سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكان رایگەیاند، دەبێت كێشەكانی ناوچە كوردستانییەكان بە گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عیراق چارەسەر بكرێن و دەستور ببێتە بنەمای چارەسەری ئەو كێشانە.

فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەگەڵ وەفدێكی باڵیۆزخانەی ئەمریكا كۆبووەوە كە پێكهاتبوون لە ویلیام ماككوی لێپرسراوی سیاسی باڵیۆزخانەكە لە بەغداد و ئۆدری كێرانین لێپرسراوی سیاسی لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر.

تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە دۆخی ئێستای ناوچە جێناكۆكەكان و كێشەی زەوی و زاری جوتیاران و هەوڵەكانی هەڵوەشاندنەوەی بریارەكانی رژێمی پێشوو بوو، هەروەها باس لە هەوڵەكانی جێبەجێكردنی ماددەی ١٤٠ـی دەستور كرا و گفتوگۆیی لەبارەوە كرا .

سەرۆكی دەستە لە كۆبوونەوەكە رایگەیاند، باوەڕیان وایە دەبێت بە گفتوگۆ ئەو بابەتانە لەگەڵ حكومەتی عیراق چارەسەربكرێن و دەستور ببێتە بنمای چارەسەری ئەم كێشانە لەو ناوچانە و دەستور بۆ هەموو گەلانی عیراقە.