سەرچاوە رەسمییەکانی ئێران هۆشداریی توند دەدەنە سەرجەم ئەو کەشتیانەی، کە بە گەروی هورمزدا تێپەڕدەبن، پێویشتە پابەندی مەرجەکانی سوپای پاسداران بن، بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بتوانن گەروەکە تێپەڕێنن.
بەپێی راپۆرتێکی تەلەڤزیۆنی رەسمی ئێران، تاران جەخت دەکاتەوە، کە رێنمایی و یاساکانی ئێران بۆ تێپەربون لە گەروی هورمز وەک خۆیان ماونەتەوە و بە توندی جێبەجێ دەکرێن.
ئەمەش لە دوای ئەوەهات، کە هێزە ئێرانییەکان تەقەی ئاگادارکردنەوەیان لە چەند کەشتییەک کردووە کە بەبێ مۆڵەت هەوڵی تێپەڕبونیان دابوو، بە گێورەی تەلەڤزیۆنی ئێران لە ئێستادا چەندین کەشتیی هەوڵی وەرگرتنی مۆڵەتی رەسمین لە ئێران بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی گەشتەکانیان.
تەلەڤزیۆنی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە، کە پێویستە لەمەودوا سەرجەم کەشتییەکان لە کاتی هاتنەناوەوە یان چوونەدەرەوەیان لە گەروی هورمز، هەماهەنگی و پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێراندا بکەن.
هاوکات هۆشداری ئەوەش دراوە، کە هێزە دەریاییەکانی ئێران بە توندی و بەبێ سڵەمینەوە مامەڵە لەگەڵ هەر کەشتییەک دەکەن، کە سەرپێچی بکات و ئەو رێڕەوانە نەگرێتەبەر کە لەلایەن ئێرانەوە بۆیان دەستنیشان کراوە.