بەبۆنەی ساڵی نوێی زاینییەوە، د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆمار پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و هیوای خواستووە ساڵی نوێ پڕ بێت لە دەستکەوتی نیشتمانی، و بەردەوام بین لە رێگای بونیادنان و چاکسازیدا و ئاواتەکانی گەلی عیراق  بەدیبهێندرێت و ئاشتی و خۆشگوزەرانی باڵ بەسەر هەموواندا بکێشێت.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆک کۆمار وێرای پیرۆزبایی گەرم لە هاووڵاتییانی عیراق، هیواشی خواستوە هەموان لە ئارامی و  سەقامگیریدا بن.

 

دەقی پەیامەکە

بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلەکەمان دەکەین، هیوادارین هەمووان زیاتر لە ئارامی و سەقامگیری و پێشکەوتن بەهرەمەند بن.

ئومێدەوارین ئەم ساڵە پڕ بێت لە دەستکەوتی نیشتمانی، و بەردەوام بین لە ڕێگەی بونیادنان و چاکسازیدا، و سەروەریی یاسا بچەسپێنین، و ئاواتەکانی گەلەکەمان لە ژیانێکی بە کەرامەت و ئارام بەدی بهێنین، کە ئاشتی و خۆشگوزەرانی باڵی بەسەردا بکێشێت.

 

د. لەتیف رەشید

سەرۆک کۆماری عیراق