کوردستان

دەقی پەیامەکە...

بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزییەوە  پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خوشک و برا ئێزدیەکانمان لە کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیھان دەکەین.

ئێزیدییەکان لەم چەندساڵەی رابردوو بەتایبەت لە ٣ ئابی ٢.١٤ دوچاری کارەسات و مەینەتی و جینۆساید بوونەتەوە ، بۆیە ئومێد دەکەین ھەوڵی ھەموو لایەک چڕبکرێتەوە بۆ گرنگیدان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان و سارێژکردنی زامەکانیان.

ھیوادارین ھەموو بۆنە و یادەکانتان بە شێوەیەکی ئاشتی و ھێمنی و شادی بەسەربەرن.

مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...

بەبۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزدی، پیرۆزبایی لە ھەموو خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و جیھان دەکەم و ھیوای جەژنێکی خۆش و پڕ لە ئاشتی و ئارامییان دەخوازم.

بۆنە و سرووتە ئاینییەکانی ھەموو پێکھاتەکان دەرفەتێکی گرنگن بۆ بیرھێنانەوەی گرنگی قوڵکردنەوەی گیانی ئاشتەوایی و پێکەوەژیان.  لە رۆژی جەژنی رۆژووی ئێزدی کە بۆنەیەکە بۆ لێبوردەیی و گەردن ئازایی لەناو خوشک و برایانی ئێزدیی، جەخت دەکەینەوە لەسەر چارەسەرکردنی ھەموو کێشەکانی ناوچەی شەنگال بە رێگەی ئاشتییانە.

ھیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ ھەموو ئێزدییان و بەدووربن لە ھەموو ناخۆشییەک.

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ھەفتەیەک لە گفتوگۆ و ھەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ، پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا ١٦ ھەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی کۆتایی پێھێنا و ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی و سکرتێری گشتی ھەڵبژارد.

لە راگەیەندراوی کۆتایی کۆنگرەکەدا جەخت لە پاراستنی یەکڕیزی لایەنە کوردییەکان لە رۆژئاوای کوردستان کراوەتەوە، داواش لەلایەنەکانی رۆژئاوا دەکات کاری پێکەوەیی زیاتر بۆ خزمەتکردنی گەلی کورد ئەنجام بدەن.

رۆژی ٨ی ئەم مانگە پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا ١٦ ھەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد، ئەوەش یەکەمین کۆنگرەی ئەو حزبە بوو دوای کۆچی دوایی حەمید دەروێش سکرتێری پێشوو و یەکێک لە دۆستە نزیکەکانی سەرۆک مام جەلال لە  خەباتی رزگاریخوازی کورد لە شاخ و شاردا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەسروڵڵا زارع رەشنوودی کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئیران بە بایەخ و گرنگییەکی زۆرەوە دەڕوانتە بارودۆخی سیاسی عێراق بەگشتی و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە پێناو سەقامگیری سیاسی و ئاشتی و بەرەو پێشچوونی پروسەی سیاسی و گەشەسەندنی ئابووری و ئاوەدانی زیاتر و بەھێزترکردنی دیموکراسی لە ناوچەکەدا.

راشیگەیاند، تاران خوازیاری سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و ئابورییە لە عیراق و ناوچەکە رێز لە بڕیاری پێکھاتە جیاجیاکانی عیراق دەگرێت.

‎ھەرلەو دیدارەدا، سەعدی ئەحمەد پیرە، وێرای خستنەڕووی رەوشی سیاسی، بەتایبەتیش پرسی ململانێیە نێودەوڵەتی و ھەرێمایەتیەکان، تەئکیدی کردەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خوازیاری چارەسەری دیپلۆماسیانەی کێشە سیاسییەکانە لەسەر بنەمای بەند و بڕگەکانی دەستوری ھەمیشەیی عێراق لە رێگەی گفتوگۆی ئاشتیانە و لەیەکتر گەیشتن بە ئاراستەی چارەسەری گونجاو کە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و سەقامگیری بۆ گەلانی عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی دوایین راپرسی کە لەلایەن رێکخراوی شەبەنگ بۆ دیموکراسی و ھەڵبژاردن لە کەرکوک ئەنجامدراوە، "ھاوپەیمانی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە" و بە جیاوازییەکی زۆر لە پێش لایەنەکانی دیکەوەیە و ٣٧٪ی دەنگی کەرکوکییەکانی بەدەستھێناوە.

 لە راپرسییەکەدا دوو ھەزار و ٣٥٠ فۆڕم دابەشکراوە بەسەر کورد و عەرەب و تورکماندا و ٧٥.٥٪ی بەشداربووان رایانگەیاندووە کە بەشداری ھەڵبژاردنەکە دەکەن و دەنگدەدەن. 

ھەر بەپێی ئەو راپرسییە، ھاوپەیمانی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە ٣٧٪ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە و بە جیاوازییەکی زۆر لە پێش لیستەکانی دیکەوەیە، ھاوپەیمانی عەرەبی کەرکوک بە ١٥٪ لە پلەی دووەمدایە، دواتر ھاوپەیمانی عروبە ١١٪ و بەرەی تورکمانی ٩٪ و پارتی دیموکراتی کوردستان ٨٪ و ھاوپەیمانی مەشخەڵی کەرکوک ٢٪ بەدەستھێناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
جێگری بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای کەرکوک رایگەیاند، دوای ئەوەی کێشەی نەبوونی کارەبا بۆ ژمارەیەک لە گەڕەکەکانی کەرکوک بەھۆی نەبوونی محاویلەوە دروست بووبو، لەسەر راسپاردەی ئاسۆ مامەند سەرۆکی قەوارەی " ھاوپەیمانی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە" و بە ھەوڵی خالید شوانیی وەزیری دادی عیراق زیاتر لە ٣٠ محاویلەی کارەبا لە جۆرەکانیی (٤٠٠)کەی ڤی،  (٢٥٠) کەی ڤی،  زیاتر لە ٦٠ بەشی محاویلە و (٣٠٠٠) مەتر کێبڵ بە تەواوی پێداویستییەکانییەوە بۆ گەڕەکە کوردنشینەکانی کەرکوک دابینکران.

وتیشی، "دابینکردنی ئەو ژمارە زۆرە لە محاویلەی کارەبا بۆ ئەو گەڕەکانە بە نزیکەیی کێشەی بێ کارەبایی دەیان گەڕەک چارەسەر دەکات و لە ماوەیەکی نزیکدا دەستدەکەن بە دانانیی ئەو محاویلانە و کۆتایی بە کێشەی بێ کارەبایی دەھێنین لەو گەڕەکانە".
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی شەممەری، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ھەشت خاڵی ناکۆکی ھەیە کە رێگرن لە دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە، خاڵە ناکۆکەکانیش پەیوەستن بە ھەرێمی کوردستان و چارەسەرنەکردنیشیان وادەکات دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت زیاتر دوابکەوێت.

وتیشی، یەکێک لەو ھۆکارانە کێشەی سەرەکیی چۆنێتیی گرێبەستی کۆمپانیا نەوتییەکانە و ناکۆکی لەسەرە، کە وایکردووە بەشێک لە کۆمپانیاکان دەستپێکردنەوەی بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنەوەی نەوت رەت بکەنەوە.

راشیگەیاند، ھۆکارێکی دیکە بەرھەمی کۆمپانیا بیانییەکان لە ھەرێمی کوردستان لە بەرھەمی کۆمپانیاکانی تر زیاترە، ئەوەش جێگەی نیگەرانیی حکومەتی عێراق و وەزارەتی نەوتە و بووەتە ھۆی شەرمەزاریی بۆ کۆمپانیاکانی تر و بووەتە ھۆی وەستاندنی بەشێکی کارەکانیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە سەرەتای کۆبوونەوەکدا بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەکتەبی شەھیدان و تێکۆشەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وتەیەکی پیشکەش کرد وێڕای رێز و سڵاوی بۆ خانەوادە و کەس و کاری سەرجەم شەھیدانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، کە لەدوای کۆنگرەی پێنجەمەوە بەرنامە رێژی کراوە بۆ زیاتر خزمەتکردنی کەسوکاری شەھیدان، لە ھەوڵدان بە بەرنامەیەکی تۆکمە و سەردەمیانە کار بۆ ھێنانەدی ھەموو خواست و داواکارییەکانی کەس و کاری شەھیدان بکەن، وتیشی: رۆڵە وخانەوادە و کەس و کاری شەھیدان ئەمانەتێکی گەورەن لای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، یەکێتیش بەئەرکی خۆی دەزانێت ھەرچی پێویست بێت بۆ کەس و کار و رۆڵەی شەھیدان ئەنجامی بدات لە پێناو فەراھەمکردنی ژیان و گوزەرانێکی باش و ئاسودە . 

پاشان سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە وتەیەکدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی کە جارێکی تر لەگەڵ کەسوکار و خانەوادەی شەھیدانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، ئاماژەشی بەوەکرد، کە خۆی وەکو برای شەھید و خاڵی شەھید و مامی شەھید و کەسێک لە بنەماڵەکەیاندا بە درێژایی مێژووی شۆڕشەکانی کوردستان دەیان شەھیدیان بەخشیوە خۆی بە بەشێک لە کەسوکاری شەھیدان دەزانێت، وتیشی، خاوەنی راستەقینەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بنەماڵە و کەسوکاری ئەو شەھیدانەن کە بۆ پارێزگاری کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خوێنیان بەخشی، سەعدی ئەحمەد پیرە تەئکیدی کردەوە کە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئەو ئەمانەتە گەورەیە ھەڵدەگرێت کە بڵێسە شەھید جەبار فەرمان ئاماژەیپێکرد، ھەر بۆیە یەکێک لە راسپاردەکانی کۆنگرەی پێنجەم زیاتر گرینگی دان بووە بە کەسوکاری شەھیدان و خزمەتکردنیان، ھاوکات سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ھەموو کۆبوونەوە و سەردان و گفتوگۆکانیدا چ لە ناوخۆی یەکێتی چ لەگەڵ بە غدادیش یەکێک لە تەوەرە ھەرە گرنگەکانی مەسەلەی خزمەتکردنی کەسوکاری شەھیدان و زیاتر گرنگی پێدان بووە بە دابینکردنی ئایندەیەکی پڕ لە خۆشگوزەرانی بۆیان بەڵام ئەمە لە کاتێکدا دەکرێت کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان زیاتر وە بەھێزتر دەربکەوێت بۆیە ئێمە لەبەردەم دوو ھەڵبژاردنداین ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کە لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەنجام دەدرێت، وە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە چەند مانگێکی ماوە . 

سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوەکرد، کە سەرکەوتنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەم ھەڵبژاردنە بەتایبەتی لە کەرکوک واتە سەرکەوتنی کورد، تەئکدیشی کردەوە کە کاندیدەکانی یەکێتی نیشتیمای کوردستان خۆیان بە داکۆکی کەر و نوێنەری ھەموو پێکھاتەکان دەزانن لەو شوێنانەی کە خۆیان تێدا کاندید کردوە .

لە کۆتاییدا سەعدی ئەحمەد پیرە روویکردە بنەماڵەی شەھیدان و ئاماژەی بەوەکرد، کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان زۆر دڵنیایە کە بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان جگە لە خۆیان ھاندەریش دەبن بۆ خەڵکانی تر تاوەکو لەم ھەڵبژاردنەدا بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشداریبکەن لە پێناو سەرخستنی کاندیدەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبوەوە و چەند پرسێکی تایبەت بە ھەرێمی کوردستانی تاوتوێکرد، بەپێی راگەیەنراوێکی ئەنجومەنی وەزیران، دامەزراوەکانی حکومەتی ڕاسپارد بەدواداچوون بۆ رێکارەکانی سەلامەتی لە شوێنە گشتی و تایبەتەکان بکرێت بە تایبەتی کە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ھەیە بۆ لەبەرچاوگرتنی ڕێکارەکانی سەلامەتی لەو شوێنانە.

لە تەوەرێکی تریشدا ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ، ڕاسپاردە و چارەسەرەکانی تایبەت بە پرسی زیادبوونی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ژنان پەسەند کرد، کە لەلایەن جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەن خرابووە ڕوو.

سەبارەت بە کۆبوەنەوەکانیان لەگەڵ بەغداش پێشەوا ھەورامانی وتەبێژی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، لەسەرکۆی رێککەوتنەکان لەگەڵ بەغداد و ناردنی بەشە بودجە، حکومەتی ھەرێم بەمشێوەیەی ئێستا درێژە بە کۆبونەوەکان نادات، ئەگەر نییەتێکی جدی نەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

راشیگەیاند، داھاتی مانگی رابردوی ھەرێم ٣٠٠ ملیار دینار بووە، بەڵام ھەموو مانگێک ئەو برە نییە و دەگۆڕێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، بەھۆی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، رۆژی دووشەممەی داھاتوو لە سەرجەم دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان پشووە. 

پشووەکە سەرجەم دامودەزگا رەسمییەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، رۆژی سێشەممەش کە دەکاتە ١٩ی مانگ، دەوام دەستپێدەکاتەوە. 

بەوەش سەرجەم دەنگدەرانی ناوچە دابڕێندراوەکان لە فەرمانبەر و کارمەند و مامۆستاو خوێندکار، دەتوانن بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی کەرکوک و موسڵ و دیالە و تکریت، لە ناوچەکانی خۆیان لە ھەرێم دەنگدان بدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لە سێ بڕگە پێکھاتووە، بڕگەی یەکەم  تایبەت دەبێت بە ھەڵسەنگاندنی رێکارەکانی فریاگوزاریی شارستانی و لێکۆڵینەوە لە ھۆکارەکانی رووداوی ئـــاگرکەوتنەوە لە باڵەخـــانەیەک لە ئیـــدارەی ســەربەخۆی ســـۆران تاوتوێ دەکرێت، کە بەھۆیەوە ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا. 

لە بڕگەیەکی تری کۆبوونەوەکەدا، بڕیاری کۆتایی لەسەر راپۆرتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەدرێت، تایبەت بە پرسی زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ژنان و خستنەڕووی راسپاردە و چارەسەرەکان.

لە بڕگەی کۆتاییش، راپۆرتێکی وەزیری کارەبای ھەرێم تاوتوێ دەکرێت، لەبارەی رەوشی کارەبا و گرفتی کوژانەوەی گشـتی سیستمی کارەبا و ھەوڵی وەزارەت بۆ زیادکردنی بەرھەمھێنان و گەڕانەوەی کارەبا، پەیوەست بەو پرسە بەرنامەی پریپەید و نرخەکەی تاوتوێ دەکرێت.

 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەمە ٢٠٢٣/١٢/١٢/ لە درێژەی سەرەدان و بەسەرکردنەوەکانیدا ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و سەرۆکی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا لەگەڵ ژمارەیەک لە کادرانی مەڵبەند و "مەزھەر عەلاوی جحیشی" کاندیدی ژمارە حەوتی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا ژمارەیەک کەسایەتی قەزای تلکێف بەسەردەکاتەوە.

لە میانی سەردانەکاندا ئاراس محەمەد ئاغا سەردانی ھەریەک لە "شێخ عەبدولباست فەتحی" شێخی عەشیرەتی "البورجب" و "شێخ بەشیر جحیشی" و "شێخ فارس عموری" و "شێخ ساڵح خلیف جحیشی" کرد. 

لە سەردانەکاندا ئاراس محەمەد ئاغا سوپاسی پاڵپشتی و پشتیوانی ئەو کەسایەتییانەی کرد بۆ لیستی هاوپەیمانی یەکێتی خەڵکی نەینەوا، ھیواشی خواست رۆڵی کاریگەر ببینن لە سەرخستنی کاندیدانی یەکێتی و خزمەتکردنی خەڵکی موسڵ.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی یاسادانانی رۆژئاوای کوردستان لە رەققە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رەشنوسی دەستوور کۆبووەوە، دوای گفتوگۆکردنیش لەسەر سەرجەم برگە و ماددەکانی، بەکۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی یاسادانان پڕۆژەی دەستوورەکە پەسەندکرا.

بەگوێرەی دەستورەکە ھەرێمێک بەناوی "ھەرێمی باکور و رۆژھەڵاتی سوریا" پێکدەھێندرێت، ئەو ھەرێمەش ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەت و دەسەڵاتی دادوەری دەبێت.

رۆژی ھەشتی ئەم مانگەش لیژنەی نوسینەوەی دەستوور کە لە ١٥٨ ئەندام پێکھاتبوو، پێشنیازی چین و توێژەکانی لە چوارچێوەی رەشنوسی دەستووردا پەسەندکرد و رەوانەی ئەنجومەنی یاسادانانی کرد بۆ پەسەندکردنی کۆتایی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەو کۆبوونەویەکدا کە نوێنەرەی ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و بەڕێوەبەرانی فەرمانگە ئەمنییەکانی ناحیەی قەرەھەنجیر ئامادەیبوون تەئکید لە گرنگی پاراستنی بنکەکانی ھەڵبژاردن لە سنوری ناحیەی قەرەھەنجیر کرایەوە، ھەروەھا جەختکرایەوە لە کارئاسانیکردن بۆ ھاتوچۆی ھاووڵاتییان لە رۆژی دەنگدانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.

سنوری ناحیەی قەرەھەنجیر سەر بە پارێزگای کەرکوکە بەڵام لەژێر کۆنتڕۆڵی ھێزەکانی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستانە، ھێزەئەمنیەکان لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت لەو ناحیەیەدا بەشداری دەنگدان دەکەن.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"نەوزاد کامیل"بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم رایگەیاند، لیژنەی چاودێریی بازرگانی لە بەدواداچوونی بەردەوامدایە، لە دە مانگی ئەمساڵدا دوو ھەزار و ٧٠٠ سەرپێچی و ٧٠ داخستن و ٣٣٠ ملیۆن دینار پێبژاردنی دارایی ھەبووە، زیاتر لە ١٧٠ تۆن خۆراکی ماوەبەسەرچووش لەناوبراون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، سەیری مەنەفێستی نرخی بنەڕەتیی کاڵاکانی شوێنە بازرگانییەکە دەکەن و بەراوردی نرخی فرۆشتنەکەی دەکەن، گەر زیاد بوو خاوەنکار سزا دەدرێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەشناسی ھەرێم پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممەوە بارنبارین لەسەرجەم ناوچەکانی ھەرێم دەستپێدەکات و لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان بەفر دەبارێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لەدھۆک و ناوچە شاخاویەکان، لەکاتەکانی شەودا نمە باران درێژ دەبێتەوە بۆ سەنتەری شارەکان و ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم.

باسیانلەوەشکردووە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی باران لەسەرجەم ناوچەکانی ھەرێم، لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری باران بارینەکە زیاد دەکات بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکانی دھۆک و سلێمانی و ناوچە شاخاوییەکانی لەگەڵ بەشێک لەناوچەکانی گەرمیان، ھەروەھا بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان دەبارێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
ھەولێر:  ١٨ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٦ پلەی سیلیزی
دھۆک: ١٦  پلەی سیلیزی
کەرکووک  : ٢٠ پلەی سیلیزی
ھەڵەبجە : ١٤ پلەی سیلیزی
 زاخۆ: ١٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٢١ پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: ٧ پلەی سیلیزی
 سۆران: ١١ پلەی سیلیزی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...226227228229230...807