هاتووچۆ و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لە سنوری نێوان كرماشان و هەرێمی كوردستان زیادیكردووە و هاتووچۆش لە سنوری هەڵەبجەوە بۆ دوو هێندە زیادیكردووە.

بەڕێوبەرایەتی رێگاوبان و گواستنەوەی پارێزگای كرماشان بڵاویكردەوە تەنها لە مانگی رابردودا زیاتر لە 96 هەزار كەس لە سێ مەرزی شوشمێ و پروێزخان و خەسرەوی هاتوچۆیان كردوە، بەجۆرێك كە رێژەی هاتوچۆ لە مەرزی شوشمێ لە ناوچەی هەورامانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە  120٪ زیادیكردووە.

لە مانگی رابردودا 10 هەزار و 917 گەشتیار لە  مەرزی شوشمێ لە نیوان پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگای كرماشان هاتوچۆیان كردوە.

گومرگی پارێزگای كرماشان بڵاویكردوەتەوە كە تەنها لە مانگی چواری ئەمساڵ بڕی 483 هەزار تۆن كاڵا و بەربومی كشتوكاڵی بە بەهای 191 ملیۆن دۆلار لە سنورەكانی پەروێزخان و سومار و شێخ سەلە رەوانەی هەرێمی كوردستان و شارەكانی عێراق كراوە كە بەراورد بە رابردو بە رێژەی 10٪ زیادی كردوە.