کوردستان

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی...

بەرێزان سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

لە ساڵیادی  دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان،  پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەین و ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە رابردوو لە چەندین وێستگەی خەباتدا رۆڵی دیار و بەرچاوییان ھەبووە، ھیوادراین سەروەرییەکانی رابردوو بە شکۆمەندی بمێنێتەوە،لەھەلومەرجی تازەی خەبات و تێکۆشاندا تەئکید دەکەینەوە لەپەرەپێدانی پەیوەندی پتەوی لەمێژینەی دۆستانەمان لەگەڵ حزبە تێکۆشەرەکەتان و گشت لایەنە سیاسییەکانی تری کوردستان، بەئامانجی قووڵکردنەوەی تەبایی و پێکەوەیی و خەباتی ھاوبەشمان بۆ بەرژەوەندی گەلی کوردستان.کە لە ئێستادا کورد لەبەردەم ھەڵبژاردنێکی چارەنوسسازدایە لە ناوچە دابرێندراوە کوردستانیەکان، بۆیە سەرخستنی دەنگی کورد ھاوسەنگی سیاسیی و ئیداری دەھێنێتە کایە و کۆتایی بە حوکمی خۆسەپێنی دەھێنێت.

جارێکی تر یادی ٣٨ ساڵەی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پیرۆزبێت و ھەمیشە سەرکەوتوو سەرفرازبن.

مەکتەبی سیاسی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
١٢-١٢-٢٠٢٣

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"دلاوەر ئاژگەیی"نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، چەند پەرلەمانتارێکی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە رێککەوتنی ھەرێمی کوردستان و بەغداد و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بە نوسراوی رەسمی پرسیار ئاڕاستەی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەکەن.

لە نوسراوی پەرلەمانتارانی یەکێتی ئەوروپادا ھاتووە، حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی ھەرێم لە سەرەتای ئەمساڵ ڕێککەوتنێکیان لەسەر پشکی بودجە ئیمزا کرد و دەبوو لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە جێبەجێ بکرێت، بەڵام تا ئێستا حکومەتی ھەرێم پشکی خۆی لە بودجەی عێراق وەرنەگرتووە.

لە بەشێکی تری نوسراوەکەدا، لە رێگەی سەرۆکایەیتی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا پرسیارەکان ئاڕاستەی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاکراوە،کە تا چەند ئاگاداری ھۆکاری بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق و ناکۆکییەکانی نێوان بەغداد و حکومەتی ھەرێمن، لە کاتێکدا بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق  وەکو ھێڵی سیاسی لە دژی حکومەتی ھەرێم بەکاردەھێنرێن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی... 

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو عەقید سالار سەردار 

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (عەقید سالار سەردار)، نیگەران و دڵگران بووم. 

کۆچکردوو عەقید سالار کادرێکی بەئەمەک و دڵسۆز و ئەفسەرێکی بەدیسپلین و سەرکەوتوو بوو بەتایبەت کە بەڕێوبەر بوو لە فەرمانگەی پاسپۆرتی ھەڵەبجە ، کۆچکردنی جێگای ئەسەفی ھەموومانە. 

بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خێزان و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە بارستە ھەوایەکی ساردی جەمسەری عێراق و ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما ھەشت پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە. 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سبەینێوە تاوەباران و بارانی بەخوڕ و مامناوەند لە چەند کاتێکدا دەبارێت، بەتایبەت لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق.

دەستەی کەشناسی دەشڵێت، بارانبارین تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت و پێشبینی بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانانی ھەرێم بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە عێراق و ھەرێم کرا، کە بڕیارە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی داھاتوو ئەنجامبدرێت.

لای خۆیەوە، وەزیری پلاندانانی ھەرێم رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان پشتیوانی ئەو سەرژمێریە دەکات، کە بۆ گەشەپێدان و پێشخستنی وڵاتە، بەشێوەیەک کە دووربێت لە مەرامی سیاسی و دەستێوەردان.

ھەروەھا، ھیوای خواست سەرژمێرییە گشتییەکە لەسەر بنەمای  ئەو پلانە و ھەماھەنگییە ئەنجامبدرێت کە لەنێوان ھەردوولادا ھەیە و تەواوی کێشە و گرفتەکانی بەردەمیشی چارەسەربکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری لە بەغداد گرێبەستی وەرگرتنی ٢٠٠ ملیار دیناری وەک قەرز لە رێگای بانکی رەشیدەوە ئیمزا کرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەچەند رۆژی ڕابردوودا گرێبەستی وەرگرتنی ٥٠٠ ملیار دیناریان لە رێگەی بانکەکانی رافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقییەوە ئیمزا کردووە و چاوەڕوانن لە نزیکترین کاتدا پارەکە بگاتە سەر ھەژماری بانکی وەزارەت لە لقی ھەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بە رۆژی دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە نەکردووە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، دوای گەیشتنی بڕی قەرزەکان لە رۆژانی داھاتوودا، راستەوخۆ وەزارەت خشتەی مووچە رادەگەیەنێت و دەستبە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی تایبەت لە کۆبوونەوەکە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەرەڕای ئیمزاکردنی کۆنووسەکە، لە کۆبونەوەکەدا وەفدی ھەرێم داوای کردووە یاسای ژمارە ٣٠ ساڵی ٢٠١٦ی دەروازە سنورییەکان ھەمواربکرێتەوە، بە جۆرێک حکومەتی ھەرێم بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ، لە رووی یاسایی و ئیداریی و دەستورییەوە دەروازە سنورییەکانی ھەرێم  بەڕێوەببات.

سەرچاوەکە راشگەیاند، وەفدەکەی ھەرێم داواشی لە حکومەتی عێراق کرد کە بەشێک لەو دەروازە سنورییانەی تا ئێستا لە لایەن عێراقەوە دانی پێدا نەنراوە، بەرەسمی بناسرێن، لە بەرامبەردا حکومەتی فیدڕاڵ بڕیاریدا لیژنەیەکی باڵا پێکبھێنێت بۆ بە رەسمی ناساندنی دەروازە نا رەسمییەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکدا دوا پیشھات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی سیاسی عێراق و ھەرێمی کوردستانیان تاوتوێکرد، بەتایبەتیش گفتوگۆکانی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە کۆی بارودۆخی سیاسی و و ئەمنی لە ھەرێمی کوردستان.

تەورێکی تری دیدارەکەدا گفتوگۆ بوو دەربارەی ھەڵمەتەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، سەعدی ئەحمەد پیرە جەختیکردەوە کە یەکێتی خوازیاری ئەنجامدانی ھەڵبژاردنە لەکاتی خۆیدا بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد و ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکانیش بەشێوەیەکی ھێمنانە و مەدەنی دوور لە ھیچ توندوتیژی و بەریەک کەوتنێک بەڕێوەبچێت.

وتیشی، لە ئایندەدا کاندیدەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگاکان رۆڵی گرنگ دەبینن و نوێنەرایەتی ھەموو پێکھاتە و نەتەوەکانی پارێزگاکان دەکەن بەبێ گوێدانە ھەویەی قەومی بە کورد، عەرەب، تورکمان و نەتەوە و ئاینەکانی تریشەوە.

لەو دیدارەدا کێشەکانی بودجە و دارایی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغداد و ئاراستەی گفتوگۆکانی نێوان وەفدی ھەردوولا تەوەرێکی تر بوو، یونامی خوازیاری چارەسەری کێشەکان بوو بە ئامانجی چارەسەری قەیرانی مووچە و کۆتاییھێنان بە چاوەڕوانی مووچەخۆران، وەفدەکەی یونامی تەئکیدیکردەوە کە بە ووردی چاودێری ھەموو بارودۆخەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەن لە پێناو لەیەکتر گەیشتنی لایەنەکان و چارەسەری گونجاو بۆ کێشە ھەڵواسراوەکان بەتایبەتی سەقامگیری سیاسی و ئاسایشی ناوچەکە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی یەکشەممە وەفدی دانوستانکاری حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوە و بەرھەمھێنانی نەوت و گاز کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی دوایین کۆبوونەوەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد لەبارەی تێچووی بەرھەمھێنان و گواستنەوەی نەوت کرد.

بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، وەفدی دانوستانکاری ھەرێم جەختیکردووەتەوە کە تائێستا وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ وەڵامی پێشنیازەکانی ئەوانی لەبارەی  تێچووی بەرھەمھێنانی نەوت نەداوەتەوە و چاوەڕێی دوای بڕیاری بەغدادن لەم بارەیەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆبوونەوەکەدا باس لەو ئاڵنگاریانەش کرا کە لەماوەی چەند ساڵی رابردوو ھاتۆتە پێش کۆمپانیاکانی نەوت، کە بەھۆی بارودۆخی ئابووری بۆیان دروستبووە، وەفدەکە جەختیکردووەتەوە کە کۆمپانیاکانی نەوت بە پێکەوەیی لەگەڵ حکومەتی ھەرێم کارەکانیان سەرکەوتووتر دەبێت، بڕیاریش دراوە ئەو جۆرە کۆبوونەوە ھاوبەشانە بەردەوام بن بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری ھاوبەش بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی یەکشەممە "ھاوپەیمانی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە" لە ناحیەی لەیلانی سنوری پارێزگای کەرکوک بانگەی ھەڵبژاردنی ئەنجامدا، بەڵام لەکاتی  بانگەشەکەدا لە بازگەکانی ناحییەکە، ڕێگری لە تێپەڕبوونی چەند کاندیدێکی ھاوپەیمانی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە کرا.

لە بەرانبەرشیدا ئاسۆ مامەند، سەرۆکی قەوارەی "ھاوپەیمانی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە" ھەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ گۆڕینی بازگەکان، لە ئەنجامیشدا بازگەکانی سنوری لەیلان ڕادەستی پۆلیسی  ناوخۆ کران و لە دەستی سوپا وەرگیرانەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند،  رۆژی ھەشتی ئەم مانگە نوسراویان کردوە بۆ پێدانی ٧٠٠ ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، جەختیش دەکاتەوە کە سورە لەسەر بەجێگەیاندنی داواکاری فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان.

لای خۆیەوە، وەزارەتی دارایی ھەرێم لە رونکردنەوەیەکدا باسی لەوەکردوە، ڕۆژی یەکشەممە وەزارەتی دارایی و ئابوری گرێبەستی وەرگرتنی ٢٥٠ ملیار دیناری وەک قەرز لە ڕێگای بانکی ڕافیدەینەوە ئیمزاکرد و چاوەڕوانن لە داھاتویەکی نزیکدا پارەکە بگاتە سەر ھەژماری بانکی وەزارەت لە لقی ھەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

وەزارەتی دارایی لە رونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بە وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران نەکردووە، بەھۆیەش دیار نییە چ رۆژێکی ئەم ھەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

پێشتریش فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە بەغداد بە کوردسات نیوزی راگەیاندبوو، حکومەتی عێراق بڕیاری ناردنی ٧٠٠ ملیارەکەی داوە و رۆژانی دووشەممە یان سێشەممەی ئەم ھەفتەیە پارەکە رەوانەی ھەرێم دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ راوێژکارانی باڵای ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە و جەختیکردەوە لەسەر خێراترکردنی پرۆسەی چاکسازی و پێکەوە کارکردن بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی ھێزەکان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا. 

وتیشی، بە ھاوکاری و ھەماھەنگی زیاتر لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانان، ھەوڵدەدەن ھێزەکان رێکبخەنەوە بە ئامانجی دروستبوونی ھێزێکی نیشتیمانی تۆکمە و رێکخراو، ئێستاش ویست و ئیرادەیەکی بەھێز ھەیە بۆ چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا.

لای خۆیەوە وەفدەکەی ھاوپەیمانان رایانگەیاند، پاڵپشت و پشتیوانی لە پرۆسەی چاکسازی و یەکگرتنەوەی ھێزەکانی حەفتا و ھەشتا و پەرەپێدان بە کاروباری فیرقەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن، ھاوکات چاودێری وردی پرۆسەی چاکسازیش دەکەن لە وەزارەتی پێشمەرگە و ھیوادەخوازن ھێزی پێشمەرگە بگاتە ئاستێکی باڵای سەربازی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە کۆنگرەکەدا د.دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان وتاری حکومەتی ھەرێمی پێشکەشکرد و تێیدا تیشکی خستە سەر ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پلانی حکومەتی ھەرێم بۆ مافەکانی مرۆڤ و رایگەیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کار بۆ پاراستن و بەرەوپێشبردنی رەوشی مافەکانی مرۆڤ و ئەو ماف و ئازادییانەی کە لە دەستووردا ھاتووە. پلانی حکومەتی ھەرێم بۆ مافەکانی مرۆڤ (٢٠٢١-٢٠٢٥)، بەشێکە لە میکانیزمێکی نیشتمانی بۆ جێبەجێکردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان. 

ڕاشیگەیاند، دوای ئەوەی  سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێم لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢١ پلانەکەی پەسەند کرد، نوسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان تا ئێستا (٥) ڕاپۆرتی لەسەر جێبەجێکردنی پلانەکە ئامادە کردووە  و نزیکەی (٦٠) وۆرک شۆپ و (٤٠) کۆبوونەوە و سەردانی مەیدانی ئەنجامدا بۆ پێناسەکردنی پلانەکە.

ئەوەشی ئاشکراکرد، ڕاپۆرتی کۆتایی پلانەکە ئەو پێشکەوتنانە دەخاتە ڕوو کە لە جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکان لە ساڵی ٢٠٢٣ بەدەست ھاتوون و ئاستی جێبەجێکردنی پلانەکە بە ڕێژەی  (٢٥%) زیادی کردووە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢. لەوانە دەرچوونی (٢٢) یاسای پەیوەندیدار بەو پلانەکە، ھەروەھا (٢٧) ڕاپۆرت، (٣٤) لێدوان، و (٩٣) بەیاننامە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاڵوگۆڕ کران.

زێباری ئەوەشی خستە ڕوو، لە ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ ئامادەکرا بۆ ئاسانکاری کاری ڕۆژنامەوانی، مۆڵەتیش درا بە (١٤٤) کەناڵی تەلەفزیۆنی، لەوانە (٣٦) کەناڵی مانگی دەستکرد و (١٠٨) کەناڵی ناوخۆیی و (١٥٥) ڕادیۆ. لە بواری پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان (٨) کەیس لێکۆڵینەوەی لەسەر کرا و سزا بەسەر (٣١) کەسدا سەپێندرا بە تۆمەتی توندوتیژی دژی ڕۆژنامەنووسان.
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان تیشکی خستە سەر بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن و وتی: حکومەتی ھەرێم گرنگییەکی زۆر بەم بابەتە دەدات لەم رووەوە (١٣٨) حاڵەت لێکۆڵینەوەی لەسەر کرا، (٤٣٢) کۆمپانیا داخراوە و (٩٩٨) کۆمپانیا خرانە ژێر چاودێری و (٥٣٤) کۆمپانیا لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیش وتی، حکومەتی ھەرێم ستراتیژی نیشتیمانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٥ی پەسەند کرد بۆ بەدیھێنانی حوکمڕانییەکی کاراتر و شەفافتر، لە ساڵی ٢٠٢٣دا (٣٣٤) دۆسیە ڕەوانەی دادگاکان کران و بڕیاری دادوەری لە دژی (٧٧) فەرمانبەری پلە کاری جیاواز دەرچووە  ھەروەھا پڕۆژەی (ئەژماری من)ی دەستپێکرد، بەم پێیەش سەرجەم فەرمانبەران لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤دا ھەژماری بانکییان دەبێت.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئاماژەی بەوەکرد، سەبارەت بە مافەکانی ئافرەتان،  سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ داڵدەدانی ئەو ئافرەتانەی قوربانیی توندوتیژی بوون و لە شەڵتەرەکاندا دەژین، لەلایەکی دیکەوە ئافرەتان بەشدارییەکی کارایان لە دەسەڵاتی دادوەری و دەزگای داواکاری گشتیدا، لە بارەوە (٦٥) دادوەر و (٦٥) داواکاری گشتی و زیاتر لە (٢٠٠) یاریدەدەری دادوەری و (٥٠٠) لێکۆڵەری دادوەری ئافرەتن. لە ساڵی ٢٠٢٣دا (٢٤) دادوەری ئافرەت دامەزراون.

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان وتی: ژمارەی ئەو کەسانەی بەکارھێنەران و بازرگانی کردن بە ماددە ھۆشبەرەکان سزادراون گەیشتۆتە (٢٦٧٦) کەس لە چاکسازییەکان و نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکانی بە ئامادەبوونی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و نوێنەری سەرۆک وەزیرانی عێراقی بەڕێز محمد شیاع سودانی.

لە کۆتایی وتارەکەیدا د. دیندار زێباری وتی: حکومەتی ھەرێم پابەندە بە پاراستنی پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و کار دەکات بۆ پاراستن و داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ، سەرەڕای ئەو تەحەدیات و ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی بووەوە لە جێبەجێکردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، حکومەتی ھەرێم ھەنگاوی جددی ناوە بۆ جێبەجێکردنیان، مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە گشتیەکان پێویستی بە ھەوڵی ھاوبەشی حکومەت و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان ھەیە، بۆیە پێویستە ئەو لایەنانە ھاوکاری میکانیزمە نیشتمانییەکان بن بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کونسوڵخانەی بەریتانیا لە ھەولێر لە پێگەی "ئێکس" پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی ئەو کەسانە دەکەن، کە ئازیزانیان لەدەستداوە لەو کارەساتە دڵتەزێنەی لە هەینی ڕابردوو لە سۆران ڕوویدا و ھەروەھا ھیوای زوو چاکبوونەوەشیان بۆ بریندارانی ئەو رووداوەش خواست.

شەوی ھەینی رابردوو لە شاری سۆران ئاگر لە بەشە ناوخۆییەک کەوتووەتەوە و بەھۆیەوە ١٤ کەس گیانیانلەدەستدا، حەوت کەسی تریش برینداربوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی ھەرێم لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، گرنگرترین بابەتی کۆبونەوەکە ھەماھەنگی بوو لە بازگەکان کە ئاسانکاری بکرێت بۆ ھاتوچۆی ھاوڵاتییان کە دەیانەوێت سەردانی پارێزگاکانی دیکە دەنگ بدەن.

ھاوکات، تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆیی حکومەتی ھەرێم رێککەوتن لەسەر پلانی ئەمنی ھەڵبژاردن کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە سەنتەری فریاگوزاری"جەی سی سی" بەکوردسات نیوزی راگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە پیاوێکی٦٠ ساڵ کە پیشەی کاسبە بە دەستی ئامۆزاکەی خۆی بەفیشەک دەکوژرێت و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...227228229230231...807