ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی سێ تیرۆریستی داعش رادەگەیەنێت
رەوەز
٢٣ی ئایاری ٢٠٢٥
ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا دەستگیركردنی سێ تیرۆریستی داعشی لە چەند ناوچەیەك ئاشكرا كرد.
بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش, بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاری لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی عیراق لەسنووری سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزورتوانیان سێ تیرۆریستی داعش دەستگیربكەن.
ئاسایش ئاماژەی بەوەداوە لە ماوەی 6 تا 21ـی ئەم مانگە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە، دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری وورد لە چەند هەڵمەتێكدا ئەو تیرۆریستانەیان دەستگیر كردوە.
بە پێی راگەیەنراوەكەی ئاسایشی هەرێم ئەو سێ تیرۆریستەی داعش كە لە دەورووبەری سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور, دەستگیركراون لەلایەن دادگاكانەوە داواكراو بوون، لەرابردوودا ئەندامی چالاكی گرووپی تیرۆریستی داعش بوون بە ماددەی چواری یاسای تیرۆر روبەڕوی یاسا دەكرێنەوە.