لە سێهەمین فێستیڤاڵی فیلمی رەشت لە ئێران، ماهیر حەسەنی ئەکتەری بەناوبانگی کورد توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەر بۆ فیلمی "ژان" بەدەست بهێنێت.
 
لە هەمان کاتدا فیلمەکە توانی خەڵاتێکی دیکەش لە فێستیڤاڵەکە بەدەستبهێنێت وەک باشترین دەنگ.
 
"ژان" لە نووسینی لەیلا باغ پیرا و لە دەرهێنانی بورهان ئەحمەدی و لەیلا باغ پیرایە، تاکوو ئێستا چەندین خەڵاتی دیکەی و ناوخۆی و نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە.
 
ماهیر حەسەن ئەزموونێکی زۆری لە بواری هونەر و شانۆدا هەیە بەشداری زیاتر لە 200 بەرهەمی هونەری لە بوارە جیاوازەکاندا کردووە.