دوێنێ رێورەسمی دەستبەکاربوونی دۆناڵد تڕەمپ وەک 47ـەم سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوەچوو و ئاهەنگی دەستبەکاربوونەکەی کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، لە یەکێک لە وێنەکاندا کە بڵاوکراوەتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەم جۆرە ناوی دەبەن: 884 ملیار دۆلار لە یەک وێنەدا.
لە وێنەکەدا چوار ملیاردێری جیهان دەردەکەون، کە بەکۆی گشتی سامانەکەیان بە ٨٨٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت و لەوەشەوە وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ناونراوە، "٨٨٤ لیار لە یەک وێنەی رێورەسمی دەستبەکاربوونی تڕەمپدا".
لە وێنەکەدا هەریەک لە مارک زوکەربێرگ سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا، ئیلۆن مەسک سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس، جێف بیزۆس دامەزرێنەری ئەمازۆن و ساندرا بیتچای سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای گوگڵ لە باڵەخانەی کاپیتۆڵ وەستاون.
بەپێی راپۆرتە جیهانییەکان، ئیلۆن مەسک سامانەکەی بە 433 ملیار دۆلار، جێف بیزۆس بە 239 ملیار دۆلار، مارک زوکەربێرگ بە 211 ملیار دۆلار و ساندرا بیتچای بە 1.3 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
لە رێورەسمی دەستبەکاربوونەکەیدا تڕەمپ رایگەیاند، سەردەمی زێڕێنی ئەمریکا دەستی پێکرد و وتیشی، رێگە نادەن هیچ کەسێک هەلەکان دژی ئەمریکا بقۆزێتەوە.
لەگەڵ ئەوەی بەشێکی زۆری خەڵک بە بەرزکردنەوەی پلەی کارەکانیان دڵخۆش دەبن، بۆ هەندێک کەس دەبێتە هۆکاری لەدەستدانی کارەکەیان.
راپۆرتەکان ئەوە دەردەخەن نزیکەی ٤٠٪ی ئەو کەسانەی لە کارەکانیاندا پلەیان بەرز دەکرێتەوە، نامەی دەست لەکار کێشانەوە پێشکەش دەکەن، ٣٥٪ی کەسەکانیش هەست بە خراپبوونی تەدروستیی جەستەیی و دەروونیان دەکەن. توێژینەوەکانیش هۆکارەکەی بۆ چەند لایەنێک دەگەڕێننەوە، لەوانەش زیادبوونی ئەرکی نوێ زۆر جار کار دەکاتە سەر ژیانی کەسیی کارمەندەکان.
مەروە کەرورە توێژەر و شارەزا لە بواری گەشەپێدانی مرۆییدا بۆ ماڵپەڕی سکای نیوز ئەوەی خستووەتە روو، بەشێکی ئەو کەسانەی کە پلەیان بەرزدەکرێتەوە، بەهۆی ئەوەی ئەرک و بەرپرسیارێتی نوێیان پێدەدرێت و زیاتر ماندوو دەبن، زۆرجار توشی هێدمە 'شۆک' دەبن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرجار ئەو ئەرکە نوێیە وایانلێدەکات وا هەستبکەن کە ناتوانن بەجێی بگەیەنن و دەبێتە هۆی ئەوەی نامەی دەست لەکار کێشانەوە پێشكەش بکەن.
ئەو توێژەرە باسی لەوەشکردووە، هەندێک کەس لەدوای پلە بەرزکردنەوەیان بە ئاسانی ناتوانن هاوسەنگی لەنێوان کار و ژیانی کەسیدا رابگرن، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی فشاری جەستەیی و دەروونی لەسەریان دروست ببێت، چونکە بەرپرسیارێتی نوێ پێویستی بەوەیە کاتی زیاتری بۆ تەرخان بکرێت، بۆیە رەنگە ئەوەش ببێتە هۆی ئەوەی کاریگەریی لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی و خێزانی ئەو کەسانە دروست بکات.
مەروە کەرورە ئەو بەرپرسیارێتییەی خستە ئەستۆی دامەزراوەکان، کە بتوانن کەشێکی وا بۆ کارمەندەکانیان بڕەخسێنن لەکاتی بەرزکردنەوەی پلەکانیاندا هاوکاریان بکەن بە ئاسانی رێچکەی بەرپرسیارێتییە نوێیەکە وەربگرن و سەرکەوتوو بن تیایدا، رێگە نەدەن فشاری دەروونی جەستەیی بە جۆرێک لەسەریان زیاد بکات بیانگەیەنێتە ئەو بڕیارە.
وتیشی، پلەبەرزکردنەوەی زنجیرەیەکی بەرێوەبردنە و هەمیشە بوونی هەیە، بەڵام ئەگەر ئەو ژینگەیەی کاری تێدا دەکرێت گونجاو نەبێت و هاوکاری کارمەندەکانی نەبێت، ئەوا رەنگە بگۆڕێت بۆ بارێکی قورس بەسەر شانی کەسەکانەوە.
دوای ئەوەی دوێنێ بە رەسمی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا راگیرا، ئەمڕۆ کەوتەوە کار و لەئێستادا بەکارهێنەران دەتوانن کاری پێبکەن.
دوێنێ دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کە ئەمڕۆ مەراسیمی سوێندخواردنو دەستبەکاربوونەکەی بەڕێوەدەچێت رایگەیاند، تیک تۆک دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەمریکا.
دوێنێ یەکشەممە، بە رەسمی تیک تۆک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا راگیرا، شەوی پێش ئەوەش، لە پەڕەی سەرەکی ئەپڵیکەیشنەکە لای ئەو بەکارهێنەرانەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە ئەپەکە بەکاردەهێنن نووسرا، یاساکانی ئەمریکا لە رۆژی ١٩ی مانگەوە تیک تۆک رادەگرن و ئەوان کاردەکەن بۆئەویە چی زووە بتوانن زووتر ئەپڵیکەیشنەکە بخەنەوە کار.
داوای لێبوردنیشیان لە بەکارهێنەرانیان کرد و داوایان لێکردن، لەسەر ئەپەکە بمێننەوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی بی بی سی، تیک تۆک 170 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا.
رۆژی 17ی ئەم مانگە دادگای باڵای ئەمریكا بڕیاری قەدەغەكردنی تیك تۆكیدا، ئەوەش دوای ئەوەی ئیدارەی بایدن بە دادگای باڵای راگەیاند، تیكتۆك زانیاری لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی لە بەکارهێنەران كۆدەكاتەوە بۆیە پێویستە قەدەغە بكرێت، چونكە چین دەتوانێت بە نهێنی دەستكاری پلاتفۆڕمەكە بكات بۆ پێشخستنی بەرژەوەندییە سیاسییەكانی و زیان بە ئەمریكا بگەیەنێت.
لەبەرامبەر ئەوەشدا میدیاكانی ئەمریكا باسیان لەوە دەکرد، ترەمپ نایەوێت تیك تۆك لە ئەمریكا قەدەغە بكرێت بەڵكو دەیەوێت ئەپەكە لە چین بكڕێتەوە و ئەمریكا خاوەندارێتی بكات، لەسەر ئەم پرسەش قسەی لەگەڵ سەرۆكی چین كردووە و بڕیار وایە لەماوەی سەرۆكایەتییەكەیدا ئاڵوگۆڕی خاوەندارێتی ئەپەكە ئەنجامبدات.
کاتێک ئۆتۆمبێلێک پەکی دەکەوێت لە شوێنێکی نەگونجاودا، رەنگە شۆفێرەکەی داوای هاوکاری بکات و بە چەند کەسێکەوە تاوەکو لایەکی شەقام پاڵی بنێن، ئەوە ئەو دیمەنەیە کە ئاساییە، بەڵام ئەوەی نامۆیە پاڵنانی فڕۆکەیە، کە لە فڕۆکەخانەیەکی هیندستان روویداوە.
بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی پاڵنانی فڕۆکەیەک لەلایەن تیمێکی فڕۆکەوانییەوە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، کە دیمەنەکە لە یەکێک لە فڕۆکەخانەکەنای هیندستان روویداوە و لەبری راکێشانی فڕۆکەکە بە کرێن چەند کەسێک بە دەست پاڵی دەنێن.
روداوەکە لە فڕۆکەخانەی گوجەراتی رۆژئاوای هیندستان روویداوە، تیمەکە ویستوویانە فڕۆکەکە ببەنە شوێنێکی دیکە و پشکنینی تەکنیکی بۆ بکەن.
لەمڕۆوە بە رەسمی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا راگیرا و تیک تۆکیش لەسەر ئەپی تۆڕەکەی داوای لێبوردنی لە بەکارهێنەرانی کردووە و نووسیویەتی، کاردەکەن بۆ بەکارخستنەوەی ئەپەکەیان.
لەمڕۆ یەکشەممەوە بە رەسمی ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا راگیرا، شەوی رابردووش، لە پەڕەی سەرەکی ئەپڵیکەیشنەکە لای ئەو بەکارهێنەرانەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە ئەپەکە بەکاردەهێنن نووسرا، یاساکانی ئەمریکا لە رۆژی ١٩ی مانگەوە تیک تۆک رادەگرن و ئەوان کاردەکەن بۆئەویە چی زووە بتوانن زووتر ئەپڵیکەیشنەکە بخەنەوە کار.
داوای لێبوردنیشیان لە بەکارهێنەرانیان کرد و داوایان لێکردن، لەسەر ئەپەکە بمێننەوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی بی بی سی، تیک تۆک 170 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا.
رۆژی 17ی ئەم مانگە دادگای باڵای ئەمریكا بڕیاری قەدەغەكردنی تیك تۆكیدا، ئەوەش دوای ئەوەی ئیدارەی بایدن بە دادگای باڵای راگەیاند، تیكتۆك زانیاری لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی لە بەکارهێنەران كۆدەكاتەوە بۆیە پێویستە قەدەغە بكرێت، چونكە چین دەتوانێت بە نهێنی دەستكاری پلاتفۆڕمەكە بكات بۆ پێشخستنی بەرژەوەندییە سیاسییەكانی و زیان بە ئەمریكا بگەیەنێت.
جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەكردنی تیك تۆك دەكەوێتە ئەستۆی ئیدارەی ترەمپ كە 20ـی مانگ دەستبەكار دەبێت، بەڵام ترەمپ بۆچونێكی جیاوازی هەیە و بە میدیاكانی وتووە كە خۆی چارەسەری دەكات.
میدیاكانی ئەمریكا باس لەوەدەكەن، ترەمپ نایەوێت تیك تۆك لە ئەمریكا قەدەغەبكرێت بەڵكو دەیەوێت ئەپەكە لە چین بكڕێتەوە و ئەمریكا خاوەندارێتی بكات، لەسەر ئەم پرسەش قسەی لەگەڵ سەرۆكی چین كردووە و بڕیار وایە لەماوەی سەرۆكایەتییەكەیدا ئاڵوگۆڕی خاوەندارێتی ئەپەكە ئەنجامبدات.
لەگەڵ ئەوەی تەمەندرێژی خەونێکە زۆرکەس ئاواتی بۆ دەخوازن، بەڵام کۆمپانیاکانی ژاپۆن بەدەست تەمەندرێژی دانیشتوانی وڵاتەکەوە دەناڵێنن و باس لەوەدەکەن، بەشێکی زۆری دانیشتوانی ژاپۆن بەتەمەنن و وڵاتەکە گەنجی کەمە، ئەوەش کاریگەری کردووەتە سەر ئیشوکاری ئەوان.
حکومەتی ژاپۆن ئاماژەی بەوەکردووە، گرفتی کەمی دەستی کاریان هەیە لە وڵاتەکەدا، بەتایبەت لەو کۆمپانیایانەی کە شێوەی کارکردنیان بە جۆرێکە زیاتر پێویستیان بە گەنجە یان کۆمپانیای بچووکن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رێژەی کەمی کرێکار لە وڵاتەکەدا بە جۆرێکە، پێشتر نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە و نیگەرانن لەوەی رێژەکە لە ساڵانی داهاتوودا ئەوەندە زیاد بکات کاریگەریی لەسەر گەشەی ئابووری ژاپۆن هەبێت.
لەلایەکی دیکەوە کۆمپانیای "تێیکۆکو دەیتا بانک" ئاماژەی بەوە کردووە، لە ساڵی ٢٠٢٤دا رێژەی کەمی کرێکاریان بە رێژەی ٣٢٪ بەرزبووەتەوە، بە جۆرێک ٣٤٢ کارمەندیان کەم بووە.
هاوکات، زۆرینەی کۆمپانیاکانی دیکەش باس لەوەدەکەن، لە ساڵی ٢٠٢٤دا رێژەی کرێکاریان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی گرفتیان لە ئیش و کارەکانیاندا بۆ دروست ببێت.
ژاپۆن یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین کەسانی بەتەمەنی تێدایە و تاوەکو مانگی ٩ی ساڵی رابردوو ریکۆردی جیهانی شکاند بەوەی، ٩٥ هەزار و ١٠٠ کەسی وڵاتەکە تەمەنیان گەیشتووەتە ١٠٠ ساڵ و زیاتر.
رێکخراوی نیشتیمانی بۆ گەشتیاریی لە ژاپۆن رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا وڵاتەکە ژمارەی پێوانەیی لە بەرزی رێژەی گەشتیاردا شکاندووە و نزیکەی ٣٧ ملیۆن گەشتیار سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.
رێکخراوی نیشتیمانی بۆ گەشتیاریی لە ژاپۆن رایگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠٢٤دا زیاتر لە ٣٦ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی وڵاتەکەیان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوە بەرزترین ژمارەیە تاوەکو ئێستا تۆمار کرابێت، بەوپێیەی زۆرترین رێژەی گەشتیار رووی لە ژاپۆن کردبێت لە ساڵی ٢٠١٩دا بووە و ژمارەکەش ٣٢ ملیۆن کەس بوو.
بەر لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ژمارەی ئەو گەشتیارانەی روویان لە ژاپۆن دەکرد بەشێوەیەکی بەرچاو ساڵانە بەرزدەبووەوە، بە جۆرێک تەنها لە نێوان ساڵانی ٢٠١٢ بۆ ٢٠٢٠، پێنج هێندە بەراورد بە ساڵانی پێشووتر زیادی کردبوو.
بەپێی ئەو راپرسییانەشی ئەنجامدراون و شارەزایانی بواری گەشتیاری باسی دەکەن، بەرزی رێژەی گەشتیار لە ژاپۆن بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە لەوانەش دابەزینیبەهای دراوەکەی.
باس لەوەشدەکەن، وڵاتەکە شارەزایانە بازاڕ بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی پەیدا دەکات و چەندین شوێنی گرنگی گەشتیاری لەناو سروشت و شاخەکاندا دابین کردووە، یەکێک لەوانەش شاخی فوجی و پەرستگا کۆنەکان و چێشتخانەکانی سوشین. کە بازاڕپەیداکردنەکەی بە جۆرێکە، لە زنجیرە و فیلم و ئەنیمەیشنەکانی بەرهەمیدەهێنێت، گرنگیان پێدەدات و باسیان دەکات.
لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت، لە یەکێک لە ناوچە گەشتیارییەکانی بۆلیڤیا تیمساحێک هێرشدەکاتە سەر بەلەمێکی گەشتیاران، بەڵام هیچ کەسێک بریندار نابێت.
بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی داگیرکردووە، کاتێک بەلەمێک کە پێنج گەشتیاری لەسەرە، لەناکاو تیمساحێک لە جۆری 'تیمساحی رەش' دەردەکەوێت و هێرشدەکاتە سەر بەلەمەکە، بەڵام بە رێکەوت کەس لەو شوێنەدا نییە کە تیمداحەکە هێرشی دەکاتە سەر، تەنها ژنێک لە نزیکییەوەیەتی.
گەشتیارەکان بۆ میدیاکان باسیان لەوە کردووە، ساتێکی ترسناک بووە و لەدوای هێرشەکەوە راستەوخۆ ئەو ژنە شوێنی خۆی گۆڕیوە لەسەر بەلەمەکەدا.
تیمساحی رەش، ئەو جۆرەی تیمساحە کە درێژییەکەی دەگاتە شەش مەتر و کێشی ٣٠٠ کیلۆگرامە. بەشێوەیەکی گشتی لە چەند شوێنێکی ئەمریکای لاتیندا دەژی.
چیرۆکی ئەو سەگە میسرییە کە سەرکەوت بۆ لوتکەی ھەرەمی شا خەفرەع کە دووەم گەورەترین ھەرەمی جیزەیە، تا ئێستاش لەلایەن جیھان و ئاژانسەکانی ھەواڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بازنەکانی گەشتیاری نێودەوڵەتییەوە باسیان لێدەکرێت.
دوای ئەوەی گەشتیارێکی ئەمریکی ١٠٠ ھەزار جونیەی میسری پێشکەش کرد بۆ کڕینی، و یەکێکی دیکەش داوایکرد بڕی ٢٥ ھەزار جونیەی میسری بدات بۆ ئەوەی وێنەیەکی سێڵفی لەگەڵیدا بگرێت، کۆمپانیای کینگ توت تۆرسی ئەمریکی کە بنکەکەی لە ئەمریکایە، ھەنگاوێکی بێوێنە و سەرنجڕاکێشی-نا، و بەرنامەی نوێی گەشتیاری خۆی لە ئەمریکا و کەنەدا دەستپێکرد بۆ سەردانی میسر لە بەرنامەیەکی پێنج ڕۆژەدا کە بریتییە لە سەردانی ھەرەمەکانی جیزە، سەردانی مۆزەخانەی گەورەی میسر، کە بەشێکی کراوەتەوە، و ڕێکخستنی نانخواردنی نیوەڕۆ بە یاوەری سەگەکە.
محەمەد شەربینی شارەزای بواری گەشت و گوزار پەیامێکی بۆ بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای کینگ تۆت نارد و وتی، ئەم بەرنامەی گەشتە شتێکی دەگمەنە، لە ھەمان کاتی کردنەوەی مۆزەخانەی گەورەی میسڕ ئەو سەگەش بەسەر ھەرەمی مەلیک خەفرەعدا سەرکەوت، بۆیە ئەگەر ئەم دوو رووداوە پێکەوە ببەستینەوە دەبێتە بومەلەرزەیەک لە سۆشیاڵ میدیا جیھانی و جیاوازەکاندا، ئەم رووداوە بووەتە ھۆی زیادبوونی خواستی ئەمریکیەکان لە سەردانکردنی میسڕ و ئاسەوارەکانی و ئاشنابوون بە مێژووە کۆنە بەنرخەکەی، بەتایبەتی کە ئەو کۆمپانیایە تاکە کۆمپانیایە کە خوانێک لەگەڵ سەگی فیرعەونی لە نزیک ھەرەمەکانی میسڕ رێکدەخات، بەتایبەتی دوای ئەوەی سەگەکە بووەتە باسی رۆژ، لە کاتێکدا سەرنجی ملیۆنان کەسی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە لە جیھاندا بە چێژ وەرگرتن لە ساتە پاشاییانەکەی لە دڵی شارستانیەتی میسڕی گەشاوەدا.
حکومەتی هۆنگ کۆنگ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بەبەردبوویەکی دەیناسۆر لە "دوورگەی بەندەر"ی باکووری رۆژهەڵاتی شارەکە دۆزراوەتەوە، بەپێی توێژینەوەکان دەرکەوتووە کە بەبەردبووەکە دەیناسۆرێکی گەورەیە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٦٦ بۆ ١٤٥ملیۆن ساڵ پێش ئێستا.
"بێرنادێت لین"، سکرتێری گەشەپێدانی هۆنگ کۆنگ وتی: لە ساڵی ١٩٧٩، "دورگەی بەندەر" وەکو شوێنێکی گرنگی زانستی دیاریکراوە؛ ئەم دۆزینەوەیەش لەم ناوچەیەدا گرنگە و بەڵگەیەکی نوێیە بۆ توێژینەوەی بەبەردبووەکان لە هۆنگ کۆنگ.
مایکل پیتمان، یاریدەدەری پرۆفیسۆری زانستەکانی ژیان لە زانکۆی چین لە هۆنگ کۆنگ وتی، دڵخۆشین بەوەی هێشتا هەندێک شت لەسەر زەوی ماوە بتوانین بیدۆزینەوە.
وتیشی ئەم دۆزینەوەیە تاکە بەبەردبووی سەردەمی دەیناسۆرەکانە کە تا ئێستا لە هۆنگ کۆنگ دۆزرابێتەوە چونکە هەموو ئەوانەی پێشتر دۆزراونەتەوە رووەکی و ئاوی و چەند جۆرێکی ماسی بوون.
پیتمان، ئاماژەی بەوەکرد کە دۆزینەوەی بەبەردبووی دەیناسۆرەکان لە ناوچەکەدا حاڵەتێکی دەگمەنە چونکە تا ئێستا پاشماوەی بەبەردبوو ئێسکە پەیکەرەکان لە باشووری چین نەدۆزراوەتەوە.
ئەو کەشتییە لەلایەن کۆمپانیای "ئینچیوتڤ مەشینز" دروستکراوە و یەکەمین جارە کە ئەمریکا لە دوای ساڵی ١٩٧٢ و لە دوای سەردەمی ئەپۆلۆ دەگەڕێتەوە سەر مانگ.
ھەرچەندە پەیوەندی ئەو کەشتییە بە زەوییەوە لەسەرەتاوە پچڕ پچڕ بووە، بەڵام کۆمپانیاکە رایگەیاندووە بە شێوەیەکی جێگیر نیشتووەتەوە.
ئەو کەشتییە چەند پێداویستییەکی زانستی و نمونەی تەکنەلۆژی سەر بە ئاژانسی فڕۆکەوانی و گەردوونناسی ئەمریکی "ناسا"ی ھەڵگرتووە، لەگەڵ چەند بریکارێکی بازرگانی.
بەشێوەیەکیش دروستکراوە کە بۆ ماوەی ٧ رۆژ بە وزەی خۆر کار دەکات و زانیاری لەسەر رووی مانگ و زانستی گەردووناسی لاسلکی و ژینگەی مانگ کۆدەکاتەوە، ئامانج لەو گەشتەش بۆ دۆزینەوەی ئاو و سوتەمەنی و دابینکردنی شوێنەێکە بۆ کەشتیوانە ئاسمانییەکان لەسەر مانگ بۆ داھاتوو.
ئەو کەشتییە ھەفتەیەک بەر لە ئێستادا لەڕێی مووشەکی "فالکۆن ٩" لە دروستکەری کۆمپانیای "سپەیس ئێکس" لە ناوەندی گەردوونی کینیدی سەر بە ناسا لە ویلایەتی فلۆریداوە ھەڵدراوە.
شەوی رابردوو لە میانی بەشداریکردنی لە دابەشکردنی خەڵاتەکانی"Joy awards"،دەرھێنەر رامی ئیمامی کوڕی عادل ئیمام ، وازھێنانی باوکی لەکاری ھونەری راگەیاند و ووتی باوکی بڕیاریداوە ئەوەی لە ژیانی ماوە بۆ ژیانی خێزانیی تەرخانی بکات و دور لەکاری ھونەری لەناو منداڵ و نەوەکانیدا کاتەکانی بەسەربەرێت.
لەماوەی رابردوودا چەند جارێک ھەواڵی تێکچونی تەندروستی عادل ئیمام و گیانلەدەستدانی بڵاوکرایەوە، بەڵام بەوتەی کوڕەکەی، عادل ئیمام تەندروستی باشە و ئەو ھەواڵانەی باس لە خراپیی تەندروستی دەکەن دورن لە راستیەوە.
کۆتا دەرکەوتنی عادل ئیمام چوار ساڵ بەر لە ئێستا لە درامای ڤالنتینۆدا بووە.
عادل ئیمام لە ١٧ ی ئایاری ١٩٤٠ لە میسر لەدایکبووە و ناوبانگێکی زۆری لە خۆرھەڵاتی ناوەراستدا ھەیە و لە بواری کۆمیدیادا رۆڵێکی بەرچاوی ھەبووە.
لە ساڵانی کارکردنیدا ١٢٦ فیلم و ١٦ دراما و ١١ شانۆگەری پێشکەشکردووە.
ئاژانسی ناسا رایگەیاند، سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ کەشتی (ئارتیمیس دوو) رەوانەی سەر مانگ دەکەن و وەک پلانی بۆ دانراوە، بڕیاروایە لە دووری زیاتر لە ٣٧٠ ھەزار کیلۆمەتر لە زەوی بنشێتەوە.
ناسا راشیگەیاند، چوار کەس لە گەشتەکەدا رەوانەی سەر مانگ دەکرێن، کە یەکێکیان ژنێکە بەناوی (کریستینا کۆک) کە ئەوە یەکەمجارە ژنێک رەوانەی سەر مانگ بکرێت، ھەروەھا (ڤیکتۆر گلۆفەر) وەک یەکەمین ھاووڵاتیی رەشپێستی ئەفریقی-ئەمریکی رەوانەی سەر مانگ دەکرێت.
"ئەی کەی-٤٧" بە بەربڵاوترین چەک دادەنرێت لە جیھاندا، لەلایەن ئەندازیاری سەربازی بە رەگەز رووس "میخائیل تیمۆفێیڤیچ کڵاشنیکۆڤ"ەوە دروستکراوە.
"ئەی کەی-٤٧" لە زمانی رووسیدا کورتکراوەی "ئەڤتۆمات کڵاشنیکۆڤا"یە، لە زمانی کوردیشدا بەھۆی ئەوەی وشەکە لە زمانی عەرەبییەوە وەرگیراوە بە (کڵاشینکۆف) و (کڵاشکۆف) ناوی دەھێندرێت، ژمارە ٤٧-یش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی دروستکردنەکەی لە سەدەی رابردوودا، بەڵام چەکەکە لە ساڵی ١٩٤٩ خراوەتە خزمەتی سەربازیی سوپای سۆڤیەتەوە.
کڵاشینکۆف بەوە ناسراوە کە ئاسان بەکاردەھێنرێت و خۆش دێت بە دەستەوە، ھەروەھا بەوەش ناسراوە کە بەرگەی ئەوە دەگرێت لە کەشوھەوای سەختدا ھەڵبگیرێت و بە باشی بمێنێتەوە، ھەروەھا فیشەکی ٧.٦٢ی بۆ دەبێت و لە ٦٠٠ مەترەوە دەتوانێت ئامانج بپێکێت.
کڵاشینکۆف بە یەکێک لە بەربڵاوترین چەک دادەنرێت لە جیھاندا، بەپێی خەمڵاندنەکان لە تەواوی جیھاندا لە نێوان ٧٥ بۆ ١٠٠ ملیۆن دانە ھەیە، ئەمەش واتا لە ٦٠ کەسدا یەک کەس خاوەنی چەکێکی لەم جۆرەیە.
بەھۆی بەربڵاوییەکەیەوە، کڵاشینکۆف لەسەر ئاڵا و لۆگۆی چەندین وڵات وەک ھێمای بەرەنگاربوونەوە بەکارھاتووە، وەک "تیمۆری رۆژئاوا، زیمبابۆی، بورکینا فاسۆ و مۆزەمبیق".
چەکی کڵاشینکۆف بە کوشندەترین چەک دادەنرێت، بەپێی ھەندێک ئامار، ساڵانە لە تەواوی جیھاندا نزیکەی ٢٥٠ ھەزار کەس بە چەکی کڵاشینکۆف دەکوژرێن.
میخایل کڵاشنیکۆڤ لە١٠ی تشرینی دووەمی ١٩١٩ لەدایکبووە، لە ماوەی جەنگی دووەمی جیھانیدا وەک میکانیکی تانک و زرێپۆش لە ڕیزی سوپای سووری سۆڤیەتدا بوو.
لە کاتی جەنگی دووەمی جیھانیدا چاوی بە چەکە پێشکەوتووەکانی ئەڵمانیا دەکەوێت و بڕیار دەدات چەکێکی نوێ دروستبکات، بۆیە پاش چەن ھەوڵێکی شکستخواردوو، لە کۆتاییدا چەکی "AK-٤٧"ی دروستکرد.
میخائیل کڵاشنیکۆڤ لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣لە تەمەنی ٩٤ساڵیدا مردووە، لەلایەن رووسیاوە وەک پاڵەوانی نیشتمانیی ناسێندراوە و میداڵی ڕێزلێنانی ستالین و لێنین و ئەستێرەی سووری پێ بەخشراوە و لە ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن ڤڵادیمێر پوتنی سەرۆکی رووسیاوە چەکی کڵاشینکۆف وەک داھێنانێکی بلیمەتانەی گەلی رووسیا ناسێندراوە و بووە بە ھێمایەک لە ھێماکانی وڵاتی رووسیا.
وتیشی ماوەی پێنج ساڵە لە نیوزلەندا دەژی و ئەو ماوەیەش بەپێی یاسا بەسە بۆ ئەوەی مافی مانەوە و رەگەزنامەی پێبدرێت.
لێپرسراوانی نیوزلەندا بە ژنەکەیان وتووە، کێشی لەشی ١٢٧ کیلۆگرامە و ئەوەش فشار لەسەر سیستمی چاودێری و کەرتی تەندروستی گشتی وڵاتەکەیان دروست دەکات.
مەرجی ئەوەشیان بۆ داناوە کە ٣٠ کیلۆگرام لە کێشی داببەزێنێت یاخود وڵاتەکە بەجێبھێڵێت.
بەڵام ئەو ژنە روبەڕووی بڕیاری لێپرسراوان بووەتەوە و سکاڵای لە دادگا پێشکەش کردووە و دادگاش ڕێگەی بە مانەوەی لە وڵاتەکەدا پێداوە، چونکە باری تەندروستی جێگیرە و ھیچ کێشەیەکی نییە.
ئیدارەی میامی پلانی ھەیە لە داھاتوودا فابریگاس و سوارێزو مێسی و بۆسکێت لە یانەکەی کۆ بکاتەوەو پێکەوە یاریی بکەن.
جێی ئاماژەیە بۆسکێچ لە نێو پێنج خولە گەورەکەی لە ٢٠١٠ تا ٢٠٢٠ زۆرترین پاسی داوە بە ھاوڕێکانی کە ٢٣٠١٤ پاسی داوە .
SWARA KARIM