کەسێکی دیکە لە کەرکوک بە هۆی هەورەبروسکەوە گیانی لەدەستدا
رەوەز
٣ی ئایاری ٢٠٢٥
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی مێرد منداڵێکی تەمەن 13ساڵان گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانەی کەرکوکی گشتی و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتەوە بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانی لەدەستداوە.
بەوتەی ئەو سەرچاوە تەندروستیە، ئەوکەسە تەمەنی 13ساڵانە و ناوی عبدالرحمن سلطانە و خەڵکی سنوری قەزای حەویجەیە
ئەم روداوە هاوکاتە لەگەڵ حاڵەتێکی تری گیان لەدەستدانی مێرد منداڵێکی تەمەن 10ساڵان کە بەهەمان شێوە بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانی لەدەستدا