حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندوە، پلانیان ھەیە لە ساڵی نوێدا ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی لە بواری نەوتدا جێبەجێبکەن بە مەبەستی زیادکردنی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت، لە وچارچێوەیەشدا کار دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم لە رێگای بەندەری جەیھانەوە.
وتیشی، گەشەسەندنێکی بەرچاویان لە کەرتی پاڵاوتندا بەدەستھێناوە و پلانیان ھەیە بگەنە خۆبژێوی و راگرتنی ھاوردەکردن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ساڵی رابردوو سەرکەوتو بوون لە پێشخستنی پڕۆژەکانی وەبەرھێنانی غازو بۆ ساڵی نوێش بەھەمانشێوە سەرکەوتن لەو بوارەدا بەدەستدەھێنن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا رایانگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەھلییەکان کۆبووەوە و بە پێی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەکاندا نرخی ھەر سەعاتێک بۆ یەک ئەمپێر٤٤ دینارە، بەمەش نرخی یەک ئەمپێڕی کارەبای مۆلیدەی ئەھلی گەڕەکەکان لە ناوشاری سلێمانی لەنێوان ١٣.٥٠٠ بۆ ١٤.٥٠٠هەزار دینارە، بەھۆی جیاوازی کارکردنیان نرخی ئەمپێرێک لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاواز دەبێت.
ڕاشیانگەیاند، ھەروەھا ئەو شوێنانەی بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکانیان لە حەوتی بەیانی بۆ یەکی شەوە، نرخی ئەمپێریان ١٧.٠٠٠ بۆ ١٨.٠٠٠ دینارە.ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان ٢٤ کاتژمێرییە نرخی ئەمپێریان ٢١.٠٠٠ بۆ ٢٢.٢٥٠ دینارە.
کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەھلییەکان، لەکۆنووسەکەدا جەختیان لەوە کردوەتەوە کە لەکاتی کوژاندنەوەی کارەبای نیشتیمانی نابێت کارپێکردنی مۆلیدە و پێدانی کارەبا بەھاوڵاتیان لە ١٠ خولەک زیاتر بخایەنێت، بەپێچەوانەوە خاوەن موەلیدەکە سزادەدرێت.
باسیانلەوەکردووە، خشتەی کارپێکردنی مۆلیدە بۆ مانگی یەک گۆڕانکاری تێدادەکرێت و مۆلیدەکان لەنێوان ١ی پاشنیوەڕۆ تا ١ی شەو ئەگەر کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە کاردەکەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر ٦:٣٠ تا ٨:٠٠ی بەیانی کاردەکەن. رۆژانی ھەینی و پشووە ڕەسمییەکان بەیانیان کارناکەن لەبری ئەوە سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆ کاردەکەن.
بەڕێوبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەپێی پێشبینییەکانی بەشی کەشناسی فڕۆکەخانە، پێشبینیکراوە دوای سەعات دووی بەرەبەیان، بەھۆی تەمومژی زۆر و کەمبوونەوەی ئاستی بینین، گەشتەکان بەشێوەیەکی کاتی رابگیرێن.
راشیگەیاند، ھەر کاتێک کەشوھەوا ئاسایی ببێتەوە دوبارە گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە.
دەقی پەیامەکە...
"بۆ کەناڵی کوردسات "
کەناڵی کوردسات یان کەناڵی نیشتیمان، یان کەناڵی چڵە نێرگزەکە، یان کەناڵی کوردان و ماڵی ھەموان، ھەموو ئەو ناوانە بۆ کەناڵی کوردسات کەمن و زۆرنین .
لە یادی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کەناڵی چڵە نێرگزەکە دا، ئەم چەندە پەیڤە دەکەم بە ملوانکەی بۆ وتنی چەند راستیەک بۆ خزمەتە زۆرە کانی ئەم کەناڵە ئازیزە، کە پێشکەشی کردووە و بەردەوامیشە لە پێشکەشکردنی خزمەتە، بە فەرھەنگ و ئەدب و زمان و کەلتورو فۆلکلۆری ئاوازی ڕەسەنی کوردی لە ھەر چوار پارچەی کوردستان، جێگای خۆیەتی ئاماژە بە دەوری کوردسات بکەین لە بواری دۆبلاژیش خزمەتێکی زۆری تاک بەتاک و خێزانی کوردی کردوە، دەکرێت ئاماژە بەدەوری ئەلقە دۆبلاژکراوەکان و بەرنامەی بەرنامە و دەیان نمونەی تر بدەین، ناکرێت باسی کورد ئایدڵیش نەکەین کە جوانترین دیاری کوردسات بوو بۆ کچ و کورانی ھەر چوار پارچەی کوردستان، لە ڕێگای ئەم بەرنامە جوانیدا کوردانی ھەر چوار پارچەی لە دەوری خۆی کۆکردەوە، ڕاستگۆیانە کەناڵی ھەموان بوو، کەناڵی کوردان بوو، کەناڵی دڵخوازی خێزانی کورد بوو، لە ڕاستیا دەست پێشخەریەکانی ئەوەندە زۆرن لە ئەژمار نایەن، بەڵام ھەمیشە بڵندگۆی پەیامی کوردانە و مرۆڤ دۆستانە بوە ، لە خۆشی و ناخۆشیەکانیشدا ئەوا خەمی ھەموانی کردۆتە کۆڵ و کەوتۆتە ڕاگەیاندنی چەندان کەمپین بۆ گەیاندنی پەیامی ھاوکاری ماددی و مەعنەوی ، بۆیە لەم یادە فرە قەشەنگ و ئامادە لە ڕۆحدا، ناکرێت ھیوای کاری باشتری بۆ نەخوازین وداوای کاری باشتری لێنەکەین، لەم یادەدا داواکارم کوردسات درێژە بە بەرنامەی کورد ئایدڵ بدات، دەستبکات بە بەرھەم ھێنانی فیلمی کوردی مێژوی و دۆکۆمێنتاری لەسەر مێژووی کورد و کەسایەتییە سیاسی و ھونەری و کۆمەڵایەتیەکانی کورد، بۆ ئەمەش کە تاکە کەناڵە دورە لە بەرنامەی سیاسی و حزبی، ھیوادارم بەردەوام خۆی بەدوربکرێت لە پەیامی حزبی، جێگای خۆیەتی داوا لە کەسایەتیە خواپێداوەکان بکات بۆ سەرخستنی پڕۆژە نیشتیمانیەکان چونکە لە ڕاستیدا کەناڵی کوردسات بڵندگۆ و خەمخۆری ئەدەب و فەرھەنگی کوردە.
جێگای خۆیەتی بەم بۆنەیەشەوە سڵاو ڕێزو چەپکە گوڵی ڕێزو وەفا و خۆشەویستی پێشکەش بە خاتوو ھێرۆخان " بکەین کە دامەزرێنەرو دەوری کاریگەری ھەبوە لە سەرخستنی ئەم پرۆژە نیشتیمانیە ، " داخەکەم پێگەی سیاسیەکەی غەدری زۆری لەم خاتوونە کردوە ، خۆزگە شارەوانی و ھونەرمەند و ئەدەب دۆستان بەیەکەوە بە پەیکەرێکی شایستەی ھێرۆخان سوچێکی شاریان دەرازاندەوە ،لێرەوە ھیوای تەندروست باشی بۆ دەخوازم ، جێگای خۆیەتی پیرۆزبای لە کارمەندان و ستافی کوردسات و ھەموو ئەوانەی بکەین کە ڕۆژێک لە ڕۆژان، بەھەر رێگایەک خزمەتێکی ئەم کەناڵەیان کردوە، چەپکێ نێرگز بۆ بینەرانی کوردسات و تەوای
ستافی کوردسات.
سلێمان مستەفا حەسەن
رۆژی سێشەممە ھێزێکی سوپای عێراق چونەتە سەر گەڕەکی نەورۆز لە شاری کەرکوک و داوای چۆڵکردنی گەڕەکەکەیان لە دانیشتووانەکەی کرد.
خالید شوانی وەزیری دادی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سکاڵای لەسەر ھێزەکەی سوپای عێراق تۆمار کردوە و ئەو پیشێلکارییەی سوپای عێراقی گەیاندوەتە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری بەرگری.
وتیشی سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری جەختیان کردووەتەوە کە ھەوڵدەدەن کێشەکە چارەسەر بکەن و ئەو خانوانەی داگیرکراون بگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان.
ھاوکات سەباح حەبیب ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نوێنەرانی کورد و فراکسیۆنی یەکێتی لەسەر خەتن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و رۆژی چوارشەممە رێکارە یاساییەکان دەگرنە بەر بۆ کشانەوەی ئەو ھێزە.
وتیشی، ھەڵکوتانە سەر ئەو ماڵانە گونجاو و قبوڵکراو نییە و لەگەڵ خەڵکی گەڕەکەکە ھەموو رێکارێکی یاسایی دەگرنە بەر بۆ کشانەوەی سوپا و دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی خانووەکانی ئەو گەڕەکە.
ئەم دوو کچە کە ناویان ( زەینەب خالد، ھەیام خالد)ە، ساڵی ١٩٧٩ لەکاتێکدا تەمەنیان چوار ساڵان و شەش ساڵان بوو، بەھۆی ئەوەی باوکیان پێشمەرگە بوو، لە لایەن حکومەتی بەعسەوە رفێنراون و دواتر بە سوریا فرۆشران، دایک و کەسە نزیکەکانی دیکەشیان دەستگیرکران.
ئەو دوو کچە دواتر ھەر لە وڵاتی سوریا ھاوسەرگیریان لەگەڵ دوو کوردی رۆژئاوای کوردستان کردووە و یەکێکیان لە ساڵی ١٩٩٩ و ئەوەی دیکەشیان لە ٢٠١١ چووەتە ئەڵمانیا.
مەسعود خالید برای کچەکان دەڵێت، لە رێگەی کەسوکاریانەوە زانیویانە کە دوو خوشکەکەی لە ئەڵمانیان و لە رێگەی پشکنینی (دی، ئێن، ئەی) یەوە پشتراست بووەتەوە کە خوشکی ئەون و بەیەک گەیشتوونەتەوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئێوارەی سێشەممە لە ھۆتێل مەسایە لە شاری ھەولێر تەرمی تاریق عماش بەڕێوەبەری جێنەجێکاری گوندی لوبنانی و ھۆتێل مەسایە دۆزرایەوە، تا ئێستاش ھۆکاری گیانلەدەستدانەکەی ئاشکرا نەکراوە.
وتیشی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گوندی لوبنانی رەتی کردوەتەوە، تارق عماش لە ھۆتێل کوژرابێت یا خود گیانیلەدەستدابێت، بەڵکو دوای تێکچونی باری تەندروستی ڕەوانەی نەخۆشخانەکراوە و دواتر گیانیلەدەستداوە.
تاریق عماش بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گوندی لوبنانی و ھۆتیل مەسایە لەھەولێر خەڵکی لوبنانە، لە بنەماڵەی سەعد حەریری سەرۆکوەزیرانی پێشووی لوبنانە، بڕیارە رۆژی چوارشەممە تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە زێدی خۆی لە لوبنان.
پێشەوا ھەورامانی وتەبێژی حکومەتی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارە رۆژی شەممەی داھاتوو شەشی کانوونی دووەم وەفدێکی حکومەتی ھەرێم بەسەرۆکایەتی وەزیری دارایی سەردانی بەغداد بکات.
وتیشی، ئامانجی سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر یاسای نەوت و غاز و ھەمواری یاسایی بودجە و دۆزینەوەی رێگە چارەیەکی یەکجارەکی بۆ بابەتی مووچە و چارەسەرکردنی ئەو بابەتە.
دەقی پەیامەکە....
پیرۆزبێت ساڵڕۆژی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات
بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای میدیایی کوردسات و بەڕێوەبەران و کارمەندانی دەزگاکە، پیرۆزبایی یادی ٢٤ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات لە ئێوە ی بە ریز و خوشە ویست
کوردسات دەنگ و رەنگی کوردانە لە تەواوی دنیا، ھەمیشە پەیامی نیشتمانیی و کوردستانیانەی گەیاندووە، وەک چۆن لە رابردوودا خزمەتێکی گەورەتان بە کاروانی خەباتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی کوردی کردوە لەم پێناوەشدا ڕەنج و ماندووبونێکی زۆرتان کێشا، بەھیوام لە داھاتوشدا شاشە ڕەنگین و خۆشەویستەکەی کوردسات وەک میوانێکی ھەمیشەیی و ڕوح سوکی ھەموو ماڵێکی کورد لە ھەرکونجێکی ئەم جیھانە پڕ بکات لە زانیاری و ھەواڵ و بەرنامەی جۆراو جۆر لە دڵ و دەرونی ھەموو لایەک ببێتە مایەی ڕەزامەندی چاوەکان و ھەمیشە لەسەر کوردسات بن.
دووبارە پیرۆزەو ھەمووساڵ بەھیوای کاری جوان و گەورەتر.
دلێر شوانی
بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی پارێزگای کەرکوک
ڕێکخراوی ھەنگاو راشیگەیاند، ھۆکاری گیانیان لەدەستدانی ئەو کۆڵبەرانە بە رێژەی لە ٨٥% بەھۆی تەقەی ھێزە ئەمنییەکانەوەیە، ھۆکارەکانی تریش گەراندووەتەوە بۆ تەقینەوەی مین، سەرماو، و ڕووداوی ھاتوچۆ.
ھاوکات، قوباد کەرمپوور ئەندامی ئەنجومەنی باڵای پارێزگاکان رایگەیاند، لە ٥٠% ئەو کۆڵبەرانە بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەریان ھەیە، بەڵام بەھۆی سەختی رەوشی ئابووریەوە ئەو کارە مەترسیدارە دەکەن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی دژەتیرۆری ھەولێر، سەعات ٩:٥٢ دەقەی بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر کراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، فڕۆکەی بێفڕوان لە لایەن میلیشیا لە یاسادەرچووەکانەوە ئاڕاستە کرابوو، بەڵام تێکشکێندرا و خراوەیەخوارەوە.
ئەوەش سێیەم ھێرشە لە ماوەی کەمتر لە ھەفتەیەکدا دەکرێتە سەر ھەولێر کە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەرپرسیارێتی خۆی لە دوو ھێرشیان ڕاگەیاندووە.
دەقی پەیامەکە...
ماندووبوون و ئەزموونی میدیایی ساڵانی رابردووتان بەرز دەنرخێنین مایەیی ستایشە، بەدڵنیاییەوە کوردسات بەشێکی سەرەکییە لە مێژووی میدیای کوردی بەتایبەتی ئەزموونێکی نوێ و ناوازەی میدیای بینراوبوو لە کوردستاندا.
ھەر بۆیە ھیواخوازین کوردسات ھاوشێوەی رابردوو، ھەمیشە بە ھەواڵ و زانیاری و بەرنامە جوانەکانی بە درەوشاوەی خۆی لە پانتایی فراوانی پەخشی راگەیاندنی کوردی بھێڵێتەوە.
دەقی پەیامەکە...
بەڕیزان/ بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات
بەبۆنەی یادی ٢٤ ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردساتەوە جوانتری و رازاوەترین چەپلە گوڵی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و کارمەندان و خەمخۆرانی کەناڵەکەتان دەکەم.
کەناڵی ئاسمانی کوردسات لە ماوەی تەمەنیدا خزمەتێکی گەورە و بەرچاوی بە بینەران کردووە و ھەمیشە راستگۆیانە لە خەمی گواستنەوەی ھەواڵ و بابەتە گەرمەکانی رۆژدا بووە، لەگەڵ ئەوەشدا پابەندی نەریت و کەلتووری کۆمەڵگە و خێزان و ئیتیکی رۆژنامەوانی بووە.
پاکیزە عەلی غەفور
بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاکەوتن
دەقی پەیامەکە...
لەناخی دڵمانەوە پیرۆزبایی بیست و چوار ساڵەی تەمەنتان لێ دەکەین.
٢٤ ساڵ پڕ سەروەری و شانازی و پڕ لە خزمەت و کۆڵنەدان، ئەم کەناڵە جوانە بە رۆحییەتی پێشمەرگە ئاسا، بێ ووچان بێ ماندوو بوون، خزمەتی ڕەوتی رۆژنامەگەری و زمانی شیرینی کوردی کردووە.
خۆشحاڵم لەم ساڵیادەدا، سوپاس گوزاری ئێوەبین. کە ھەمیشە سەنگ و قورسایی خۆتان پارستوە و لەبەرەی گەل بوون.
دەخوازین ساڵی نوێی کارکردنتان بەردەوامیدان بێت بە ئەزموون و تێکۆشانی ڕابردووتان لەپێناو خزمەتکردنی زیاتر.
بەرزان کەریم محمود
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان
لیوا کاوە غەریب، فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھێزەکانی ھەواڵگری کەرکوک، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ناحیەی لەیلانی سەربە کەرکوک، توانیویانە تۆمەتباری کوشتنی پۆلیسەکەی بازاڕی لەنگەی کەرکوک دەستگیر بکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبارەکە بە ڕەچەڵەک عەرەبە و خەڵکی ناحیەی ڕەشادە، لەئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستیپێکردووە.
فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک وتیشی، زانیاری و سەرەداوی نوێیان لەسەر کەیسەکە بەدەست گەیشتووە و لە داھاتوویەکی نزیکدا ئەنجامەکانی رادەگەیەنن.