ئەمریكا پشتیوانیكردنی لە رێككەوتنەكانی حكومەتی هەرێم و كۆمپانیاكان دوپات دەكاتەوە
کەژان
٢٣ی ئایاری ٢٠٢٥
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پشتیوانی بۆ رێككەوتنەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و كۆمپانیا ئەمریكییەكان دەربڕی و داواشی لە حكومەتی عیراق كرد رێز لەو رێككەوتنە بگرێت.
تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتەكەی دڵخۆشە هەرێمی كوردستان رێككەوتنی گەورەی لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان ئیمزا كردوە بە مەبەستی فراوانكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە ناوچەكەدا.
بروس روونیشیكردەوە، ئەو رێككەوتنانە یارمەتی عیراق دەدات بۆ ئەوەی سەرچاوە ناوخۆییەكانی بەكاربهێنێت و سەربەخۆ بێت لە وزە، ئەوەش لە پێشینەی كارە سەرەكییەكانی ئیدارەی ئەمریكا و پرسێكی گەورەی ئاسایشی نیشتمانییە.
بروس داواشی لە حكومەتی عیراق كرد رێز لەو رێككەوتنە ئابورییە گرنگە بگرێت، كە پێویستە بۆ خۆشگوزەرانی و سەركەوتنی عیراق. جەختی لەوەش كردەوە، بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و عیراق و هەرێم لەوەدایە كە هەرێمێكی بەهێز و خۆراگڕ لە چوارچێوەی عیراقێكی فیدراڵیی هەبێت.