بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمرۆ لە هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە و سبەینێش ئەگەری باران بارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما بە بەراورد بە دوێنێ زیاتر بەرز دەبنەوە.

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ شەممە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، هەروەها  لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری کەمێک باران و هەورە بروسکە هەیە .

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە نزمدەبنەوە.

هاوکات بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی عیراق ئەمڕۆ لە شارەکانی دیوانییە و ناسڕیە و بەسرە پلەکانی گەرما دەگاتە ئاستی نیوەی کوڵان.