وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەفسەرێکیان بە ناوی محەمەد دومان بە پلەی موقەدەم لە ھێزی کۆماندۆی سوپای تورکیا، بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەکانی ئۆپراسیۆنی چڕنووک-قووفڵ لە "باکوری عێراق" کوژراوە.

کوژرانی ئەو ئەفسەرەی سوپای تورکیا لە کاتێکدایە، کە تورکیا لە ٢٠ی ئەم مانگەوە ئۆپراسیۆنێکی نوێی ئاسمانی لە ھەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەش چەندینجار ھەڕەشەی ئەنجاندانی ئۆپراسیۆنی زەمینی لە ناوچەکانی کۆبانێ و تەل تەمر و مەنبج کردووە.