بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی باکور رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری باران بارین و هەورە بروسکە هەیە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمرۆ لە ناوچە شاخاوییەکانی باکور و رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری باران بارین و هەورە بروسکە هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم خێرایی با زیاد دەکات و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی کەمێک تۆز و خۆڵ لە ناوچەکە.

کەشناسی هەرێم راشیگەیاند: سبەینێ ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلە نزمتر دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.