دوای ئەوەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگای سلێمانیدا گردبوونەوە و شەقامی سەرەکی سلێمانی- کەرکوکیان داخست.

هێزە ئەمنییەکان بەمەبەستی کردنەوەی شەقامەکە بڵاوەیان بە خۆپیشاندانەکە کرد و بەهۆیەوە گرژی لەنێوان خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و هێزە ئەمنییەکاندا دروستبوو.

خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان داوا دەکەن، بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان هەڵبوەشێنرێتەوە و بەو هۆیەوە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگای سلێمانیدا گردبوونەوە.

لە درێژەی خۆپیشانەکانیاندا خاوەنی ئۆتۆبێلە بێسەرەتاکان هەردوو سایدی هاتن و چوونی شەقامی سەرەکی سلێمانی- کەرکوکیان داخست و رێگەیان بە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل نەدەدا، هێزە ئەمنییەکانیش بە مەبەستی کردنەوەی شەقامەکە بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد و بەهۆیەوە گرژی لەنێوان خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و هێزە ئەمنییەکاندا دروستبوو، نزیکەی نیو کاتژمێر دوای ئەوەش شەقامەکە بەرووی شۆفێراندا کرایەوە.

ماوەی چەند ساڵێکە گرفتی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بەردەوامە و لە ساڵانی رابردووشدا وەزارەتی ناوخۆ چەند جارێک داوای لە هاوڵاتیان کردووە، کە پارەی خۆیان لەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەدا بەفیڕۆ نەدەن کە هیچ سەرەتایەکیان نییە.