میشێلا پێنتاوس، ئەندازیاری فڕۆکەوانی و میکاترۆنیک لە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا، گەشتێکی بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجامدا و لە 10 خولەکی گەشتەکەدا ئەو هێڵەی بەزاند، کە سنووری نێوان بەرگەهەوای زەوی و بۆشایی ئاسمانە، دوای گەڕانەوشی بۆ زەویی رایگەیاند، "ئێستا دەزانم  جیهانەکەمان چەندە داخراوە بەرانبەر بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان".

لە گەشتێکی ئاسمانی کورتدا، کە بۆیەکەمجار خاوەن پێداویستییەکی تایبەت بەشداری تێدابکات لەسەر کەشتیەکی سەر بە کۆمپانیای "بلو ئۆریجین" ئەنجامدرا، کە خاوەندارێتی کۆمپانیاکە بۆ ملیاردێری ئەمریکی جێف بیزۆس دەگەڕێتەوە، گەشتەکە لە رێگەی موشەکی "نیو شێپێرد"یەوە بووە و  کۆمپانیاکە ساڵانە گەشتی ئاسمانیی  رێکدەخات.

لە گەشتەکەدا میشێلا بێنتهاوس، ئەندازیاری فڕین و بۆشایی ئاسمان لە دەزگای بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا، لەگەڵ پێنج گەشتیاری تر کە یاوەریان دەکرد،  لە 10 خولەکدا هێڵی کارمانیان بڕی، کە سنووری نێوان بەرگەهەوا و بۆشایی ئاسمان پێکدەهێنێت.

لە گرتە ڤیدیۆییەکدا، کە کۆمپانیای بلو ئۆریجین بڵاوی کردووەتەوە و لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ سەرزەوی  دەڵێت؛"دوای گەشتەکەم، بەڕاستی تێگەیشتم، کە چەندە جیهانەکەمان داخراوە بە رووی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەتدا".

جێی باسە ئەمە یەکەم خاوە پێداویستی تایبەتە، کە گشت دەکات بۆ بۆشای ئاسمان و  شازدەمین گەشتی سەرنشینداری کۆمپانیای بلو ئۆریجینە، کە ساڵانێکە بەرنامەی گەشتیاریی بۆشایی ئاسمانی لە رێگەی مووشەکی نیو شێپێردەوە پێشکەش دەکات، بەبێ ئەوەی تێچووەکەی ئاشکرا بکرێت.

لای خۆشیەوە سەرۆکی نوێی دەزگای ناسا، جارید ئایزاکمان، پیرۆزبایی ئاراستەی میشیلا کرد لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس و پێ دەڵێت؛ "تۆ ئیلهامت بەخشی بە ملیۆنان کەس بۆ ئەوەی تەماشای ئاسمان بکەن و خەیاڵی ئەو شتانە بکەن، کە دەکرێت روبدەن".