عیراق

خەمیس خەنجەر سیاسەتمەداری سوننە، دەستی لە پۆستی سەرۆکی حزبی سیادە کێشایەوە، دوای ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتی باڵای نیشتمانی بۆ لێپرسینەوە و دادپەروەریی بانگھێشتکرا بۆ لێپرسینەوە.

ھاوپەیمانی سیادە لە راگەیەندراوێکدا دەستلەکارکێشانەوەی خەمس خەنجەری لە سەرۆکایەتیی حزبەکەی راگەیاند، ئەوەش راستەوخۆ دوای بانگھێشتەکەی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەرییەوە ھات.

عەلی سەیفەدین سەعدون ئەمینداری گشتی حزبەکە لە راگەندراوێکدا ئاماژەی بە پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەی خەمیس خەنجەر کردووە کە ئێستا گەورەترین پارتی سوننەکانی عیراقە.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، سەرۆکی ھاوپەیمانی سیادە لە نامەیەکی فەرمیدا کە ئاراستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی کردبوو، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە سەرۆکایەتیی ئەو حزبە پێشکەشکرد.

دەسەڵاتی باڵای نیشتمانی بۆ لێپرسینەوە و دادپەروەریی یەکێکە لەو دامەزراوانەی کە دوای لەشکرکێشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق دروستبووە و کار بۆ دوورخستنەوەی ئەندامانی پێشووی بەعس دەکات لە دامودەزگاکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، پێویستە ھەریەکە لە پارێزگار و پەروەردەی کەرکوک قەرەبووی کورد و تورکمان لە دامەزراندنەکانی داھاتوودا بکەنەوە.

دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە مەبەستی ڕاستکردنەوەی ئەو نادادیەی کە لە کورد و تورکمان کراوە لە دامەزراندنیان بە گرێبەست لە پارێزگای کەرکوک، لە ڕابردوودا نوسراوێکیان ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران کرد و پاڵپشت بە داواکەی ئەو، سەرۆک وەزیران ھەریەکە لە پەروەردە و پارێزگای کەرکوکی ڕاسپارد قەرەبووی ھەردوو پێکھاتەی کورد و تورکمان بکەنەوە لە دامەزراندنەکانی داھاتوودا.

وتیشی، پێویستە ھەریەکە لە پارێزگار و پەروەردەی کەرکوک بە ئەرکی سەرشانیان ھەستن و قەرەبووی ئەو دوو پێکھاتەیەی شارەکە بکەنەوە بە تایبەت لەو حەوت ھەزار پلە وەزیفییەی بڕیارە بە گرێبەست دابمەزرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی ئیسرائیل ھێرشی تۆڵەکردنەوەی دژی ئێران ئەنجامدا چاوەڕوان دەکرا ململانێی ئەو دوو وڵاتە نەگاتە ئاستی وەڵامدانەوە ، بەڵام ئێران جەختدەکاتەوە کە وەڵامی پێویستی ئیسرائیل دەداتەوە، لە بەرامبەریشدا تەلئەبیب دەڵێت بەھۆی ئەو زیانانەی ئێران بەریکەوتوە بەمزوانە ئەو وڵاتە ناتوانێت کاردانەوەی توندی دژی ئیسرائیل ھەبێت.

عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و زۆربەی لێپرسراوانی ئێران جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەبێت وەڵامی ئیسرائیل بدرێتەوە و ھێرشەکانی ئێران وەک پێویست بێت.

پزیشکیان لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند: کۆماری ئیسلامی شەڕخواز نییە و خۆی لە جەنگ بەدور دەگرێت بەڵام تاران کاردانەوەی پێویستی بۆ ھێرشەکانی ئیسرائیل دەبێت.

لای خۆیەوە، حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران رۆژی دووشەمە رایگەیاند؛ قەڵغانی بەرگریی ئێران سەرکەوتو بووە لە بەرپەرچدانەوەی ھێرشەکانی ئیسرائیل، جەختی لەوەش کردەوە کە وڵاتەکەی ئەو ھێرشانە بێوەڵام ناھێڵێتەوە و دەرەنجامەکانیشی بۆ تەلئەبیب قورس دەبێت.

سەلامی وتیشی، لەگەڵ ھێرشەکانی ئیسرائیل چەکدارانی جەیشولعەدل ھێرشێکی چەکداریان دژی ھێزەکانی پۆلیس لە پارێزگای سیستان و بلوچستان ئەنجامدا کە بووە ھۆی کوژرانی ١٠ ئەفسەر، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ھەماھەنگیی ئەو چەکدارانە لەگەڵ ئیسرائیل.

بەپێی رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ-ی ئەمریکی، بەھۆی ھێرشەکەی ئیسرائیلەوە لانیکەم چوار قەڵغانی دژە موشەکیی تێکشکاون کە تایبەت بوو بە پاراستنی ژمارەیەک پاڵاوگەی نەوت و بەرھەمی پترۆکیمیایی و کێڵگەی غاز و بەندەرێکی سەرەکی لە باشوری ئێران، زۆربەی ئەو قەڵغانانەش لە جۆری ئێس ٣٠٠ـی روسی بوون کە لە سێ پارێزگا جێگیرکرابوون.

رۆژنامەکە لەزاری ژمارەیەک لێپرسراوی ئێرانەوە گواستییەوە، تێکشکاندنی سیستمی بەرگری ئاسمانی نیەرانییەکی قوڵی لە ئێران دروستکردووە و ترسیان ھەیە لە ئەگەری بەردەوام بوونی گرژی و ھێرشەکان، ناوە سەرەکییەکانی وزە و ئابوری بکرێنە ئامانج.

ھاوکات کەناڵی ١٣ ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، کە ئەگەری زۆرە ئێران وەڵامی ھێرشەکان بداتەوە بەڵام بەھۆی ئەو زیانانەی بەریکەوتوە پێناچێت بەمزوانە بتوانێت ھێرشی پێچەوانە ئەنجام بداتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەوت سەرۆکی دەستەی دەسپاکی عیراق لە ٢٠٠٧ـەوە تائێستا ناچارکراون دەستبەرداری پۆستەکانیان بن و ھەندێکیشیان تۆمەتی گەندەلییان دراوەتەپاڵ، کە دواترینیان دادوەر حەیدەر حەنون بوو.

دادوەر حەیدەر حەنون کە لە ساڵی ٢٠٢٢ بە فەرمانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ ئەو پۆستە راسپێردرا، بەڵام چەند رۆژی رابردوو ھەر بە فەرمانی سودانی لە پۆستەکەی لادرا و کرا بە راوێژکار لە وەزارەتی داد، بەھۆی ھەندێک لێدوان لەبارەی دۆسێی دزیی سەدە و بڵاوبوونەوەی چەند تۆمارێکی دەنگی، تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیلی درایە پاڵ و ھەر بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عیراق محەمەد عەلی لامی کرا بە سەرۆکی نوێی دەستەی دەسپاکی و بووە ھەشتەم سەرۆکی دەستەکە.

عەلاء ساعدی لەساڵەکانی ٢٠١٨ و ٢٠٢٠ دوو جار بووەتە سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و بە یەکێک لە کەسە نزیکەکانی نوری مالکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا دادەنرا، لە مانگی ١١ی ٢٠٢٢ دەستلەکارکێشانەوەی راگەیاند و باسی لەوە کرد، بەھۆی ناوزڕاندن و دروستکردنی ئاسەنگی زۆر بۆ کارەکانیان، ناچاربووە دەستبەرداری پۆستەکەی ببێت.

دادوەر عیزەت تۆفیق کە لە ساڵی ٢٠١١ و ٢٠١٩ دوو جار بووەتە سەرۆکی دەستەی دەسپاکی عیراق، لە مانگی سێی ٢٠١٩ لە روداوێکی ھاتووچۆدا لە نێوان ھەولێر و دھۆک گیانی لەدەستدا و گومانێکی زۆریش لەسەر رووداوەکە دروستبوو و باس لەوە دەکرا ئەو رووداوە دەستکرد بووە، چونکە ئامادەکاری کردبوو بۆ ئاشکراکردنی چەندین دۆسێی گەندەڵی ھەستیار.

رەحیم عکیلی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی عیراق پێشئەوەی کە بەبێ ئامادەبوونی خۆی لە ٧/٩/٢٠١٥ سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا بسەپێنرێت، لە حەوتی ئەیلولی ٢٠١٣ دەستی لەکارکێشایەوە.

حەسەن یاسری کە لە مانگی نیسانی ٢٠١٥ بووە سەرۆکی دەستەی دەسپاکی عیراق، لە مانگی ئایاری ٢٠١٨ دەستی لەکارکێشایەوە و رایگەیاند، بەھۆی بێھیوابوونی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ناچاربووە دەستبەرداری پۆستەکەی ببێت.

دادوەر موسا فەرەجیش کە لە ساڵی ٢٠٠٨ دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی راگەیاند و خانەنشینکرا، تائێستا ھۆکارەکانی نازانرێت و لە شاری سەماوە گۆشەگیرکرا.

یەکەم سەرۆکی دەستەی دەسپاکیش لەساڵی ٢٠٠٧ دادوەر رازی رازی بوو کە دوای سێ ساڵ بەردەوام بوون لەکارەکەی لە عیراق ھەڵات دوای چەندین تۆمەت کە لەلایەن نوری مالکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاساوە خرایە پاڵی.

ئیحسان شەمەری توێژەر و چاودێری سیاسی دەڵێت، کۆتایی ھاتنی ماوەی کارکردنی سەرۆکەکانی دەستەی دەسپاکی زۆر نادیار و نامۆیە و ھیچ سەرۆکێکی ئەو دەستەیە نەیتوانیووە پارێزگاری لەخۆی بکات، چونکە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە گەندەڵی لە عیراق بووەتە سیستم و زۆر لە دەستەکانی چاودێری گەورەترە و ئیرادەیەکی سیاسی زۆر بەھێز لە پشتیەوەیەتی، وتیشی، ھەندێک لەو سەرۆکایەتی ئەگەر ویستبێتیان بە راستگۆییش ھەوڵی نەھێشتنی گەندەڵی بدەن، بەڵام نەیانتوانیووە بەرەنگاری ئیرادە سیاسییەکە ببنەوە بەتایبەتی ئەگەر دەستیان بۆ ھەندێکی دۆسێی ھەستیار بردبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرکردەیەکی سوننەکان دەڵێت دەبێت یاسای لێبوردنی گشتی بەشێوەیەک بێت مافی بێتاوانەکان پێشێل نەکات و بۆ ئەو کەسانە بێت کە چەندین ساڵە بەبێ تاوان لە زینداندان.


موسەنا سامەڕایی سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزمی سوننەکان بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی کرد تایبەت بە یاسای لێبوردنی گشتی و رایگەیاند، متمانەی تەواویان بە سیستمی دادوەیی عیراق ھەیە بۆ بە دیھێنانی دادپەروەری و ھیچ کاتێکیش ھاوپەیمانی عەزم لە دژی ھیچ یاسا و پرۆژەیاسایەک ناوەستێتەوە کە سود و بەرژوەندی گشتی بۆ ھەموو عیراقییەکان ھەبێت.


وتیشی، پێویستە ھەموارکردنەوەی یاسای لێبوردنی گشتی بەشێوەیەک بێت دادپەروەری بەدیبھێنێت و مافی بێتاوانەکان دەستەبەر بکات نەک پێشێلیان بکات و دەبێت بۆ ئەو کەسانەش بێت کە چەندین ساڵە ستەمیان بەرامبەر کراوە و بەبێ تاوان لە گرتووخانەکان بەندکراون و نابێت ھیچ سوودێکیشی بۆ ئەو بەندکراوانە ھەبێت کە دەستیان بە خوێنی عیراقییەکان سوور بووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرکردەیەکی ھاوپەیمانییەکەی ھادی عامری دەڵێت ئەمریکا رێگەی بە ئیسرائیل نەداوە بارەگای گرووپە چەکدارەکان لە عێراق بۆردومان بکات.


مەحمود حیانی سەرکردە لە ھاوپەیمانی فەتح کە ھادی عامری سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاندووە، لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەی کە ئیسرائیل لە ھێرشەکەیدا بۆسەر ئێران ئاسمانی عیراقی بەکارھێناوە بۆ گەیشتنی فڕۆکەکانی بە ئاسمانی ئێران بەو پێیەی سیستمی بەرگری عیراق رادار و سیستمی بەگری ئاسمانی نییە بۆ ئاشکراکردنی بەزاندنی سنوری ئاسمانیی، پێویستە حکومەتی عیراق رێکاری تر بگرێتەبەر لە بەرامبەر ئیسرائیل.


ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیسرائیل ھەموو پلانێکی داڕشتبوو بۆئەوەی لەگەڵ ھێرشکردنە سەر ئێران، بارەگای گرووپە چەکدارەکان لە عیراق بۆردومان بکات، بەڵام ئەمریکا رێگەی پێنەداوە و ئاگاداری کردووەتەوە ئەو ھەنگاوە زیانی بۆ پەیوەندییەکانی بەغداد و واشنتۆن دەبێت.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پلاندانانی عیراق ١٤  پرسیاری بۆ ئاوارەکان لە فۆڕمی سەرژمێری  گشتی ئامادەکردووە کە لە رۆژانی ٢٠ و ٢١ ی تشرینی دووەمدا بەرێوەدەچێت.


عەلی عەریان ساعدی بەرێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری گشتی دانیشتوان رایگەیاند، لە جیھاندا دوو رێگە بەکاردەھێنرێت بۆ سەرژمێریکردنی دانیشتوان، کە ئەوانیش تیۆری و پراکتیکین، عیراقیش بۆ  سەرژمێریەکەی مانگی تشرینی دوەم رێگەی تیۆری بەکاردەھێنێت .


وتیشی، ئاوارەکان کە لە ماوەی رابردوودا بەھۆی ھێرشەکانی داعشەوە ناوچەکانی خۆیان جێێشتوەو تا ئێستا نەگەراونەتەوە ناوچەکانیان، لە ھەمان ئەو ناوچانە سەرژمێریان بۆ دەکرێت کە ئێستا تێیدا دەژین ، لە فۆرمی سەرژمێری گشتیشدا ١٤ پرسیاریان بۆ ئامادە کراوە کە پرسیارەکان ماوەی مانەوەیان لە شوێنی نیشتەجێبونی ئێستا و شوێنی نیشتەجێبونی پێشتریان و چەند پرسیارێکی تر لە خۆ دەگرێت .
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق بە ئامانجگرتنی پێگەیەکی سەربازی ئیسرائیلی بە فرۆکەی بێفرۆکەوان راگەیاند.


مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق، لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەردەوامن لە ھێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل، وەک پشتیوانیەک بۆ غەززەو لوبنان و لە رێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوانەوە پێگەیەکی سەربازی سوپای ئیسرائیلیان لە باکوری ئەو وڵاتە کردۆتە ئامانج.


لەگەڵ سەرھەڵدانی جەنگی  نێوان ئیسرائیل و حەماس، مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق بەردەوام ھێرشدەکەنە سەر ئیسرائیل و دەڵێن ھێرشەکانیان بەردەوام دەبێت.

 



 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی باڵای ھەماھەنگی بۆ رێککەوتنی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عیراق دەیەوێت پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات لە سەربازییەوە بگۆڕێت بۆ ئابووری و چەند بوارێکی تر.


وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە لیژنەی باڵای ھەماھەنگی رێککەوتنی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عیراق کۆبووەتەوە و چۆنێتی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و واشنتۆنیان تاوتوێکردووە و نەخشەی کاری کۆبوونەوەی داھاتووی لیژنەکەشیان دیاریکردووە کە بڕیارە لە مانگی شوباتی ساڵی داھاتوو بەڕێوەبچێت و کە ھاوکاری نێوان ھەردوو وڵات لە بوارەکانی سیاسی و دیبلۆماسی و ئاسایش و بەرگری و وزە و ئابووری و پەروەردە و تەندروستی و ژینگە دەگرێتەوە.


ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لە پێویستی گۆڕینی شێوازی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و واشنتۆن کە تەنھا لە بواری سەربازیدا نەبێت و ئەو پەیوەندییە بگۆڕێت بۆ بوارەکانی ئابووری و تەندروستی و پەروەردە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، گرێبەستیان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک ئیمزا کردووە بۆ کارکردن لە چەند کێڵگەیەکی نەوت و غاز. 


وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە چوارچێوەی قۆناغی پێنجەم و شەشەمی مۆڵەت پێدان بۆ کارکردن لە چەند کێڵگەیەکی نەوتی لە چەند رۆژی رابردوودا گرێبەستیان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک کردووە بۆ کارکردن لە کێڵگەکانی فاو و میسان و زیقار و بەغداد و زەرباتیە. 


دەشڵێت، ئامانج لەو گرێبەستە زیادکردنی بەرھەمھێنانی ٧٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی خاو و بەرھەمھێنانی ٨٠٠ بۆ ٨٥٠ ملیۆن پێ سێجا غازە. 


لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا وەزارەتی نەوت قۆناغی پێنجەم و شەشەمی مۆڵەت پێدانی لە ٢٩ کێڵگەی نەوتی بۆ کۆمپانیا ناوخۆیی و جیھانیەکان راگەیاند.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەسەر بەکارھێنانی ئاسمانی عیراق لە ھێرشەکەی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە، لیژنەی ئاسایش و بەرگری بە نیازە سودانی و وەزیری بەرگری و فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان بانگھێشتی ئەنجومەنی نوێنەران بکات.


مەھدی تەقی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، لە ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، فڕۆکەکانی ئیسرائیل ئاسمانی عیراقیان بەکارھێناوە، بە مەبەستی پەلکێشکردنی عیراق بۆ گرژییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و کردنی بە گۆڕەپانی شەڕە ھەرێمییەکان، کە ئەوەش قبوڵنەکراوە.


ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەسەر ئەو ھێرشەی ئیسرائیل، لیژنەکەیان بە نیازە ھەریەک لە محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی ھێزەکانی عیراق و وەزیری بەرگری و فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان بانگھێشتی ئەنجومەنی نوێنەران بکات و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.


ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر سەرۆکایەتی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، ئیسرائیل ئاسمانی عیراقی بە ھاوکاری ئەمریکا بەکارھێناوە بۆ ھێرش کردنەسەر ئێران.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی راژە داوا لە وەزارەتی دارایی عیراق دەکات ئامادەکاری بکات بۆ دامەزراندنی زیاتر لە پێنج ھەزار خاوەنی بڕوانامەی باڵا و یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان.


سەعد لامی وتەبێژی ئەنجومەنی راژەی عیراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی دامەزراندن بەپێی پسپۆڕییە جیاوازەکان، ئەنجومەنی راژە لە ھەوڵدایە بەپێی پێویستی وەزارەت و فەمانگە و دامەزراوەکانی حکومەت، زۆرترین دەرچوونی زانکۆ و پەیمانگاکان دابمەزرێندرێن و ئەوەش گۆڕانکاری گەورەی لەسەر سیستمی کارگێڕی دەوڵەت دەبێت.


وتیشی، لەئێستادا ئەنجومەنی راژە بەرەسمی داوای لە وەزارەتی دارایی عیراق کردووە ئامادەکاری بکات بۆ دامەزراندنی پێنج ھەزار و ٥٠٠ خاوەنی بڕوانامەی باڵا و یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان ئەوانەی کە ھەردوو یاسای ٥٩ و ٦٧ دەیانگرێتەوە بەپێی پسپۆڕییە جیاوازەکان.
 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی عیراق لەماوەی دوو ساڵدا زیاتر لە ٦٧٠ نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی و سەنتەری پسپۆڕیی پزیشکیی کردووەتەوە و دروستکردووە.


حکومەتی عیراق لە راگەیەندراوێکدا بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر کابینەی ئێستای حکومەت بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی ئامارێکی لەبارەی گرنگیدان بە کەرتی تەندروستی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، لەماوەی دوو ساڵدا ٦٧٦ نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی و سەنتەری پسپۆڕیی پزیشکیی کراونەتەوە و دروستکراون.


راشیگەیاندووە، ئەو ٦٧٦ نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی و سەنتەری پسپۆڕیی پزیشکییە بریتین لە کردنەوەی ١١ نەخۆشخانەی نوێ، خستنەوەگەڕی ٧٤ نەخۆشخانە، فراوانکردنی ٧٩ نەخۆشخانە، کردنەوەی ١٠١ سەنتەری پسپۆڕیی پزیشکیی، کردنەوە و خستنەوەگەڕ و بنیاتنانی ٢٩٢ سەنتەری چاودێری سەرەتایی، لەگەڵ ٤٩ نەخۆشخانە و ٧٠ سەنتەری تەندروستی کە ئێستا لە قۆناغی جێبەجێکردندان و لە داھاتوویەکی نزیکدا دەکرێنەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆكی وەزیرانی عیراق و وەزیری نەوت كۆبونەوە و پلانەكانی بەرەو پێشبردنی كەرتی نەوت و گازیان تاوتوێكرد.

بەپێی راگەیەنراوی نوسنگەكەی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ یەكشەممە پێشوازی لە حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت و بریكاری وەزارەتی نەوت كرد.

ئەوەشهاتووە، لە دیدارەكەدا سودانی ئاماژەی بە پلانەكانی رابردووی حكومەت كردووە بۆ گەشەپێدانی كەرتەكانی نەوت و غاز، لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەتدا.

باس لەوەشكراوە، سەبارەت بە هاوكاری لەگەڵ گروپی ئۆپێك پڵەسیش جەختكرایەوە لەسەر گرنگی هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت، بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیری و هاوسەنگی بازاڕەكانی نەوتی جیهان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ دەنگدان لەسەر سێ پرۆژە یاسای گرنگ، ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە.

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، كۆبونەوەكە سەعات یەكی نیوەرۆی ئەمڕۆ دەست پێدەكات، بڕگەی یەكەمی كۆبونەوەكەش دەنگدانە لەسەر پرۆژە یاسای گەراندنەوەی خاوەندارێتی زەوی لە ناوچە كێشە لەسەرەكان بۆ خاوەنەكانیان كە پرۆژە یاساكە لەلایەن فراكسیۆنە كوردستانیەكانەوە پێشكەش كراوە، بڕگەی دووەمیش دەنگدانە لەسەر پرۆژە یاسای هەمواری یاسای باری كەسێتی كە لەلایەن شیعەوە پێشكەشكراوە و برگەی سێیەمیش دەنگدانە لەسەر پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی سوننەكان.

ئەو سێ پرۆژە یاسایە زۆرترین مشتومڕیان لەسەرە، بۆیە فراكسیۆنەكانی شیعە و سوننە و كوردیش، بە گرنگییەوە لە دانیشتنەكە دەڕوانن و لە هەوڵدان ئەو سێ پرۆژەیاسایە رێككەوتنی سیاسی لەسەر بكرێت و تێپەڕێنرێت.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی سکاڵای عەرەبی ‌ھاوردەوە ھەشت جووتیاری کورد لە حەفتەغاری سنووری کەرکوک دەستگیر دەکرێن و نوێنەری جوتیارانیش دەڵێت، بە بەردەوامی کێشە بۆ جووتیارە کوردەکانی ئەو ناوچانە دروستدەکرێت.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ھەشت جوتیاری کورد لە کاتی دروێنەوەی کونجی لە سنووری حەفتەغار لە کەرکوک دەستگیرکراون و لە بنکەی داقوق دەستبەسەرن.

ھاوکات مەلا حەسەن گەرمیانی نوێنەری جوتیارانی سنووری حەفتەغار بە کوردسات نیوزی راگەیاند، "ئەو ھەشت جوتیارە کوردە لەلایەن سوپای عیراقەوە دەستگیرکراون و ھیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێش وەختەشیان بۆ نەڕۆشتووە و تەھیا بە تەلەفونێکی عەرەبی ھاوردە لەلایەن سوپاوە دەستگیرکران و بڕیارە بدرێن بە دادگا".

وتیشی، لە ئەگەری دادگایکردنی ئەو ھەشت جووتیارە کوردە، جووتیارانی سنووری حەفتەغار و داقوق سکاڵایی یاسایی لەسەر ھێزە ئەمنییەکان و عەرەبی ھاوردە تۆمار دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...6566676869...396