بە هەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی، حكومەتی عیراق بڕیاریدا بڕی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێم بنێرێت و بڕیارە لەماوەی ١٠ رۆژدا نەوتەكە بگات.

چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لە ئەنجامی هەوڵ و بەدواداچوونەكانیان بۆ دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق گەیشتوونەتە رێككەوتن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی ناوبراو، بڕیاریداوە لەسەر ناردنی بڕی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێم.

ئەوەشی خستە روو، بڕیارە نەوتەكە لەماوەی ١٠ رۆژدا بگاتە هەرێمی كوردستان و هەر بەرمێلێكی بە نرخی ٥٠ هەزار دینار بدرێتە هاوڵاتییان.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە هەرێم دەستیپێكردووە و هەر بەرمیلێكی ٢٠٠ لیتری نەوت بە نرخی ١٠٤ هەزار دەدرێت بە هاوڵاتییان.