سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت، چەكداماڵینی گروپە چەكدارەكان بنبڕكردنی پاساوی چەند لایەنێكی دەرەكییە بۆ هێرشكردنەسەر عیراق.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە وتارێكیدا رایگەیاند، ئامانج لە هەنگاوی چەك تەنها لە دەستی دەوڵەتدا لە عیراق، چەسپاندنی سەروەریی عیراق و پاراستنی وڵاتە، نەك هەنگاوێك دژی هەر لایەنێكی ناوخۆیی.

وتیشی، چەكداماڵینی گروپە چەكدارەكان لە عیراق، بنبڕكردنی پاساوی چەند لایەنێكی دەرەكییە بۆ هێرشكردنەسەر عیراق.

سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، مەرجەعییەتی باڵای ئایینی بەردەوام پێداگر بووە لەسەر كۆنترۆڵكردنی چەك لەلایەن دەوڵەتەوە، جەختیشیكردەوە، داماڵینی چەك لە گرووپە چەكدارەكان، بڕیارێكی نیشتمانییە و لەلایەن عیراقییەكانەوە ئەنجام دەدرێت.