بە سپۆنسەری دەزگای میدیایی کوردسات زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی 600 هەلی کار راگەیەنرا
محەمەد رزگار
٤ی ئایاری ٢٠٢٥
زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی بە هاوکاری رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی ودامەزراوەکانی کەرتی تایبەت 600 هەلی کارلە یەکەمین پێشانگەی ههلی كارو تۆڕبهندی سلێمانی راگەیاند.
ئەمڕۆ یەکەمین پێشانگەی ههلی كارو تۆڕبهندی سلێمانی لەژێر دروشمی "داهاتووت مسۆگەر بکە" بە سەرپەرشتی د.هوشیار عەبوڵا عزیز سهرۆكی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی و ئامادەبوونی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و پارێزگاری سلێمانی وسەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی وبە سپۆنسەری دەزگای میدیایی کوردسات لە شاری سلێمانی کرایەوە.
ئەم پێشانگەیە بە بەشێکی تری هەوڵەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کە لەلەلایەن سەنتەری پەرەپێدانی کار "CDC" بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی "ILO" و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بە پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا ئەنجام دەدرێت؛ 37 كۆمپانیای جۆراو جۆر بهشداریان كردووه و تونراوه 600 ههلی كار لە بوارە جیاوەزەکاندا دا بۆ خوێندکاران و دەچووانی زانکۆکان لە پێشەنگەکەدا بخرێتەروو.
لەمەراسیی کردنەوەی پێشانگەکە ژمارهیهكی بهرچاو لە لێپرسراو و نوێنەرانی كۆمپانیا جیاوازەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە دەرچوان و خوێندکاران سەردانیان کرد و تیایدا سیڤی خۆیان پێشکەشی کرد.
له كردنهوهی چالاكییهكهدا پانێلێک بەناونیشانی دەرچوونەوە بەرەو بازاڕی کار: دەرفەتەکان و ئاڵەنگارییەکان سازکرا بۆ هەریەک لە د. بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران، نەوزاد غفور کریم سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ئارام ئەنوەر عومەر– بەڕێوەبەری ھەرێمی سندووقی پشتیوانی پڕۆژەکانی بچوک و مامناوەند لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.



