
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکۆنگرەی ھاوپەیمانی پێشکەوتنخواز بەیەکێک لەسەرۆکەکانی ئەو ھاوپەیمانێتە ھەڵبژێردرا، کە ١١٩ حزبی سوشیال دیموکراتی جیھانی لەخۆدەگرێت.
د. دارا خەیلانی ئەندامی سەرکردایەتی و سەرۆکی وەفدی یەکێتی کە بەنوێنەرایەتی یەکێتی لە سانتیاگۆ لەچیللی بەشداری کۆنگرەی ھاوپەیمانێتی پێشکەوتنخوازەکان دەکات رایگەیاند، سەرۆک بافڵ یەکێکە لە سەرۆکی ھاوپەیمانێتی پێشکەوتنخوازەکان کە وەک ئەنجومەنێکی سەرکردایەتییە و ٩ ھاوسەرۆکن و سەرۆک بافڵ یەکێکیانە.
وتیشی، ھاوپەیمانێتیەکە ١١٩ حزبی سۆشیال دیموکراتی لە جیھاندا لەخۆگرتووەو ئەو پۆستی سەرۆکایەتییە بۆ سەرۆک بافڵ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستکەوتێکی پڕبایەخی سیاسییە کە لەنێو ئەو ١١٩ حزبە جیھانییەدا بۆ یەکێتی و حزبێکی کوردستانییە.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاندووە، دوای ئەوەی ھەواڵی کوژرانی ئەو ھاوڵاتییەیان پێگەیشتووە دەستبەجێ، تیمەکانیان بەدواداچوونیان بۆ روداوەکە دەستپێکردووە و دەرکەوتووە، ھێزێکی ھاوبەشی ئەمنی بۆ لابردنی زیادەڕۆییەکان و رێگریکردن لە دەستەبەسەرداگرتنی زەوی چوونەتە گوندی کۆرەک و دواتر دەمەقاڵێ و گرژی لەنێوان ھێزەکە و بەشێک لە گوندنشینەکان دروستبووە، سەرەنجام، ئەندامێکی ھێزەکە بە فیشەک ھاوڵاتییەکی بریندارکردووە و پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە ھاوڵاتییەکە گیانی لەدەستداوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھیچ پاساوێک نییە بۆ کوشتنی ئەو گەنجە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ یەکلاییکردنەوەی ھەر دۆسییەکی زەوی و موڵکی گشتی و زیادەڕۆیی، پێویستە پەنا بۆ یاسا ببرێت، نەک بەکارھێنانی توندوتیژی، داواشیکردووە، تۆمەتباری کوشتنی ئەو ھاوڵاتییە رادەستی یاسا بکرێت و سزای یاسایی بدرێت.
ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، لە ماوەی مانگی ئەیلولدا لەسنورەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، یەك كۆڵبەر كوژراوە و كۆڵبەرێكی تەمەن 34 ساڵی خەڵكی پاوەش كە ساڵی ڕابردوو لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەكدارەكانی ئێران بڕبڕەی پشتی پچڕابوو لە رۆژی ٢٠ی ئەیلولدا لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، هەروەها شەش كۆڵبەری دیكەش بریندار كراون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ٨٧.٥٪ی سەرجەم ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژراو و برینداربوون.
ڕێكخراوی هەنگاو ئاماژەی بەوەشكردووە، زۆرترین ژمارەی كۆڵبەرانی قوربانی بە پێنج حاڵەتەوە لە سنورەكانی پارێزگای سنە تۆماركراوە و سێ حاڵەتی دیكەش لە پارێزگای كرماشان تۆماركراوە.
د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک مام جەلال لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کەرکوک یەکێکە لە شارە گرنگەکانی عیراق و لای سەرۆک مام جەلال گرنگییەکی زۆری ھەبووە و خەباتێکی زۆری لە پێناویدا کردووە و ھەمیشە داکۆکی لە کوردستانی بونی شارەکە کردووە ، ھەربۆیە بریاردراوە ئەمساڵ رێورەسمی حەوتەمین ساڵیادی کۆچیدوایی سەرۆک مام جەلال بەبەشداری نوێنەری حزب و لایەنەکان و باڵیۆز و کونسوڵی وڵاتان لە کەرکوک بەڕێوەبچێت.
وتیشی زیاتر لە ٢٥ کتێب و توێژینەوە دەربارەی مێژوو و ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال پێشکەشی دامەرزاوەکە کراوە و لە چواچێوەی کتێبێکدا بە چەند زمانێکی جیاواز دەخرێتە بەر دیدی خوێنەران و پێشکەش بە بەشداربوانی یادەکە دەکرێت .
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم، کە ئالان حەمەسەعید ئیمزاکردووە تیایدا ھاتووە، بڕیاردرا بە دامەزراندنی ٣٧ ھەزار و ٩٣٣ مامۆستای وانەبێژ بەشێوەی گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە لە رۆژی ١ی ئەیلولی ئەمساڵ.
ھەر بەپێی نوسراوەکە، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی ھەرێم و خوێندنی کوردی لە کەرکوک راسپێردراون بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ بەگرێبەستکردنیان.
ھاوکات، عەلی رەئوف نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەفتەی داھاتوو رێکارەکانی بە گرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ دەستپێدەکات بۆ ئەوەی مووچەی مانگی ئەیلول وەک گرێبەست وەربگرن.
دوو رۆژ لەمەوبەر، وەزارەتی دارایی عیراق بڕیاریدا بە خەرجکردنی تەواوکاری مووچەی مانگی ئابی موچەخۆرانی ھەرێم کە بڕەکەی ٢٤٣ ملیار دینارە، بەڵام تائێستا ئەو بڕە پارەیە نەنێردراوە.
بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی ئاب، وەزارەتی دارایی ھەرێم بڕی ٩٩٨ ملیار دیناری پێویستە و لەئێستادا ٧٥٥ ملیار دیناری لەبەردەستە، بەوپێیە بڕی ٢٤٣ ملیار دینار کورتھێنان ھەیە.
رۆژی سێی ئەم مانگە، دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی ھەرێم و بە سێ رۆژ مووچە دابەشکرا.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لیژنەکەیان لەھەولێر لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆبوەتەوە، لە کۆبونەوەکەدا جەخت لە جێبەجێکردن و پابەندبوون بە رێککەوتنەکانی نێوان ھەرێم و بەغدادکراوەتەوە، لە بەرانبەریشدا ھەرێم شایستە داراییەکانی وەربگرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سبەینێ لەگەڵ وەزارەتی دارایی ھەرێم کۆدەبنەوە، بەھەمانشێوە بابەتی پابەندبوون بە رێککەوتنەکان گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
ھاوکات نوسینگەی راگەیاندنی عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە کۆبونەوەیان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم، تاوتوێی چەندین دۆسیەی دارایی کراوە، کە پەیوەستە بە داھاتەکانی ھەرێم و خەرجی حکومەت و ڕێکخستنەوەی موچەی فەرمانبەران، ھەروەھا بەدواداچوون بۆ ڕێگەچارەی کێشەکانی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی ھەرێم کرا.
ھوشیار عومەر رێکخەری ژووری پەیوەندییە دبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ شەممە جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە، بڕیارە لە کۆبونەوەکەدا ژوری یاسایی بزوتنەوەکە، بەشداریکردنی گۆڕان لە خەلی شەشەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکلایی دەکاتەوە.
وتیشی، ھەر لە کۆبونەوەکەدا دیارکردنی رێکخەری گشتی بزوتنەوەکەش گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە لە ئێستادا دانا ئەحمەد مەجید ناوەکەی وەک رێکخەر دراوە بە کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان و بریکارنامەی بۆ کراوەتەوە، بەڵام ھێشتا بزوتنەوەکە بەڕەسمی ئەو بابەتەی یەکلایی نەکردوەتەوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە وەزارەتی کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارە سبەینێ ئێوارە وەفدێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی بەغداد بکات، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی موچە و کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد.
وتیشی، لەسەردانەکەدا گفتوگۆ لەسەر موچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلول دەکرێت، ئەو تێبینی و دواکارییانەی بەغداد ھەیەتی بۆ چاککردنی کێشەکانی لیستی مووچە چارەسەر دەکرێن.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد، تائێستا ھیچ وادەیەک بۆ ناردنی پارەی موچەی مانگەکانی هەشت و نۆ لەلایەن بەغدادەوە دیاری نەکراوە، چاوەڕوان دەکرێت ئەگەر وەفدەکە گەیشتە رێککەوتن پارەکە رەوانە بکرێت.
شوان سەید عەلی ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، باژێڕوانەکانی بوتنەوەی گۆڕان لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم کۆبونەوەیان ئەنجامداوە، بابەتی ھەڵبژاردن و رەوشی ناوخۆی بزوتنەوەکە تاوتوێکراوە.
وتیشی، تائێستا ھیچ بڕیارێک سەبارەت بە بەشداریکردن یاخود بەشداری نەکردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە ھەڵبژاردن نەدراوە.
سەبارەت بە خانەی راپەراندن و رێکخەری بزوتنەوەکە و دەرکردنی بریکارنامە بۆ دانا ئەحمەد مەجید لەلایەن عومەری سەید عەلیەوە، شوان سەید عەلی وتی، دەبێت دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەکە جێبەجێ بکرێت وبە ھەڵبژاردن رێکخەر دیاری بکرێت، لەوبارەیەشەوە بڕیاری پێویستیانداوە.
ئەوە لە کاتێکدایە لە ئێستادا دانا ئەحمەد مەجید ناوەکەی وەک رێکخەر دراوە بە کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان و بریکارنامەی بۆ کراوەتەوە، بەڵام ھێشتا بزوتنەوەکە بەڕەسمی ئەو بابەتەی یەکلایی نەکردوەتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم رایگەیاند، دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی زانستی و وێژەیی و پیشەیی تا ٣٠ی ئەیلول دەتوانن فۆرمی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان پڕبکەنەوە و پێشکەشی بکەن، ھەروەھا دەرچوان دەبێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ناوی بەکارھێنەر و وشەی تێپەڕ.
خوێندنی باڵا داوا لە دەرچوان دەکات ھەوڵبدەن خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە و ڕوو لەو سەنتەرانە نەکەن کە رەسمی نین و وەزارەت بەرپرس نابێت لەھەر ھەڵەیەک لەکاتی پڕکردنەوەی فۆرمەکان.
باسی لەوەشکردووە، وەرگرتن لە زانکۆکان بەپێی ڕیزبەندی ئەو کۆلێژ و بەشانە دەبێت کە دەرچوان لە زانکۆلاین پێشکەشی دەکەن بە ڕەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار، لەبەرئەوە پێویستە بە وردی ڕیزبەندیی ئەو کۆلێژ و بەشانە دیاری بکەن کە ئارەزووی دەکەن خوێندنی تێدا تەواو بکەن.
ئیبراھیم محەمەد، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادارکرانەوە لە روداوێکی خنکان لە رووباری سیروان و دەستبەجێ تیمەکانیان چوونە شوێنی روداوەکە و دەستیان بە گەڕان کرد بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجەکە، بەڵام نەتوانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ تیمەکانیان بەردەوام دەبن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجە.
ماڵپەری شەفافیەت کە چاودێری داھاتی نانەوتی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان دەکات بڵاویکردەوە، داھاتی ١٤ تا ٢٠ی ئەیلول ھەشت ملیار و ٤٤٠ ملیۆن و ٨٧١ ھەزار و ١٠٢ دیناری عیراقی بووە، کە بەراورد بە ھەفتەی رابردوو بە بڕی سێ ملیار دینار واتە بەڕێژەی ٢٦.٥% دابەزیوە. لەو داھاتەش ٧٧%ی نەختینە و ٢٣%ی چەک بووە.
بەپێی ماڵپەری شەفافیەت، داھاتی ھەفتەی پێشووی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان زیاتر لە ١١ ملیار دینار بووە.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی ھێزەکانی ھەسەدە لە میانی دیدارێکیدا، لەگەڵ نوێنەرانی "گروپی چەکداری شۆڕشگێڕان" و لیوای دیموکراتی باکوور رایگەیاند، ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە نیشتمانییەکانی ئیدلب، لە باکووری رۆژئاوای سوریا.
ئەوەشی خستەڕوو، ھەسەدە پابەندە بە پێشکەشکردنی ھاوکاری بۆ پەنابەرانی ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای سوریا.
مەزڵوم عەبدی جەختی لەوەشکردەوە، پێویستە چارەسەری سیاسی لە سوریا، لەسەر بنەمای دیالۆگی نێوان ھێزە نەتەوەیی و دیموکراسییەکان بێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم رایگەیاند، رۆژی شەممە ٢١ی ئەیلول سەعات ١٢ی نیوەڕۆ بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی زانستی و وێژەیی و پیشەیی تا ٣٠ی ئەیلول کارا دەکرێت.
راشیگەیاندووە، دەرچوان لەو ماوەیەدا دەتوانن فۆرمی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان پڕبکەنەوە و پێشکەشی بکەن، ھەروەھا دەرچوان دەبێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ناوی بەکارھێنەر و وشەی تێپەڕ، ھەروەھا دەتوانن سەردانی مەڵبەندەکانی ڕاوێژکاری زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنی روونکردنەوەی پێویست لەسەر چۆنیەتیی پڕکردنەوەی فۆرمی وەرگرتن بە سیستمە جیاوازەکان.
خوێندنی باڵا داوا لە دەرچوان دەکات، ھەوڵبدەن خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە و روو لەو سەنتەرانە نەکەن کە رەسمی نین و وەزارەت بەرپرس نابێت لەھەر ھەڵەیەک لەکاتی پڕکردنەوەی فۆرمەکان.
باسی لەوەشکردووە، وەرگرتن لە زانکۆکان بەپێی ڕیزبەندی ئەو کۆلێژ و بەشانە دەبێت کە دەرچوان لە زانکۆلاین پێشکەشی دەکەن بە رەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار، لەبەرئەوە پێویستە بە وردی ریزبەندیی ئەو کۆلێژ و بەشانە دیاریبکەن کە ئارەزووی دەکەن خوێندنی تێدا تەواو بکەن.
لە کۆتایدا وەزارەتی خوێندنی باڵا سەبارەت بە ھەبوونی پەیج و ئەکاونت بەناوی زانکۆلاین و ناوەندی وەرگرتن، رایگەیاند، ستافی وەرگرتن ھیچ جۆرە پەیج و ئەکاونتێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نییە بەناوەکانی زانکۆلاین و ناوەندیی وەرگرتن یان ھەر ناوێکی دیکە، بەڵکو تاکە مینبەری گەیاندنی ڕێنماییەکانی ئێمە لەڕێگەی سایت و پەیجی رەسمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بەم ناونیشانە:
(www.facebook.com/KRG.MOHE.Official).
دادگایەکی سوید ژنێکی تەمەن ٥٢ ساڵیان بە تۆمەتی ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٦ لە ماڵەکەی خۆی لە شاری رەققە ژن و منداڵی ئێزدیی کردووە بە کۆیلە، بە جینۆساید تۆمەتبار کردوە.
داواکاری گشتیی سوید دەڵێت، لەکاتی لێکۆڵینەوەی پێشوودا شایەتحاڵەکان ئاماژەیان بۆ ئەوەکردوە، ئەو ژنە لە رەققە خەڵکی کردووە بە کۆیلە.
راشیگەیاندووە، ئەو ژنە بە چالاکییەکانی خۆی بەشداریی لە تاوانەکانی داعش دژی ئێزدییەکان کردووە، لە ماڵەکەی خۆی سێ ژن و شەش منداڵی وەک کۆیلە راگرتووە، ھەروەھا بە مەبەستی فرۆشتن وێنەی ئەو ژن و منداڵانە گیراوە.
بڕیارە لە ٧ـی تشرینی یەکەمی داھاتوو دانیشتنی دادگایی ئەو ژنە دەستپێبکات و نزیکەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت.