شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی سری سورەیا ئوندەر بڵاوکردەوە
٣ی ئایاری ٢٠٢٥
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق بەهۆی کۆچی دوایی سری سورەیا ئوندەر ئەندامی وەفدی ئیمراڵی پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەو سیاسەتمەدارە پابەندەی هەڵوێستەکانی لە ماوەی ژیانیدا بەهاکانی دادپەروەری و گفتوگۆ و گەیشتن بەچارەسەر ئاشتیانەی بۆ پرسی کورد لە تورکیا بەرجەستە دەکرد".
دەقی پرسەنامەکە...
غەمبار بووم بە کۆچی دوایی سری سورەیا ئوندەر، ئەو سیاسەتمەدارە پابەندەی هەڵوێستەکانی لە ماوەی ژیانیدا بەهاکانی دادپەروەری و گفتوگۆ و گەیشتن بەچارەسەر ئاشتیانەی بۆ پرسی کورد لە تورکیا بەرجەستە دەکرد.
لە میانی سەردانی بۆ سلێمانی لە مانگی شوباتی رابردوو چاوم بە بەڕێز ئوندەر کەوت و سەرسام بووم بە ئەندێشە و بەسۆزی دڵسۆزانەی کە هەرگیز لە یاد ناکرێت، خوا لێی خۆش بێت.