هەزارانی هاووڵاتی هەرێمی كوردستان لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل گیریان خواردووە و ناتوانن لە توركیاوە بگەڕێنەوە بۆ هەرێم.

پەیامنێری كوردسات نیوز لە زاخۆ رایگەیاند، هەزاران هاووڵاتی هەرێم كە گەشتیان بۆ توركیا كردووە، زیاتر لە ٢٤ سەعاتە لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل  لە دیوی توركیاوە گیریان خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ خاكی هەرێم.

وتیشی، لێپرسراوانی دەروازەكە بە ئەو هاووڵاتیانەیان وتووە كێشەیەكی تەكنیكی لە سیستمی دەروازەكە هەیە و تا ئێستا چارەسەر نەكراوە.

پەیامنێری كوردسات نیوز راشیگەیاند، دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لە دیوی هەرێمی كوردستانەوە گرفتی نییە و هاووڵاتیان دەتوانن هاتوچۆ بكەن.