سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەفریقا مژدەیەکی راگەیاند
SWARA KARIM
٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
پاتریس مۆتسیبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەفریقا مژدەی خۆشی بۆ هەڵبژاردە بەشداربوەكانی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا راگەیاند ، سەرۆكی یەكێتیەكە لە لێدوانێكیدا هیوای سەركەوتنی بۆ جامی نەتەوەكانی ئەفریقا خواست ، سەرۆكی یەكێتیەكە لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان وتی پاداشتی دارایی هەڵبژاردەكان زیاد دەكەین و تیپی براوە بڕی 10 ملیۆن دۆلاری پێدەدرێت ئەمە لە كاتێدا چاپی پێشوو پاڵەوان بڕی 7 ملیۆن دۆلاری پێدرا.
هەروەها سەرجەم هەڵبژاردە بەشداربوەكان بێ ئەنجامدانی هیچ یارییەك بڕی یەك ملیۆن دۆلاریان پێدەدرێت ، لە بەشێكی تری لێدوانەكەیدا مۆتسیبی رایگەیاند پلانیان هەیە بە هاوبەشی لەگەڵ فیفا ئەنجامدانی پاڵەوانێتیەكە لە دوو ساڵەوە بكەین بە چوار ساڵ جارێك.



