کوردستان

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بە توندی ئیدانەی ھێرشی درۆنی بۆمبڕێژکراوی بۆ سەر بارەگایەکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد لە سنوری پیرمام  و دەڵێت ھێرشەکە لەلایەن گروپە لە یاسا دەرچووەکانەوە ئەنجام دراوە.

داواش لە حکومەتی عێراق و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات پاڵپشتیان بن بۆ ڕاگرتنی ئەو پەلامارە نابەرپرسیارانە کە دەبێتە ھۆی ئاشووبی زیاتر بۆ ھەرێم و عێراق و ناوچەکە بە گشتی.

وەزارەتی پێشمەرگە جەختدەکاتەوە، ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەک ھەمیشە بۆ پاراستنی خاک و گەلەکەی، مافی بەرپەرچدانەوەی پێویست و گونجاوی دەبێت، داواش دەکات ھەرچی زووە بکەرانی ئەو کارە تیرۆریستیانە بدۆزرێنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنرێن.

سەرەتای ئەم ھەفتەیە بە دوو درۆن ھێرشکرایە سەر  بارەگایەکی ھێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری پیرمام، ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوەو سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانیکرد لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...
بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات

 یادی بیست و چوار ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردسات تان پیرۆزبێت..
جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێوەبەر و کارمەندان و خەمخۆرانی کەناڵەکەتان دەکەم.. 

کەناڵی ئاسمانی کوردسات لەماوەی تەمەنیدا خزمەتێکی گەورە و بەرچاوی بە بینەرانی کردووە و، بووەتە مینبەری گەیاندنی دەنگی ھاونیشتمانیانی کورد و ھەمیشە ڕاستگۆیانە لە خەمی گواستنەوەی ھەواڵ و بابەتە گەرمەکانی ڕۆژدا بووە ، لەگەڵ ئەوشدا پابەندی نەریت و کەلتووری  کۆمەڵ و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بووە. ئەمەش وایکردووە کوردسات بکاتە کەناڵێکی نموونەیی و بەئەزموون و، پێشەنگ لەمیدیای کوردیدا.

دووبارە پیرۆزبایتان لێدەکەم ، ھیواخوازم ھەمیشە لە گەشە و، داھێنانی نوێدا بن.
عومەر محەمەد ئەمین
یاریدەدەری بەریوەری گشتی بەروەردە سلیمانی
١/١/٢٠٢٤

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...
پیرۆزە بێت یادی ٢٤ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات 
 
لە سەرەتای دروستبونیەوە کەناڵی کوردسات لە خەمی ھەرچوار پارچەکەی کوردستان بووە و بەردەوام پیشەییانە و بەپرسیارانە کارەکانی ئەنجامداوە، ھەر بۆیە ماڵێکی گەورەیە بۆ ھەموان، ھەمیشە لە خەمی دۆزی رەوای کورد بوە، مینبەرێکی خەمخور بوە بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان.

دووبارە بەرز و پیرۆز بێت کەناڵە کوردیەکەی ماڵی ھەموان   

سەباح شێخ حەبیب
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


دەقی پەیامەکە... 
بەڕێزان سەرپەرشتیار‌و بەڕێوەبەر و رۆژنامەنوسان‌و کارمەندانی دەزگایی مێدیایی کوردسات

پیرۆزبای یادی ٢٤ساڵەی تەمەنی کوردساتی ئازیزتان لێ پیرۆز دەکەم، ھیواخوازم لەساڵی نوێی تەمەنیدا وەرزی نۆژەن و بەردەوامی سەرکەوتنەکانی کوردسات بێت لەنێو دنیای مێدیای کوردستاندا.

بەدرێژایی ٢٤ ساڵی رابردوو ھەلومەرج و دۆخی بەرجەستەی میللەتەکەمان چۆن گوزەرابێ و سەنگەری راستەقینەی رۆژنامەنوسی چی خواستبێ کوردسات کەمتەرخەمی نەکردووە ھەروەک چۆن لەقۆناغی دامەزراندنی خۆیدا بەراورد بە قۆناغ و سەردەمەکە ھەنگاوێکی مێژوویی بوو لەراپەڕاندنی ئەرکی مێدیایی و سەرەڕای جیاوازییەکانی فکرو ئایدۆلۆژیا کەناڵی ھەمووان بووە.

سەردەمی نوێ بەردەوامی و ئەرکی نوێ سیاسەتی ھاوچەرخی مێدیایی دەخوازێ و ھیواداریشم وەک رابردوو لەئاست بەرپرسیارێتی مێدیایی و تازەگەریدا بێت.

د. زێندین مەولود ئامۆکەیی
بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...

بەڕێزان بەڕێوەبەر و رۆژنامەنوسان و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات

‎بەبۆنەی ٢٤ ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات-ەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم و دەستی ماندووبونتان دەگوشم و ھیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم. کوردسات ھەمیشە بەپێی یاسای رۆژنامەگەری کوردی ھاوتەریب بووە و لەگەڵ ھەموو ئەو گۆڕانکارییانەدا کە عێراق و ھەرێمی کوردستان بەخۆوەی بینیوە خۆی گونجاندووە و لاینەداوە لە یاسا بەرکارەکانی تایبەت بە ڕۆژنامەگەری کوردی، توانیویەتی پارێزگاری لەوێنا پیشەییەکەی خۆی بکات لەڕووماڵکردنی رووداو و ھەواڵەکان و ھەمیشە پێشەنگ و مەشخەڵھەڵگری راستی و پارێزەری پەیامی میدیایی پیشەیی ئازاد و سەربەخۆ بووە، ئومێدەوارم کوردسات بەردەوام بێت لەگرتنەبەری ئەو رێچکەیەی کە کردوویەتیە سەکۆیەکی نیشتمانی و نەتەوەیی و دەنگ و رەنگی تەواوی کوردستانیان و خەمخۆرانی گەلەکەمان بووە.

شلان عارف
بریکاری وەزارەتی داد

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە... 

لەساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کوردساتدا، بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و سەرجەم میدیاکار و رۆژنامەنووس و کارمەندانی کوردساتی ئازیز دەکەین و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

وە لەم یادە پیرۆزەدا سوپاسی کوردسات دەکەین کە بەرپرسیارانە کار دەکات و بەرنامەکانی پێشکەش دەکات، کوردسات رۆڵێکی گرنگی گێڕاوە لە پاراستنی کەلتوری کورد و خزمەتکردنی سەرجەم بوارەکانی ئەدەب و ھونەر و خزمەتێکی گەورەی پێشکەشی سەرجەم ھونەرمەندان کردووە بە بێ جیاوازی. بۆیە دەکرێت بڵێین کوردسات کەناڵی ناو ماڵ و خێزانە و لە پەخشکردنی بەرنامەکانیدا رەچاوی ھەموو بنەما و تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگای کوردی کردووە.

جارێکی تر ساڵیادی دامەزراندنی کوردساتی ئازیز پیرۆز بێت.
ھەر سەرکەوتوو بن

ئەریوان سیوەیلی
بەڕێوەبەری راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە... 

بەرێزان بەڕێوەبەر و میدیاکاران و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات ـ ی ئازیز 

لە ناخی دڵمانەوە جوانترین پیرۆزبایی (ساڵیادی دامەزراندنی کوردسات ـ ی ئازیزتان لێدەکەین ، ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین ، ئومێدەوارین ھەمیشە وەک ڕابردوو لە پێشەنگ و گەشە کردنی زیاتردا بن بۆ خزمەتکردنی میدیای کوردی .

دەزگای میدیایی کوردسات ، سەرەڕای گەیاندنی پەیام و دیدو بۆچونەکانی، ھەمیشە سەکۆیەکی ئازاد بووە بۆ ھەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان و سەرچاوەیەکی گرنگی  ھەواڵ و زانیاری و ھونەری بووە و توانیویەتی بە شێوەیەکی ڕاست و دروست  پەیامەکان بگەیەنێت بە کۆمەڵانی خەڵک  و رۆلی گرنگی ھەبوە لەھۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگە و ناوێکی درەوشاوەیە لە مێژووی میدیایی کوردیدا .
دووبارە بە ناوی خۆم و ھەڤاڵانم لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین ھەر شادوسەربەرز و سەرکەتووبن .

دارا خەیـلانی  
ئەندامی سـەرکردایەتی و
‏‎لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی
یەکێتیی نیشـتمانیی کوردستان


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە... 

پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کوردسات

بەبۆنەی ٢٤ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی کەناڵەکە و تەواوی ستاف و کارمەندانی دەکەین. بەھیواین وەک ھەمیشە، لەسەر بنەمای دروستی کاری ڕۆژنامەوانی و ھەڵوێستی نیشتمانی چالاکییەکانی بەردەوام بن و لە پێشخستنی کۆمەڵگە ڕۆڵی دیار بگێڕێت. 

د. جوتیار عادل 
سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...

بەڕێزان دەزگای میدییای کوردسات 

بەبۆنەی (٢٤) ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات و سەری ساڵی نوێوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی سەرجەم  بەڕێوبەر و کارمەندان و میدیاکارانی دەزگای میدییای کوردسات دەکەم. 

کوردسات دەنگ و ڕەنگی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵانی گەلی کوردستانە، کوردسات مینبەر و ماڵە رەنگین و قەشەنگەکەی کوردستانیانە لەھەر شوێنێکی ئەم جیھانە. 

دووبارە پیرۆزبایتان لێدەکەم ھیوادارم  بەردەوام بن لەبەرنامەی نوێ و تازەگەری. 

ھیوای لەش ساغی و تەمەندرێژی  بۆ ستافە ئازیزەکەتان دەخوازم. 

ئاری جەلال
سەرۆکی دەزگای لوتکە 
٢٠٢٣/١٢/٣١


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...

بە بۆنەی ٢٤ ساڵەی دامەزراندنی کەناڵە جوانەکەی کوردسات، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێوەبەر و کارمەندان و رۆژنامەنووسان و تەواوی ستافی کەناڵی کوردسات دەکەم، کە بە درێژایی دامەزراندنیەوە رۆلێکی گەورەی ھەبووە لە ووشیارکردنەوە و پێگەیاندنی تاکی کورد و پاراستنی کلتووری نەتەوەیی.

دووبارە پیرۆزبێت یادی دامەزراندنتان و بە ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری کوردسات.

د.ڕەھێڵ فەرەیدوون
بریکاری وەزارەتی تەندروستی
٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە... 

بەڕێوەبەر و میدیاکارانی دەزگای میدیایی کوردساتی ئازیز

 ٢٤مین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کوردسات-تان لێ پیرۆز دەکەم.

کوردسات، میدیایەکی  سەنگین و خاوەن ئیتیکی باڵای کاری ڕاگەیاندنە، کوردسات  کەناڵی دڵخوازی ھەموو خێزانێکی کوردە. ھەمیشە  ڕۆڵی گرنگی ھەبووە لە پێدانی  ھەواڵ و زانیاری دروست و پاراستنی  بەھا کۆمەڵایەتیەکان وکلتورمان.

ھیوای سەرکەوتنی زیاترتان لەداھاتوو  بۆ دەخوازم.

فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەئامەکە... 

وەک ھەمشە کەناڵە جوان و ڕەنگینەکەی کوردسات جیاوازتر لە ھەمووان خۆی پێشانداین، سەیر نییە، چوونکە کوردسات ھەمووکات جیاوازبووە، پاش ۲۳ ساڵ تەمەن و خەرمانی پڕ لە ئەزموونی نەک تەنھا یەکەمین میدیای ئاسمانی کوردییە، بەڵکو تاکە میدیایە کە وەک خۆی ماوەتەوە و دەیان میدیای تر درووستبوون نەیانتوانیوە وەک کوردساتبن.

کوردسات ماڵی ھەموانە، دەنگی گەلمانە بۆ کوردسات تەنھا دوورشم نەبووە، لەڕاستیدا توانیویەتی لە واقعدا بەرجەستەی بکات، گوڵە نێرگزەکەی تابێت گەشاوەتر دەبێت.

دروود بۆ ڕۆحی پاکی ئەو دۆست و ھاوڕێیانەی ڕۆژانێک لەم میدیا گەشە کاریان کردووە و ئێستا لەدڵماندا ماونەتەوە، سووپاس بۆ یەک بە یەکی ئەوانەی ڕۆژانێک لە کوردسات کاریانکردووە و ئێستا وێستگەی کاریان لە شوێنێکی ترە، دەستی ماندووی یەک بە یەکی بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەگوشم، سووپاس بۆ ئەوەی ماندوو نەناسانە درێژە بە کاری میدیایی خۆیان دەدەن لە کەناڵی ئاسمانی کوردسات پیرۆزبیت لە دامەزرینەرو سەرپەرشتیاروبەریوەبەرو کارمەندانی

یادی ۲۳ ساڵی تەمەنت پیرۆز یادگارییە جوانەکەی دادە ھێرۆ.
ئەمەل جەلال


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە…

بەڕێوەبەر و رۆژنامەنووسان و میدیاکارانی دەزگای میدیایی کوردسات 

بەبۆنەی ٢٤ ھەمین ساڵەی دامەزراندنی دەزگاکەتان 
پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم بە ھیوای سەرکەوتنی زیاتر

کوردسات میدیایەکی باوەڕپێکراوی سەنگینە و لە ئاست رووداوەکاندا راستگۆیانە و رووماڵی روداوەکانی کردووە و  بە بێ جیاوازی لە ئاست دەنگ و رەنگی ھەمووانیشدا بوون .

وەک دامەزراوەیەکی میدیایی نیشتمانیی لەبەرامبەر ھەموو پرسە نیشتیمانیەکاندا  ئامادەی ھەبووە و رۆڵیی دیاری  ھەبوە 
بە ھیوای سەرکەوتنی زیاتر بو کوردساتی ئازیز

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە…

بروسکەی پیرۆزبای فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن لە ساڵیادی دامەزراندنی  کەناڵی کوردساتدا،  

بەڕێزان بەڕێوەبەر و میدیا کار و ڕۆژنامەنوسانی کەناڵی کوردساتی ئازیز، بە بۆنەی (٢٤) ساڵەی  دەمەزراندنی کەناڵە ئازیزەکەتان  گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەم و ھیوای سەرکە وتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.

کەناڵی کوردسات وەک میدیایەکی ڕاستگۆ و باوڕپێکراو  جێگای خۆی لە ناو میدیای کوردیدا کردوەتەوە  بوەتە جێگای متمانەوە وبڕوای گەلی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان ، زۆر بە بوێری و ڕاستگۆیانە ڕوماڵی سەرجەم ڕووداوەکان دەکات بێ جیاوازی لە ئاست ھەمو و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەکاندا بووە.

جارێکی تر پیرۆزە و ھیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین لە کارەکانی ئایندەتان،ھەر شاد و سەرکەوتوو بن.

لیوا رکن"ڕزگار جەبار محمد قادر"

فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەری بەرگری و فریاکەوتن
٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە... 

بەڕێزان بەڕێوبەر و کادر و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات بەبۆنەی ٢٤ ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی کوردساتەوە پیرۆزبای گەرمتان ئاراستە دەکەین، ھیواخوازین  ساڵی داھاتوو ساڵی  میدیایتان بێت لەسەر ئەو ڕێچکە میدیاییە سەنگینەی لەسەری بەردەوام بوونە، چۆن لە ڕابردووی کار کردنتاندا توانیوتانە بەھەق کوردسات ماڵی کوردان و ھەمووان بێت، کەناڵەکەتان لەماوی٢٤ساڵی میدیایدا خاوەنی متمانەی سەرجەم چین و توێژەکان بونە میدیای خێزانی کورد بونە و کلتور و داب و نەریتی کوردەواریتان پاراستووە کە ئەوەش بووەتە ھۆی ئەوەی خێزان بە ئاسودەیی و بە بڕواوە کردوویەتی کەناڵی بڕوا پێکراوی خۆی.

ھەروەھا ئێوە توانیوتانە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی و میدیایی خۆتان بەشێوە یاسای وسەردەمی بپارێزن، وە توانیویشتانە  ڕاستگۆبن و ڕاستگۆیانەش پەیامە میدیاییەکان بکەگەیەننە کوردستانیانی ئازیز.

جارێکی تر پیرۆزبایتان لێدەکەین و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

ھەرشاد و سەرکەوتوو سەرفرازبن 
مەکتەبی ڕێکخراوەدیموکراتییەکان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەقی پەیامەکە...

بەبۆنەی یادی بیست و چوار ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردساتەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێوەبەر و کارمەندان و خەمخۆرانی کەناڵەکەتان دەکەم، شەونخونی و کاری دڵسۆزانەتان بەرزدەنرخێنم.

کەناڵی ئاسمانی کوردسات لەماوەی تەمەنیدا خزمەتێکی گەورە و بەرچاوی بە بینەرانی کردووە و بووەتە مینبەری گەیاندنی دەنگی ھاونیشتمانیانی کورد و ھەمیشە ڕاستگۆیانە لە خەمی گواستنەوەی ھەواڵ و بابەتە گەرمەکانی ڕۆژدا بووە ، لەگەڵ ئەوشدا پابەندی نەریت و کەلتووری کۆمەڵگە و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بووە. ئەمەش وایکردووە کوردسات بکاتە کەناڵێکی نموونەیی و پێشەنگ لەمیدیای کوردیدا.

گەیاندنی پەیامی کەرکوکییەکان بەھەموو پێکھاتە جیاوازەکانەوە یەکێکی ترە لەو سەروەرییانەی کوردسات بۆ خۆی تۆماری کردووە و ھەمیشەش ڕۆڵی گەورەی بینیووە لە گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان.
دووبارە پیرۆزبایتان لێدەکەم ، ھیواخوازم ھەر لە گەشە و داھێنانی نوێدا بتان بینین.

رێبوار تەھا
سەرۆک لیستی ھاوپەیمانی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...216217218219220...807