بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمرۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لەهەندێک کات و شوێنی جیاجیا ئەگەری تاوە باران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گەشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لەزۆربەی کاتەکاندا هەوری تەواو دەبێت, لەگەڵ بارینی تاوە باران لە کات و شوێنی جیا جیا هەندێ جار هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بە  (2-4 )پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت, لەگەڵ بارینی تاوە باران لە کات و شوێنی جیا جیا هەندێ جار هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

 

هەولێر : 33 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی

دهۆک : 30 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی

زاخۆ:31  پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی

سۆران : 28 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان :36 پلەی سیلیزی