ئەرۆغان بۆ مەسرور بارزانی: هیچ شوێنێك بۆ رێكخراوە تیرۆریستییەكان نییە
٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
ئەردۆغان بە مەسرور بارزانی راگەیاندووە كە هەوڵ دەدەن سوریا سەقامگیر بكەن و ئاسایشی عیراق بۆ توركیا زۆر گرنگە.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە ئەنقەرە چاوی كەوت بە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
بەپێی زانیاریەكانی رۆیتەرز ئەردۆغان راگەیاندووە، توركیا كار لەسەر ئەوە دەكات كە گۆڕانكارییەكانی سوریا لە ماوەی رابردوودا ناسەقامگیری نوێ بۆ ناوچەكە نەهێنێتە ئاراوە و ئاسایش و سەقامگیری عیراق بۆ توركیا گرنگەز
سەرۆكایەتی كۆماری توركیاش رایگەیاند، توركیا هەوڵدەدات رێگری لەوە بكات پێشهاتەكانی سوریا نەبنەهۆی ناسەقامگیریی نوێ لە ناوچەكەدا لە داهاتووی سوریای نوێدا هیچ شوێنێك بۆ رێكخراوە تیرۆریستییەكان و هێزە پەیوەندیدارەكانی نییە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریش بڵاویكردەوە، مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان و هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبوەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و توركیاوە كردووە.
هاوكات شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ گەیشتە توركیا و لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە كۆبوەوە.