نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی عەتوان عەتوانی و ژمارەیەک ئەندامانی دیکە لەگەڵ وەفدێکی پێشمەرگە دێرینەکان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی کۆبووەوە و باس لە پرسی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و خانەنشینان و چەندین بابەتی دیکە کرا کە پەیوەندی بە ژیانی خەڵکەوە ھەیە.
عەتوان عەتوانی جەختیکردەوە لەوەی، پابەندکردنی حکومەتی ھەرێم بۆ بەبانکیکردنی مووچە لە بانکە حکومییەکان بۆ ئەوەیە مافی ھاووڵاتیانی پارێزراو بێت و دادپەروەری بەدیبێت، بڕیارەکەش ھیچ رەھەندێکی سیاسی نییە.
وتیشی، رێککەوتن ھەیە لەنێوان ئەندامانی لیژنەکە سەبارەت بە دوورخستنەوەی پرسی مووچە لە بابەتی سیاسی.
سەبارەت بە پرسی خانەنشینی یەکگرتووش لە ھەرێمی کوردستان، عەتوان عەتوان وتی، پێویستە حکومەتی ھەرێم ئەو پارانە رەوانەی وەزارەتی دارایی عیراق بکات کە لە ساڵانی خزمەتدا لە خانەنشینانی بڕیوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ ١٩\٩\٢٠٢٤ رەفعەت عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی لەھۆڵی شەھید ئارام لەمەڵبەندی سلێمانی و بەئامادەبوونی ھەریەک لە وەستا ڕەسوڵ و دکتۆرە شەونم ئەندامانی سەرکردایەتی لەگەڵ ژمارەیەک کادری مەڵبەندی پێشمەرگە لەسنووری سلێمانی کۆبوەوە.
لە کۆبونەوەکەدا رەفعەت عەبدوڵا لەوتەیەکدا باسی لەئامادەکارییەکانی یەکێتی کرد بۆ ھەڵبژاردن کەیەکێتی بەیەک تیم لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دواتر تیشکی خستەسەر ھەڵوێست و ھەوڵەکانی یەکێتی لەرابردوودا کەتەواوی ھەوڵەکان لەپێناو بەرژەوەندی خەڵکدا بووە بۆ موچە و پاککردنەوەی لیستی تۆماری دەنگدەران و گۆڕینی یاسای ھەڵبژاردن لەیەک بازنەی بۆ فرەبازنەی لەکوردستان، کەئەمانە دەستکەوتی گەورەبوون و پەیوەندی بەژیان و گوزەرانی خەڵک، تەئیکیدیکردەوە یەکێتی پشتیوانی ئەوەیە ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دوور لەساختەکاری ئەنجامبدرێت، بۆیە یەکێتی ئامانجی سەرەکی سەرکەوتنە لەھەڵبژاردندا تا لە داھاتوودا حکومەتێکی خزمەتگوزار پیکبھێنێت تا حکومەتی خەڵک بێت، وەک ئێستا حکومەتی تاکڕەو و قۆرخکار نەبێت.
دواتر ھەریەک لە وەستا رەسوڵ و دکتۆرە شەونم تەئکیدیان لەوەکردەوە کە ئێستا یەکێتی لەوپەری بەھێزیدایە و یەکێتی خۆی بەخاوەنی ھەموو کوردستان دەزانێت و ھەنگاو دەنێت بۆ راستکردنەوەی ڕێڕەوی حکومڕانی، لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بەسەرنج و تێبینەکانیان بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد
وەزارەتی دارایی عیراق خشتەیەکی بۆ وەزارەتی دارایی ھەرێم ناردوە کە دەبێت لەمەودوا بەپێی ئەو خشتەیە لیستی موچە ئامادەبکەن کە ٢٠ خانەی زانیاریی لەبارەی موچەخۆران لە خۆی دەگرێت.
وەزارەتی دارایی عیراق خشتەیەکی ٢٠ خانەیی بۆ دارایی ھەرێمی کوردستان ناردووە و دوو بەشە، بەشی یەکەمیان زانیاری دیمۆگرافی کە پەیوەستە بە زانیاری کەسی موچەخۆر وەکو، ناوی خۆی، باوکی، باپیری، باپیری باوکی، ناوی دایک و باوکی دایک و باپیری دایک، ھەروەھا ساڵی لەدایکبون و ڕەگەز لە خۆی گرتووە.
بەشی دوەمیش پەیوەستە بە زانیاری وردی ئەو کەسە لە ناو حکومەت و لیستی موچەدا لەوانەش کاتی دامەزراندن بارودۆخی خزمەت، جۆری خزمەت، پلەی وەزیفی، ناونیشانی وەزیفی، بڕوانامە، پۆست، شوێنی کارکردن و کۆی موچە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە هەشت و نۆی ئەم مانگە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وزاری عیراق و ھەرێم لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و دواتر حکومەتی عیراق بڕیاریدا بە ناردنی موچە تا کۆتایی ئەمساڵ و ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ دوا وادەیە بۆ چاککردنی تێبینیەکان لە لیستی موچەی ھەرێم.
وەزارەتی دارایی عیراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، محەمەد حەمزە بەڕێوەبەری گشتی بەشی یاسایی، سەرۆکایەتی ئەو کۆبوونەوەیەی کردووە، کە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گشتی خانەنشینی و چاودێری کۆمەڵایەتی بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەشدا ئەگەری ھاوتاکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو لەسەر خانەنشینانی سەربازی ھەرێمی کوردستان تاوتوێکرا.
ئەو کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە، کە مانگی رابردوو خانەنشینانی مەدەنی لە ھەرێمی کوردستان موچەکانیان بە ھاوتاکراوی لەگەڵ بەغداد وەرگرت، بەڵام بەشێک لە خانەنشینانی سەربازی نەگرتەوە.
ئیخڵاس دلێمی بە کوردسات نیوزی وت، خاڵی لێکتێگەیشتنی زۆر باش لە نێوان ھەرێم و عیراق ھەیە و پەیوەندییەکان بەرەو باشی دەچن، بڕیاریشە ھەفتەی داھاتوو لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی ھەولێر بکەن بۆ باسکردنی رێککەوتنەکان و پابەندکردنی ھەردوولا بە جێبەجێکردنیان.
وتیشی، چاوەڕێی راپۆرتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقن سەبارەت بەو کۆبوونەوانەی لە ھەولێر ئەنجامدران.
ئیخڵاس دلێمی باسی لەوەشکرد، لەم دوو رۆژەدا بەغداد پارەی مووچەی مانگی ھەشت رەوانەی ھەرێم دەکات، ئەگەریش لەم دوو رۆژەدا نەگەیشت، دڵنیاییدا لەسەر ئەوەی تا رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو پارەکە دەگات.
راگەیاندن و پەیوەندیەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە روونکردنەوەیەکدا ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە ماوەی چەند رۆژێکە بڵاوبووەتەوە و گوایە لە دەروازەی پەروێزخانەوە تەماتە ھاوردەی ناو ھەرێمی کوردستان کراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بە ھەموو شێوەیەک سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە و دوورە لە راستیەوە، بە ھیچ جۆرێک لە دەروازەکەوە باری تەماتە ھاوردەی ناو ھەرێمی کوردستان نەکراوە.
لە روونکردنەوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، بەھەموو شێوەیەک پابەندن بە رێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، ھەر بۆیە بەپێی رێنمایەکان رێگە بە باری تەماتە نەدراوە لە دەروازەکەوە هاوردەی ناو ھەرێمی کوردستان بێت.
لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتارییەت رۆڵی فەھمیان بەرزنرخاند لە کاروانی خەبات و شۆڕشی چەکداری کە وەک پارتیزان و تێکۆشەرێکی ئازاو بەورەی گەلی کورد دانەبڕا لە خەبات و ئازایانە لە قۆناغەکانی سەختی شۆڕش بەشداری کردوو وەک قارەمانێکی یەکێتی لەگەڵ گەلەکەیدا مایەوە.
مەکتەبی سکرتارییەت روونیشیکردەوە لەسەر راسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی تێکۆشەرانی کوردایەتی و شۆڕشی نوێ بەسەردەکرێنەوە و لەپای ئەو خەباتەی پێشکەشی گەلەکەیان کردووە رێزیان لێدەنرێت کە فەھمی ئەحمەد یەکێکە لەو قارەمانانە.
لەپای ئەو بەسەرکردنەوەو رێزلێنانە فەھمی ئەحمەد وێڕای دەربڕینی سوپاس گوزاری رایگەیاند، ئەم ھەنگاوانە سورتریان دەکات کە وەک ھەمیشە لە خزمەتی گەل و خەڵکدابن و ھەر پێشمەرگەکەکەی شۆڕشی نوێ بن بۆ ئاوەدانی و داکۆکیردن لە مافەکانی گەلی کورد.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سبەینێ مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی کۆدەبێتەوە و گرنگی ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی بۆ ھەرێم و عیراق تاوتوێ دەکات کە بڕیارە لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە عیراق ئەنجام بدرێت.
وتیشی، ھاوکات دواین ئامادەکارییەکانی یەکێتی بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و نوێترین پێشھات و پەرەسەندنەکانی پەیوەست بە رەوشی ھەرێمی کوردستان و عێراق گفتوگۆی لە بارەوە دەکرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی بەریتانیا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان، دوایین پێشھاتەکان و بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە، پڕۆسەی چاکسازیی و رێکخستنەوەی پێشمەرگە، پرسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی عیراق و ھەرێم باسیان لێوەکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا جەختیان لە بەردەوامبوون و بەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەریتانیا لەگەڵ عیراق و ھەرێمی کوردستان کردەوە، ھەروەھا ھاوڕابوون کە دەبێت کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد لەسەر بنەمای گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لە چوارچێوەی دەستوور چارەسەر بکرێن، لەپێناو سەقامگیری دۆخی سیاسی و ئابووریی و فەراھەمکردنی خۆشگوزەرانی بۆ ھاووڵاتیان.
چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و خێراکردنی پڕۆسەی یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە، لەگەڵ پرسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە لە کەشێکی ئارام و سەقامگیر، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، فەردین مستەفایی، تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی سەقز، بەڕێوەبەری کەناڵی سەقز روداو لە تێلیگرام و ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان لە لایەن ھێزەکانی فەرمانگەی ئیتلاعاتەوە لە سەر رێگەی سەقز بانە دەستگیرکرا.
راشیگەیاندوە، ئەو رۆژنامەنووسە پێشتر لە ساڵی رابردوشدا، بەھۆی بڵاوکردنەوەی ھەواڵ لەسەر کێشەی ھاووڵاتیانی شاری سەقز لە کەناڵی تێلێگرام، بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ناراست و تێکدانی بیروڕای گشتی لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.
ھەروەھا سینا محەمەدی ھاووڵاتیی کوردی خەڵکی بڵواناوای شاری دێولان و خوێندکاری زانکۆ کوردستان، لەلایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.
سینا محەمەدی تەمەن ٢٤ ساڵ، خوێندکاری بەشی کۆمەڵناسی زانکۆ کوردستانە لە شاری سنە، تائێستا ھۆکاری دەستگیرکردنەی بۆ رایگشتی ئاشکرانەکراوە.
بەکر بایز قائیمقامی قەزای پشدەر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەعات ٩ی ئەم شەو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای ئاسۆسیان لە سنووری قەزای پشدەر بۆردومانکردووە.
وتیشی، ھەرچەندە تا ئێستا زیانەکانی بۆردومانەکە نەزانراوە، بەڵام بەوھۆیەوە ئاگر لە پوش و پاوان و دارستانی ناوچەکە کەوتووەتەوە، بۆردومانەکەش زیانی بە ژینگە و سروشتی ناوچەکە گەیاندووە.
پەروین فاتیح، ئەندامی لیژنەی پەیڕەوی ناوخۆ لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کۆبونەوەکانیان بۆ ھەموواری ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنەکە بەردەوامە، تائێستا لە کۆی ٧٦ ماددە، زیاتر لە ٣٠ ماددەی ھەموارکراوەتەوە، چەند ماددەیەکیش بەھۆی ئەوەی یەک واتایان ھەیە رەتکراونەتەوە.
وتیشی، رەشنوسی ھەمواری ماددەکانی تریش ئامادەکراوە، بە تایبەت ماددەی ٣٥ کە تایبەتە بە پێکھێنانی لیژنەکان، لە ناویاندا لیژنەی یاسا و دەسپاکی و ئاسایش و بەرگری، کە تەواوکەری کارەکانی یەکترین بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە.
پەروین فاتیح راشیگەیاند، حەوت کەس بۆ ھەمواری پەیرەوی ناوخۆ ھەڵبژێردراون، ٥ کەسیان ئامادەی دانیشتەکانی ھەمواری پەیڕەوەکەبوون و کۆبوونەوەکانیش بۆ ھەموارکردنەوەی تەواوی ماددەکان بەردەوام دەبن.
د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر سەرۆکی لیژنەی ئارامی پارێزگای سلێمانی نوسراوێکی سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی بانگەشەی ھەڵبژاردن بڵاوکردەوە، بەپێی نوسراوەکە لەسەر بنەمای بڕیار و راسپاردەکانی لیژنەی باڵای ئارامی، داوا لە ھەموو لایەنەکان دەکات، پابەندبن بە یاسا و بڕیار و رێساکانی کۆمیسیۆن و لیژنە باڵای ئارامی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
بە پێی نوسراوەکە پێویستە ھەمو کاندید و قەوارە و ھاوپەیمانێتیەکان، بەشێوازێکی مەدەنیانەی دور لە توندوتیژی و بەرکەوتن بە پاراستنی تەواوی ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری گشتی، بانگەشەی ھەڵبژاردن بکەن.
لە نوسراوەکەدا جەخت لەوەشکراوەتەوە، ھەڵگرتنی چەک و دیاردەی چەکداریی و نمایشی سەربازی لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردندا قەدەغەیە، ھەروەھا کاروان و کەژاوەی لەدوای یەک و درێژی ئۆتۆمبێل کە ببنە مایەی تێکدانی ھاتوچۆی گشتی و گرتنی رێگا و شەقامەکان قەدەغەن.
لە کۆتایدا داوا لەھەمولایەک دەکات، لە ھەر روداوێکی نەخوازراودا پەنا بۆ دادگا و کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و دامەزراوە رەسمییەکان ببەن، لە ھەر روبەڕوبونەوە و ھێرش و تۆڵەسەندنەوەیەکی کەسی خۆیان بەدوربگرن.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە وەفدێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە پێکھاتوون لە نوێنەرانی حکومەتی ھەرێم خانەنشینی و وەزارەتی کار و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و خانەنشینی گشتیی، گەیشتنە بەغدا و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبنەوە.
لەشکر ئیبراھیم جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەفدەکە لەبەغدایە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عیراق کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو.
لای خۆیەوە، بەختیار حاجی حەمەد بەرێوبەی گشتی لە نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لەبەغداد بە کوردسات نیوزی راگەیاند: ئامانج لە چوونی وەفدەکە تاوتوێکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەران و ھاوتاکردنی خانەنشینی سەربازییە ھاوشێوەی فەرمانبەرانی شارستانی .