د. لەتیف رەشید: قاسم سولێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس رۆڵی گرنگیان هەبووە لە روبەربوونەوەیی تیرۆردا
کەژان
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
سەرۆك كۆماری عیراق رایگەیاند، قاسم سولێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس رۆڵی گرنگیان هەبووە لە روبەربوونەوەیی تیرۆردا.
د. لە تیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق بەشداریكرد لە رێورەسمی شەشەمین ساڵیادی قاسم سولێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە بەغداد و لە وتارێكدا ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ لە بۆنەیەكدا كۆدەبینەوە كە گرنگییەكی قووڵی لە مێژووی عێراقی هاوچەرخدا هەیە.
وتیشی پێزانیی قوڵیان هەیە بۆ رۆڵی كۆماری ئیسلام لە رووبەربونەوەی تیرۆر لە وڵاتەكەیاندا.









