یانەی بەرشەلۆنە دەستپێشخەرییەکی نوێی بە ناوی "خولی راهێنانی هیوا" دەستپێکردووە کە ئامانجی بەرەوپێشبردنی ئاشتی لە رۆژئاوای کوردستان و هەرێمی کوردستانی عیراقە.

ئەم دەستپێشخەرییە نێودەوڵەتییە بە سەرۆکایەتی دامەزراوەی ئێف سی بەرشەلۆنە و بە هاوکاریی چەندین رێکخراوی نێودەوڵەتی جێبەجێ دەکرێت.

پڕۆژەکە تۆپی پێ بەکاردەهێنێت وەک ئامرازێک بۆ ئاشتەوایی و ئامانجی دووبارە بنیاتنانەوەی پەیکەری کۆمەڵایەتی لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی شەڕە.

لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا قوتابخانەی تۆپی پێی کۆمەڵایەتی دادەمەزرێنرێت کە نەک تەنها چالاکی وەرزشی پێشکەش دەکات، بەڵکو هەوڵی چاکبوونەوەی کۆمەڵایەتیش دەدات.

وابڕیارە گرنگییەکی تایبەت بە بەهێزکردنی گەنجان دەدرێتەوە، بەتایبەتی کچان و گەنجانی پاشخانی پەراوێزخراو لەوانەش ئاوارە ناوخۆییەکان و پەنابەران.

ئۆلێگێر پرێساس، بەرگریکاری پێشووی بەرشەلۆنە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا سەرکردایەتی چەندان مەشقی کردووە لە سەرانسەری ناوچە کوردستانییەکان بۆ ئامادەکردنی ستافی راهێنەرایەتی.