکران.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، رایگشتی ئاگادار دەکەن ئەو بابەتە چوارچێوەی یاسایی وەرگرتووە و کێشەکە بە رێکاری یاسایی چارەسەر دەکرێت، ھەر کەسێک لە ھەر پلەو پۆستێکدابێت ئەگەر لەلایەن دادگاوە داوا بکرێت دەبێت لە دادگا ئامادەبێت و یاسا سەروەربێت.

ئەوەش لە کاتێکدا لە ٣ی ئەم مانگە کەسێک بە ناوی د. نەوزاد ساڵح، کە خاوەنی موەلیدەیە رایگەیاند، لەسەر پارە بە فەرمانی کەسێکی سەربازی بە ١٥ کەس لێیانداوە، سوکایەتییان پێکردوە و بەڤیدیۆش تۆماریان کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دواھەمین ڕۆژی زنجیرەسمیناری مەکتەبی ڕێکخستن، لەیادی ٣٢ ساڵەی راپەڕیندا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەھۆلی شەھید ئاشتی سمیناری ئارێزعەبدوڵا بەناونیشانی (پاراستنی مێژوەی ڕاستەقینەی ڕاپەرین و ئەرکی یەکیتی نیشتمانی)و سەرکەوت زەکی بەناونیشانی (ڕاپەڕین و سیاسەتی یەکێتی) بەڕێوە چوو.

لەودووسمینارەدا بە وردی باسیان لەبابەتەکەیان کرد و ئاماژەیان بەوەدا، کە ئە دەستکەوتانەی ئەمڕۆھەیە پەڕلەمان و حکومەت ودامەزراوەکان ھەمووی بەرھەمی خوێنی شەھیدانی ڕاپەڕین وشەھیدە نەمرەکانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمانە بەڕابەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، بۆیە ڕاپەرین یەکێکە لەشانازیەکانی یەکێتی.

ئاماژەشیان بەوەکرد، یەکێتی خاوەنی ڕاستەقینەی راپەڕینە، بەمافی خۆمانی دەزانین لە یادی ڕاپەڕیندا کەرنەڤاڵ بکەین شانازی بەوڕۆژانەوەبکەین، کە سەرپەرشتی ڕاپەڕینی شارەکان بکەین بەڕابەرایەتی سەرۆک مام جەلا. 

تەئکیدیان لەوەکرد، پێویستە ھەموو پارێزگاری لەم دەستکەوتانە بکەن، تا خزمەت بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەین حوکمەتێکی دادپەروەر بێ جیاوازی و جیاکاری لە حکومڕانیدا، لە داھاتودا حکومەت بکەینە حکومەتی خزمەتی خەڵک و دادپەوەر نەک حکومەتێکی تاکڕەو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بانکی ئەقلیمی بازرگانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، سەرجەم گەشتیارانی عێراق کە دەیانەوێت دۆلار بکڕن بە نرخی ھەزارو ٣٢٠ دینار لە سبەینێوە لقی ھەولێری بانکەکەیان تەنھا دۆلار دەفرۆشێت بەو گەشتیارانەی فۆڕمی ئەلکترۆنی پڕدەکەنەوە، واتا نرخی ١٠٠ دۆلار ١٣٢ ھەزار دینار دەبێت.

رونیشیکردۆتەوە، پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلکترۆنی لە رۆژانی یەکشەممە تا چوارشەممە دەبێت لە سەعات ٨ی بەیانیی تاکو ٢ی دوانیوەڕۆ، ھەر داواکارییەکیش لەدوای ئەو وادەیە رەوانە بکرێت رەتدەکرێتەوە، ھەر کڕیارێکیش بەبێ بوونی وادە کە دوای پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلکترۆنی بۆی دیاری دەکرێت سەردانی لقی ھەولێر بکات رێگەی پێنادرێت بچێتە ژوورەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەدیدارێكی دۆستانەشدا، گفتوگۆ کرا سەبارەت بە رووداو و گۆڕانكارییەكانی ئێستای ناوچەكە‌ و هاوكێشە نوێیەكان‌ و بیروڕای پێویست سەبارەت بەكۆی هەلومەرجەكە و سیاسەتی هەرێمایەتی‌ و دەركەوتە و ئەگەرە نوێیەكانیش خرانەڕوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی روونکردنەوەکە... 

بەھەموو ھاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری سلێمانی رادەگەیەنین پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی دەروازەی شەقامی مەولەوی کەلەسەر ئەرکی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد جێبەجێ دەکرێت، و تەنیا وەک دیارییەک بۆ جەماوەر لەساڵیادی ڕاپەڕینی حەوتیی ئازاردا کرایەوە دەنا پرۆژەکە بەردەوامی ھەیە و چەند بەشێکی تریشی لەخۆگرتووە.

ئامانج لەپڕۆژەکە جوانترکردنی سیمای شار و دەروازەی شەقامێکی دێرینە، کەسەرباری نۆژەنکردنەوەی دەروازەکە و نەخشاندنی دیوارەکانی لەسەر دەستی چەند پیشەگەرێکی کارامە، کارکردن بەردەوام دەبێت تێیدا بەتایبەت لەبەشی لای راست و دیواری دوکانەکان و دیزاینی وێنەی ھەر چوار ئەفسەرە شەھیدەکە و کاروباری تایبەت بە دانانی سیستمی رووناککردنەوە.

بە ڕێبواران و ھەموو دڵسۆزانی شاری شاران رادەگەیەنین لەچەند رۆژی داھاتوشدا و وەک بەشێک لەپڕۆژەکە، وێنەی پێشەوا قازی محمد لێدەکرێتەوە و بەشێوازێکی جوانتر دیزاین دەکرێ و دادەنرێتەوە.

ماوەتەوە بڵێین، لەو گۆڕانکارییانەی لەگەڵ دیزاینە کۆنەکەدا یەک ناگرێتەوە نوسراوی (سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری)ی سەر دەروازەکەیە، کەلەم دیزاینە نوێیەدا دانانرێتەوە و بۆ ئەمەش لەکاتی خۆیدا روونکردنەوەی پێویستی لەبارەوە بڵاودەکەینەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عامر شوانی وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی قۆریە لەسەر بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٥٩ لەیاسای سزادانی عێراقی و بەتۆمەتی وەرگرتنی پارە لە خەڵکی موسڵ بەناوی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونەوە کە دواتر دروستیشی نەکردووە، روشدی سەعید خاوەنی کۆمپانیای عادل موتەحیدەیان لەناو شاری کەرکوک دەستگیرکردوە و ساڵی رابردووش برایەکی روشدی سەعید لەسەر ھەمان دۆسیە دەستگیرکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، روشدی سەعید لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە داواکراو بووە و ئەماددەیەشی پێی دەستگیرکراوە ئازادکردنی بە کەفالەت نایگرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...488489490491492...955