پلاتفۆڕمی تیلیگرام رایگەیاند؛ لە یەک رۆژدا زیاتر لە 500 هەزار گروپ و کەناڵی بلۆککردوە
بڵند
١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
تیلیگرام پاکتاوکردنی دەستپێکردوە و بەگوێرەی داتاکانی پلاتفۆڕمەکە تەنها لەیەک رۆژدا زیاتر لە 500 هەزار گروپ و کەناڵی بلۆککردوە، کە لە ماوەی حەوت مانگی رابردودا وێنەی نەبوە و بەرزترین رێژەی بلۆککردنە.
بەگوێرەی داتاکانی تیلیگرام، تەنها رۆژی پێنجشەممە 519 هەزار و 645 گروپ و کەناڵی بلۆککردوە، کە ژمارەیەکی زۆریان هۆکارەکەی پەیوەندیدار بووە بە تیرۆرەوە.
ئامارەکانی تیلیگرام، ئاماژەبەوەشدەکەن، له سهرهتای ئەمساڵەوە نزیکەی 35 ملیۆن کەناڵ و گرووپ لە بەرنامەکەدا سڕاونەتەوە، کە زیاتر لە 200 هەزاریان راستەوخۆ پەیوەندیدار بوەوە بە بابەتی تیرۆرەوە.
پلاتفۆڕمەکە، ئەوەشیخستوەتەڕوو، له ساڵی 2015وە پرۆسهی چاودێریكردنیان دەستپیکردوە و له ساڵی 2024چاودێریکردنەکە لە رێگەی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکردەوە بەرزکراوەتەوە.
تێلیگرام یەکێکە لە کەناڵەکانی پەیوەندیکردن و مێژوەکەی بۆ ساڵی 2013 دەگەڕێتەوە و لە ئێستادا یەکێکە لە باشترین بەرنامە بەکارهاتووەکان لە جیهاندا.



