بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی: بەهۆی بڕانی کارەباوە دابەشکردنی ئاو راگیراوە
هەساو ئەمیر
٢٥ی ئایاری ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاندووە، بەهۆی بڕانی کارەبا لە دوو پرۆژەی ئاوی دوکان، دابەشکردنی ئاو راگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاندووە، لە سەعات 3:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە کارەبا لە هەردوو پرۆژەی یەک و دووی ئاوی سلێمانی بڕاوە و بەهۆیەوە دابەشکردنی ئاو لەو دوو پرۆژەیەدا وەستاوە.
ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا تیمەکان سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەن بۆئەوەی دابەشکردنی ئاو ئاسایی ببێتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی 21ی ئەم مانگە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاندبوو، بەهۆی پاککردنەوەی هێڵی یەک و دووی ئاوی دوکان- سلێمانی لە لم و پاشماوەی گەشتیاران، دابەشکردنی ئاو بۆماوەی 24 سەعات رادەگرن.