پرسەنامەی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد بۆ کۆچیدوایی سەبیحە خان
کوردسات نیوز
١٣ی تەمووزی ٢٠٢٣
دەقی پرسەنامەکەی خانمی یەکەمی عێراق...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو سەبیحەخان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو(سەبیحە شێر محەمەد) ژنە تێکۆشەری شاخ و ھاوسەر و ھاوخەباتی فەرماندەی تێکۆشەر کاک جەبار فەرمان و دایکی ھەڤاڵ بڵێسە و دەریا و کڵپەم-م بیست.
بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و ھاوبەشی غەمتانم، خودای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
خانمی یەکەمی عێراق