فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان رایدەگەیەنێت، توانای بەرگری ئاسمانیی عیراق پێشكەوتووە و توانای روبەڕوی هەڕەشە و مەترسییەكانی هەیە.

قەیس محەمەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق رایگەیاند، لە ئێستادا هیچ یەكەیەك و سەربازێكی هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەشداری لە ئۆپراسیۆنەكانی دژی تیرۆر ناكەن و تەنها سوپا و هیزە ئەمنییەكانی عیراق ئەو ئەركە جێبەجێ دەكەن و سەركەوتووش بوون.

وتیشی، ئێستا توانای بەرگری ئاسمانیی عیراق پێشكەوتووە و رادار و تەكنەلۆژیای پێشكەوتووی هەیە و دەتوانێت روبەڕوی مەرتسی و هەڕەشەكان ببێتەوە.

جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان راشیگەیاند، یەكەمجارە عیراق ئامێر و چەكی پێشكەوتوو و توانای لەو شێوەیەی هەیە بۆ چاودێریكردنی ئاسمان و بەكارهێنانی درۆن لەو بوارەدا.