هێرشبەرێکی یانەی یۆڤانتۆس دوای 18 مانگ دابڕان گەڕایەوە پێكهاتەی یانەی یۆڤانتۆس
Darawan Haji Hamid
٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
ئەركادیۆش میلیكی پۆڵندی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس دوای 18 مانگ دابڕان گەڕایەوە پێكهاتەی یانەی یۆڤانتۆس.
هێرشبەرە پۆڵندیەكە لە ساڵی رابردوو لە كاتی یاریی هەڵبژاردەكەی بۆ یاریی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا دووچاری پێكان بوو ، دواتر دوو نەشتەرگەری لە ئەژنۆیدا بۆ ئەنجامدرا ، دوای هەژدە مانگ دابڕان بەڕەسمی سپالێتی راهێنەری خانمە پیرەكە گەڕانەوەی هێرشبەرە پۆڵندیەكەی بۆ ریزی یاریزانەكانی راگەیاند



