دەقی پەیامەکەی ئەنجومەنی پشتیوانی یەکێتی...
بۆ کەسوکاری شەهیدە سەربەرزەکان _کەم ئەندامانی سەنگەر _ پێشمەرگە قارەمانەکان _زیندانیانی سیاسی خۆڕاگر و رێکخستنە دێرینەکان هەوادار و لایەنگرانی یەکێتی رۆژی ٢٠٢٣/١٢/١٨ رۆژی بەدیهێنانی ئاواتی شەهیدەکانمانە رۆژی وەلامدانەوەی ماندوبوونی پێشمەرگە قارەمانەکانە رۆژی چەسپاندنی قانونە رۆژی بەدەست هێنانی مافی هەموو لایەکە قوربانتان بم هیمەت بکەن بۆ سەر سندوقی دەنگدان بۆ بەدەست هێنانی ئاواتی میللەتەکەمان چونکە سەرکەوتنی کورد و یەکێتی لەو هەلبژاردنە کۆتای هێنانە بە دەسەلاتی نادادی کۆتای هێنانە بە بیرو باوەری شۆڤێنی گەرانەوەی ناوچە دابراوەکانە بۆ باوەشی کوردستان هیمەت بکەن خۆشەویستانی رێبازی رەوانشاد مام جەلال مامی گەورەمان کە دەیگوت هەتا کوردێک مابێت دەست لە بستێک خاکی کوردستان هەلناگرێت
دەبا هەموومان بەوەفا بین بۆ خوێنی شەهیدان کە داوا دەکەن درێژە بە رێبازەکەیان بدەین و نەکەن رێبازەکەمان وونکەن
لەگەل رێزی
ئەنجومەنی پشتیوانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
حاجی مەسیفی
سکرتێر ئەنجومەنی پشتیوانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
سەرۆکی ھەرێم لە میانی وتارێکدا بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستانەوە وتی، با خۆری سەر ئاڵاکەمان ببێتە ھەوێنی ھیوا بۆ گەیشتن بە مافی چارەی خۆنووسین، وتیشی، ئاڵای کوردستان ئاماژەیە بۆ یەک نیشتمان و بە قوربانیدان نەخشێندراوە.
نێچیرڤان بارزانی داواشیکرد، بە بەرزکردنەوەی ئاڵا دووبەرەکییەکان تێبپەڕێنن و رێزی جیاوازییەکانی یەکتری بگیرێت، تاکو نیشتمانێک دروست بکرێت بۆ ھەموو ئەوانەی تێیدا دەژین.
دەقی پەیامەکەی...
ئاڵای کوردستان، رەمزی شکۆو شانازی ھەموو کوردێکە، ساڵەھایە خەبات دەکەین و قوربانی دەدەین لەپێناو شەکانەوەی ئەم ئاڵایە.
لە ھەموو سەردەمە جیاوازەکان، لە بەرامبەر رژێمە دیکتاتۆرەکان و داگیرکەران، پێشمەرگە بە خوێن بەرگری کردووە لە خاک و ئاڵای پیرۆزی کوردستان، ھەزاران شەھیدمان داوە لەم پێناوەو خەبات بەردەوامە لە پێناو خاک و شەکانەوەی ئەم ئاڵا پیرۆزە.
ئەمڕۆ، دەرفەتێکی زێڕین ھاتۆتە پێش بۆ دانیشتوانی کەرکووک و خانەقین، شەنگال و دوزو سەرجەم ناوچە کوردستانییەکان، بە چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان رۆحی شەھیدان شاد بکەن و ئاڵای کوردستان بشەکێننەوەو کوردستانی بوونی کەرکووک دووپات بکەنەوە.
لەم رۆژە پیرۆزەدا، ھەموومان دەست لەسەر سینگ بەرامبەر گڵکۆی سەربەرزی شەھیدان و لەپێناو ھەمیشە شەکانەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان خەبات دەکەین تا دواسات بۆ گەیشتن بە ئاوات و ئامانجەکانمان.
کۆسرەت رەسول عەلی
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتی....
دەست لەسەر دڵ بەرامبەر ئاڵای کوردستان دەوەستین و بە ئەوپەڕی وەفادارییەوە یادی ھەموو ئەو شەھیدانە دەکەینەوە کە لەپێناو سەرفرازیی کورد و شەکانەوەی ئاڵاکەماندا گیانی خۆیان بەختکرد.
ئەرکی ھەموولایەکمانە پێکەوە لەژێر سایەی ئاڵا پیرۆزەکەماندا بە رۆحێکی نیشتمانی و کوردانەوە کار بۆ بونیادنانی داھاتوویەکی گەشتر، قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان و بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاشتی بکەین، بێگومان ئەمە تەنیا رێگەیە تاوەکو بتوانین رۆحی شەھیدانمان شاد بکەین و وەڵامی دڵسۆزی و خۆڕاگریی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بدەینەوە.
دروود بۆ رۆحی شەھیدان
بەرز و شەکاوە بێت ئاڵای کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی....
١٧ دیسەمبەری ھەموو ساڵێک رۆژی شەکانەوەی ئاڵای کوردستانە، لەم رۆژە شکۆمەندە سەری رێز و وەفا دادەنوێنین لە ئاست گلکۆی ھەموو شەھیدانی کورد و کوردستان، ئەوانەی لەپێناو بەرز راگرتنی ئەم ئاڵا پیرۆزە گیانی خۆیان کردە قوربانی ، سڵاوی ئەمەک و وەفاداری دەنێرین بۆ ھەموو پێشمەرگەی کوردستان و زیندانی سیاسیی و تێکۆشەرانی کوردستان.
لە پێناو شەکانەوەی ئەم ئاڵایە، کە ھێمای خۆراگری و یەکێتیی گەلەکەمانە، پێویستە ھەموو لایەنە سیاسیەکان و خەڵکی کوردستان لەدەوری ئامانجە باڵاکان و بەرژەوەندییە گشتیەکان ھاودەنگ و ھاوھەڵوێستن بن، تا بە یەکێتیی و یەکگرتوویی پارێزگاری لە ئەزمون و قەوارەی ھەرێمی کوردستان بکەین.
سەرچاوەیەک لەنێو ئەو بنکانەوە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تا ئێستا ئامێرەکان راپۆرتی کۆتایی نەداوە، بۆیە بڕیار دراوە سندوقەکانی دەنگدان دابخرێت و بەئامادەبوونی تەواوی چاودێران رەوانەی کۆمیسۆن بکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، تەنھا ئەو دوو بنکەیە نین کە ئامێرەکانی دەنگدان تێیدا لەکارکەوتوون، بەڵکو چەند بنکەیەکی دیکە لە ھەولێر ھەمان کێشەیان ھەیە.
سەعات شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ ھێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کۆتاییھات، بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانیش یەکێتی لە کەرکوک پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە.
ھەر بەگوێرەی ئەنجامە بەراییە نا رەسمییەکان لە بنکەکانی دەنگدانی گەرمیان و خانەقین و چەمچەماڵیش، یەکێتی لە پێش ھەموو لیستەکانەوەیە و زۆرترین دەنگی بەدەستھێناوە.
ئاژانسی ھەواڵی میھری ئێران بڵاویکردەوە، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران، لە شاری ژنێف لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ھەرێم کۆبووەتەوەو گفتوگۆیان لەبارەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی نێوان ھەردوولا کردووە.
بەپێی ئاژانسەکە، عەبدوڵڵاھیان دووپاتیکردووەتەوە کە دەبێت ھەموو بەندەکانی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران جێبەجێبکرێت و ئەنجامی ئەو کارەش لە قازانجی ھەموو ناوچەکەیە.
لای خۆیەوە وەزیری ناوخۆی ھەرێم رایگەیاندووە، گفتوگۆکانیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، لەسەر پەیوەندی مێژوویی عێراق و ئێران و ھاوکاری زیاتر و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی دوولایەنە بووە و ھاوکارییەکانیشیان درێژەی دەبێت.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە و لە دیدارەکەدا، ھەردوولا جەختیان لە گرنگی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کردەوە و سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم ـ عێراقیش، ھەردوولا بە ئەرێنی ڕۆڵی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان ھەڵسەنگاند بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، ھیواشیان خواست لە قۆناغی داھاتوودا برەوی زیاتر بە پەیوەندییەکانی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم بدرێت، بە لێکگەیشتن لەسەر بنەمای دەستور، کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکرێن.
دواتر مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمیش لەگەڵ پلاسخارت کۆبوەوەو گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد کرد.
دەقی پەیامەکە...
بەڕێز شێخ مشعل ئەحمەد جابر ئەلصباح
ئەمیری دەوڵەتی کوەیت
بەڕێزان گەلی کوەیت
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلصباح-م بیست کەدوای ژیانێکی پڕ لەدەستکەوت بۆ خزمەتکردنی گەلی کوەیت گیانی سپارد.
پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خێزانی ئال صباح و گەلی کوەیت دەکەم، لەپەروەردگاری مەزن داواکارین بەسۆز و میهرەبانی خۆی لەکۆچکردوو خۆشبێ، و بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبوری کەسوکارو گەلی کوەیت بەگشتی بدات.
إنا لله وإنا إليه راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێم رایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و لە پێناو بەشداری کردن لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بڕیاردرا بە دواخستنی ھەر وانە یاخود تاقیکـردنەوەیەک لە رۆژانی ١٧ و ١٨ ئەم مانگە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، وانە و تاقیکردنەوەکان لە رۆژانی دواتر قەرەبودەکرێنەوە بۆ خوێندکارانی دانیشتوی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم.
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەشڵێت: لەو دوو رۆژەدا لە سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیان و خوێندکارانی کە دەنگیان دەکەوێتە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بە نەھاتوو ھەژمار ناکرێن.
"مستەفا ساڵح کریم"ساڵی ١٩٣٣ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، لە سەرەتای لاوی یەوە چووەتە ڕیزی حزبی شیوعی ئێراق، ساڵی ١٩٤٩ لە پۆلی چوارەمی ئامادەیی لەسەر چالاکیی سیاسی دوورخراوەتەوە، ساڵی ١٩٥٠ لە بەر ئەوەی لە ئامادەیی وەرنەگیراوەتەوە چووەتە -خانەی مامۆستایان- لە بەغداد، ساڵی ١٩٥١ لەلایەن تەحقیقاتی جینائیەوە لە بەغداد دەستگیرکراوە.
ھەروەھا لە بواری پەروەردەدا ماوەی ٣٢ساڵ مامۆستا و بەڕێوبەر و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی بووە لە قەڵادزێ و سێوسێنان و دارۆخان و چوارتا و سلێمانی و فەللوجە و ڕومادی، جارێکی تر لە ساڵی ١٩٦٣ دەستگیرکراوە و ساڵ و نیوێک تەوقیف بووە.
لە ژیانی مامۆستایەتیدا چەندین جار تووشی دوورخستنەوە بووە، دواجاریان ساڵی ١٩٧٥ بوو نێررا بۆ ڕومادی و سێ ساڵ لەوێ مایەوە، لەسەر ھەڵوێستی بەرانبەر بەعس و قسەکردنی لە چەند کۆڕێکی ئەدەبی و پەروەردەیی ساڵی ١٩٨٤ لەوەزیفە دوورخرایەوە، لەسەر داوای ئەمن خانەنشین کراوە.
ساڵی ١٩٧٤ چووەتە ڕیزی شۆڕشی ئەیلولەوە، کراوە بە بەڕێوبەری ئێزگەی دەنگی کوردستان، لە دوای ڕاپەڕینەوە لە کوردستانی نوێ و لە الاتحاد دا کار دەکات لە ٢٠٠٠وە جێگری سەرنووسەری الاتحادە و لێپرسراوسی نووسینگەی سلێمانی بووە، لە ساڵی ٢٠٠١ لە کۆنگرە یەک لە سلێمانی و دوو کۆنگرەی ھەولێر بە جێگری نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ھەڵبژێراوە.
لە رۆژی ١٦-١٢-٢٠١٨ لە سلێمانی کۆچی دوایی کردوە
رەنج پشدەری چالاکوان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی ١٥ی ئەم مانگە نزیکەی ٧٠ کۆچبەر کە کوردیشیان تێدایە دوای ماوەیەک لە بەڕێکەوتنی بە لەمەکەیان لە ئاوی فەڕەنسا کێشەیان بۆ دروست دەبێت و ژمارەیەکیان دەکەونە ئاوەکەوە.
دەشڵێت، لە روداوەکەدا سێ کورد کە یەکێکیان گەنجێکی دانیشتووی حاجیاوا و دوانەکەی تریش ژنێک و پیاوێکی خەڵکی سلێمانین گیانیانلە دەستداوە و چەند کەسێکی تریش بێسەروشوێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، پۆلیسی فەڕەنسا باسی لەوە کردووە دوای ئاگادارکردنەوەیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانیویانە ٦٠ کۆچبەر رزگاربکەن.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ...
جەژنی رۆژوو لە خوشک و برایانی ئێزدی پیرۆزبێت و ھیوادارم ئەم جەژنە لە خۆشی و کامەرانیدا بەسەربەرن.
ئێزدییەکان بەشێکی گرنگ و کاریگەری کوردستانن و لەمێژووی خەباتی گەلەکەماندا رۆڵێکی دیار و بەرچاویان ھەیە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێزەوە لەو مێژووە دەڕوانێت و وەک ھەمیشە پشتیوان دەبێت بۆ پاراستنی مافەکانتان.
لەم بۆنەیەدا جەخت لە ھەنگاوی کرداری دەکەینەوە بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و گەڕانەوەی ژیان بۆ ناوچەکە، ئێمەش پاڵپشت و پشتیوان دەبین.
شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقی پەیامەکە...
بەبۆنەی ھاتنی جەژنی رۆژووی ئێزی پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی ئێزیدی لەھەرێمی کوردستان و عیراق بەگشتی دەکەین، ھیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە ھەوێنی بەرقەراربوونی ئۆقرەیی و ئارامی لەوڵاتەکەماندا و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان ئاین و ئاینزا و پێکھاتە جیاجیاکان و کۆتایی بێت بەئاوارەیی و نەھامەتیەکانی ھاوڵاتیانی ئێزیدی لە ھەرێمی کوردستان و عیراق و بگەرێنەوە بۆ زێدی خۆیان
تەئکیدیش دەکەینەوە کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ھەمیشە لەڕابردوو و ئێستاو داھاتووشدا پارێزگاری لە خوشکو برا ئێزیدییەکان دەکاتو وەک بەشێک لە پێکھاتەیەکی گرنگی کۆمەڵی کوردەواری سەیریان دەکات.
سەعدی ئەحمەد پیرە
وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
دەقی پەیامەکە...
بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزییەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خوشک و برا ئێزدیەکانمان لە کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیھان دەکەین.
ئێزیدییەکان لەم چەندساڵەی رابردوو بەتایبەت لە ٣ ئابی ٢.١٤ دوچاری کارەسات و مەینەتی و جینۆساید بوونەتەوە ، بۆیە ئومێد دەکەین ھەوڵی ھەموو لایەک چڕبکرێتەوە بۆ گرنگیدان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان و سارێژکردنی زامەکانیان.
ھیوادارین ھەموو بۆنە و یادەکانتان بە شێوەیەکی ئاشتی و ھێمنی و شادی بەسەربەرن.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان