کوردستان

حسێن عەلاوی راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەبارەی پرسی نەوت رێکاری تەکنیکی بە ھەماھەنگی لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم، لەگەڵ وەزارەتی وزەی تورکیا ھەیە و بەمنزیکانە دۆسیەی نەوتی نێوان عێراق-تورکیا بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی تورکیاوە چارەسەردەکرێت، بە تایبەت کە بڕیارە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی بەغداد بکات و ئەو پرسە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ بکات.

رۆژی ٢٥ی مانگی ئاداری ئەمساڵ، دوای سکاڵایەکی حکومەتی عێراق، دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی، بڕیاری راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستانی لە رێگەی تورکیاوەدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئانۆ جەوھەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە بەغداد کۆبووەتەوە و داوایکرد گۆڕانکاری لە نەخشەی ھێڵی شەمەندەفەری خێرا و پڕۆژەی رێگای گەشەپێداندا بکرێت.

وتیشی، ئەوان داوایانکردووە ھێڵی شەمەندەفەر لەجێگەی ئەوەی بە پارێزگای نەینەوادا بگەیەنرێتە تورکیا، رێگاکە بە دھۆکدا  بگەیەنرێت ئیبراھیم خەلیل و دواتر تورکیا، شاندەکەی عێراقیش بەڵێنیانداوە پێشنیازەکەی بگەیەننە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و کاری لەسەر بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سامان یابە لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تووشبووەکە گەنجێک تەمەنی ٢١ ساڵە و دانیشتووانی قەزای حەویجەیە.

وتیشی، دوای دڵنیابوون لە تووشبوونی بە نەخۆشییەکە، ئەو گەنجە رەوانەی نەخۆشخانەی شیفا کراوە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی تەندروستی کەرکوک ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا لە کەرکوک ھەشت کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون و دووانیان گیانیانلەدەستداوە کە یەکێکیان تەمەنی ٢٩ ساڵ، ئەوی دیکەشیان تەمەنی ٣٩ ساڵ بووە و ھەردووکیشیان لە رەگەزی نێر بوون.

تائێستا بە گشتی لە عێراق، زیاتر لە ٤٢٠ کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون، ٥٦ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا کە محەمەد عەلی تەمیم وەزیری پلاندانان و سەرۆکی دەستەی سەرژمێری ھەرێم و نوێنەرانی وەزارەتەکان بەشداربوون، مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ وەک وادەیەکی سەرەتایی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دیاریکراوە. 

بەپێی راگەیەندراوەکە، محەمەد تەمیمی جەختی کردووەتەوە لەوەی سەرجەم گرفتەکانی پەیوەست بە سەرژمێری لەلایەن حکومەتی عێراق و دادگای فیدراڵی یەکلاکراونەتەوە، ھەوڵەکانیش بۆ چارەسەرکردنی لایەنی دارایی بەردەوامە و ھەماھەنگی توند ھەیە لەگەڵ سندوقی نیشتەجێبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامبدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆککۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧-٧-٢٠٢٣ بۆ کۆچیدوایی شێخ سەعید ئال نەھیان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی شێخ محەمەد کوڕی زاید ئال نەھیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، نەھیان کرد.

لە پەیامەکەدا سەرۆک کۆمار ھاوخەمی خۆی بۆ سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دەربڕی، بۆ کۆچی دوایی شێخ سەعید کوڕی زاید ئال نەھیان، نوێنەری حاکمی ئەبوزەبی، لە پەروەردگاریش پاڕایەوە کە کۆچکردوو بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شادبکات و ئارامی و سەبوری بە خانەوادە بەڕێزەکەتان و گەلی ئیماراتی برا ببەخشێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە وەفدی ھەرێم گەڕایەوە بۆ بەغدا، لەگەڵ وەفدی حکومەتی عێراق سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان لە یاسای بوودجە کۆبوونەوە و گەیشتن بە رێککەوتن.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەفدی حکومەت کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەغدادەوە بڵاویکردووەتەوە، بە گوێرەی ئەو رێککەوتنەی لە نێوان ھەردوو وەفدەکە ئیمزا کراوە، بڕیار وایە کە دەست بەجێ شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان خەرجبکرێت.

ھاوکات وتەبێژی حکومەتی ھەرێمیش رایگەیاند، لە زوترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

وەفدی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکانی تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکانی ھەرێم رۆژی چوارشەممە گەڕایەوە بۆ بەغداد، بریارە ئەمرۆش وەفدەکە چەند کۆبوونەوەیەکی تر لە بەغداد ئەنجام بدات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. مەجید حمدامین ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سێی ھەولێر، بەئامادەبونی جێگرو کارگێڕانی مەڵبەند، لەمەڕاسیمێکدا سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە راھێنەر رەعد عەبدوڵا و یاریزان بانوو تەھا کرد، لەبەرامبەر ئاستبەرزی لەبواری وەرزشی (گۆڕەپان و مەیدان) .

ھاوکات لێپرسراوی مەڵبەندی سێی ھەولێر، ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ ھەردوو یاریزان خواست.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دڵشاد شەھاب وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆکی ھەرێم وەفدێکی باڵا لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان پێکھێنراوە و سەردانی لایەنە سیاسییەکانی کردووە بیروڕای لایەنەکانی بە مەبەستی دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەرگرتووە.

وتیشی، لایەنە سیاسییەکان پێشوازییان لەو ھەنگاوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کردووە و ئامادەییان بۆ پشتیوانیکردن سەرخستنی ھەڵبژاردن نیشانداوە و وەفدەکەش سەردانی ھەموو لایەنەکان دەکات و دوای کۆکردنەوەی بیروڕاکانیان، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان فەرمانی ھەرێمی بۆ دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی سنوری باشماخ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی بوونی کێشە لە کاروبارەکانی یاسایی و بیمە لە ئێران، ھاووڵاتیان ناتوانن لە ٢٥ی٧ تا ٣٠ی٧ بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەشتی ئەو وڵاتە بکەن. بەڵام گەشتکردن بەبێ ئۆتۆمبێل ئاساییە.

ھەروەھا دەروازەی حاجی ئۆمەران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە لایەن  دەروازەی تەمەرچینی ئێرانەوە ئاگادار کراونەتەوە بە ھۆی چەند گرفتێکی تەکنیکی تا کاتێکی نادیار ھیچ ھاوڵاتییەکی ھەرێمی کوردستان و عیراق ناتوانێ بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی سەردانی ئێران بکات. بەڵام سەردانیکردن بە بێ ئۆتۆمبێلی تایبەتی ئاساییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی یاسایی سەربە دەستەی دەستپاکی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دادگای تاوانەکانی کەرکوک بەغیابی حوکمی زیندانیکردنی ١٠ ساڵی بۆ بەرێوەبەری پێشووی پلاندانان و چاودێریکردن لە دیوانی پارێزگای کەرکوک دەرکردووە، لە سەر دۆسیەی زیانگەیاندن بە سامانی گشتی کە برەکەی زیاتر لە سێ ملیار دینارە.

دەشڵێت، ناوبراو ساڵی ٢٠١٥ بریارێکی کارگێڕی تایبەتی دەرکردوە، بۆ جێبەجێکردنی خەندەقێکی ئەمنی بۆ شاری کەرکوک و تاوەر و گەیاندنی تۆڕی کارەبا و چەند پرۆژەیەکی تر بەبێ ئەوەی رێنمایی بۆ گرێبەستی حکومی بۆ بکرێت، بەڵکو راستەوخۆ ئاراستەی کۆمپانیاکانی کردوە و رەزامەندی وەزارەتی پلاندانانی وەرنەگرتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 ماڵپەڕی وێبۆمەتریکس بڵاوکردەوە زانکۆی کۆیە ھەنگاوێکی بەرچاوی لە ژمارەی سایتەشنەکانی لە گووگڵ سکۆلار زیادیکردووە و بە پێی دوواین ریزبەندی مانگی تەمووزی ساڵی٢٠٢٣ ژمارەی سایتەشنەکانی زانکۆی کۆیە گەیشتووەتە ٩٤٥٧ سایتەیشن، ئەمەش بە بەراوورد لەگەڵ ریزبەندی مانگی کانوونی دووەمی ھەمان ساڵ کە ژمارەی سایتەیشنەکان ٥٥٣٩ سایتەیشن بوو، زانکۆی کۆیە نزیکەی چوار ھەزار سایتەشنی زیادکردووە.


ھاوکات ژمارەی سایتەیشنەکانی ئێستا بە بەراوورد لەگەڵ ژمارەی سایتەیشنەکانی وەشانی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ کە ٤٥٤٦ سایتەیشن بوو، نزیکەی پێنج ھەزار سایتەیشن زیادی کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەروازەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە لایەن  دەروازەی تەمەرچینی ئێرانەوە ئاگادار کراونەتەوە بە ھۆی چەند گرفتێکی تەکنیکی لە کاتی ئێستا دا و لە ئەمڕۆ وە تا کاتێکی نادیار ھیچ ھاوڵاتییەکی ھەرێمی کوردستان و عیراق ناتوانێ بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی سەردانی ئێران بکات.

دەشڵێت بەڵام  ھاوڵاتییان بە بێ ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان و بە شێوەی (٢٤) کاتژمێری دەتوانن گەشتەکانیان ئەنجام بدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە (وەکالەت) لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ مەمەد مەولوود یاکوت، کونسوڵی گشتی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان باسی لە ئاسانکاریی و ھاوکاریی وەزارەتەکەی  بۆ کۆمپانیاکانی تورکیا کرد. 

لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و عێراق پەیوەست بە ھەناردەی نەوتی کوردستان، وەزیری سامانە سروشتییەکان باسی لەوەکردووە، گفتوگۆکان بەردەوامن و بەرەوپێشچوون و لێکتێگەیشتنی باشیان بەخۆوە بینیوە.

چوار مانگ بەسەر راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان تێپەڕدەبێت بەڵام بەھۆی ناکۆکییەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد لەلایەک و عێراق و تورکیا لەلایەکی دیکەوە، تائێستا ھەناردەی نەوت دەستیپێنەکردووەتەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لەئێستادا وەفدی ھەرێمی کوردستان بۆ گەڕانەوەی بۆ بەغداد، چاوەڕوانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە بۆ ئەوەی خاڵەناکۆکەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد یەکلایی بکاتەوە و بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدات.

وتیشی، پارەی کۆمپانیاکانی نەوت و داھاتی ناوخۆ خاڵی ناکۆکی نێوان ھەرێم و بەغدادە، کە بەپێی دەستور ٥٠%ی داھاتی ناوخۆی ھەرێم بۆ عێراقە و ٥٠%یش بۆ ھەرێمی کوردستانە، بەڵام لەئێستادا عێراق داوای ١٠٠%ی داھاتی ناوخۆ و خاڵەسنورییەکانی ھەرێم دەکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیاربوو، یەکشەممەی رابردوو وەفدی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد بکاتەوە، بۆ رادەستکردنی شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەران، بەپێی یاسایی بودجە، بەڵام سەردانی وەفدی ھەرێم بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە ٨٥٠ بۆ ٩٠٠ دینار و موحەسەن لە ١٠٥٠ بۆ ١٠٧٥ دینار و بەنزینی سوپەریش لە ١٢٠٠ دینار بۆ ١٢٥٠ دینار بەرزبووەتەوە، بەڵام نرخی غازی شل (ئێڵ پی جی)ی دابەزیووە و بووە بە ٤٢٥ دینار.

وتیشی، ھۆکاری بەرزبوونەوەی بەنزین بۆ زیادبوونی خواست و کەمی خستنەڕو دەگەڕێتەوە، چونکە پشکی پێویستی پارێزگای سلێمانی لە ھەرێم و عێراقیش ناگاتە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی نەوت و کانزاکان.

راشیگەیاند، ھۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین پەیوەندی ھەیە بە بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار، بەھۆی ئەوەی سوتەمەنی بازرگانی لە دەرەوە ھاوردەدەکرێت و بازرگانەکانیش بە دۆلار دەیکڕن، بۆیەش ناچارن بە نرخێکی گرانتر بیخەنەبازارەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...

کۆچی دوایی د. یادگار رەئوف حیشمەت، وەزیری پێشووتری تەندروستیی حکومەتی ھەرێم و پزیشکی دێرین و دیاری کوردستان لە دڵەوە نیگەرانیکردم.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆم ئاڕاستەی کەسوکار و ھاوڕێیانی دەکەم و لەخوای گەورە داواکارم سەبووری بە ھەموولایەک ببەخشێت.


‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...298299300301302...814