د. بریار رەشید: گرێبەستەكەی وەزارەتی تەندروستی و كۆمپانیایەكی تایبەت نایاساییە
شنیار
٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
د. بڕیار رەشتد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گرێبەستەكەی نێوان وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم و كۆمپانیایەكی تایبەت بۆ بەكرێدانی تاقیگەی نەخۆشخانە حكومییەكان بە نایاسایی ناو دەبات .
د. بریار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، ئەو گرێبەستەی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لەگەڵ یەكێك لە كۆمپانیاكان ئیمزای كردوە بۆ پێدانی تاقیگەكان بە كەرتی تایبەت، نایاساییە.
وتیشی، كۆمپانیاكە هیچ شارەزاییەكی لەبوارەكەدا نییە و زۆر بە خێرایی دروستكراوەو پێش ئەوەی بە تەواوی تۆمار بكرێت حكومەتی هەرێم گرێبەستەكەی لەگەڵ ئیمزا كردووە .